Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
شەرمەزاری بۆ سەرانی عەرەب و تورک... ساڵح قەیتوولی

SALH QAITOLI

شەرمەزاری بۆ سەرانی عەرەب و تورک... ساڵح قەیتوولی

جارێکی تر مێژووی پڕ لە خوێن و تاوان بە دەستی عەرەب بەرامبەر کورد وەکو ( ئەنفال کردنی بارزانیەکان و کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و تاوانی ڕەشە کوژی ئەنفالی ساڵی 88) بە سەر کوردا دووبارە دەبێتەوە ئەمجارەیان کوشتن و لە ناوبردنی بە کۆمەڵی هەزاران کوردی یەزیدی بێ تاوان و فڕاندنی ژن و کچەکانیان و بە حەڵاڵ کردنیان وەک دەستکەوتی جەنگ.

بە داخەوە لە 23 دەوڵەتی عەرەبی بە ناو ئیسلامی و دەوڵەتێکی گەورەی وەک تورکیا دیسانەوە گوێی خۆیان کەڕ دەکەن و چاوی خۆیان دەنوقێنن و نە وەک موسوڵمان نە وەک مرۆڤ بە هیچ شیوەیەک ئاهو نوزەو قیژەی منداڵانی بێ تاوان و ژن و کچی باوک و مێرد سەربڕاو کاریان لێ ناکات.
ئایە ئەم هەموو وڵاتەی عەرەب و تورکیا خوێنی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان بە حەڵاڵ دەزانن کەوا بێ دەنگن؟

ئایە ئەوان بەڵێن و دڵنیاییان لە دەوڵەتی ئیسلامی داعش وەرگرتوە کە ئەم شەڕە تەنها شەڕی کوردەو ڕۆژێک شەڕەکە لە گەردنی ئەوانیش گیر نابێت؟

بە هەرحاڵ تەنها ئەوە مایەی داخ و نیگەرانییە لەم وڵاتە عەرەبیانە کاتێک بارودۆخێکی تایبەت بە مافی سەربەخۆیی کورد دێتە ئاراوە زۆر بە ئازایانە و بە پەلە کۆ دەبنەوەو بڕیار دەدەن کە دژی سەربەخۆیی کورد و دابەش بوونی عێراقن و زۆر بێ شەرمانەش بڕیارەکە لە ڕاگەیاندنە فەرمیەکانیانەوە کە ئەوان پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن!!!، بەڵام سەدان ساڵە و بە تایبەت لە ماوەی 30 ساڵی رابردودا ئەمە سێهەم جارە بە پیلانێکی ڕەشی نێو دەوڵەتی هەوڵی قەتڵ عام کردن و بنبڕ کردنی کورد و داگیرکردنی خاکەکەی دەدرێت ئەم ڕەگەست پەرستانە هیچ هەڵوێستێکیان نیە.

جارێکی تر شەرمەزاری بۆ سەرانی عەرەب و تورک وەک ئەوەی کە هەمیشە سەرشۆڕ و شەرمەزارن.

شکۆداری بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی ئەم جارە وەک پۆڵا لە پشت هەرێمی کوردستانەوە وەستان و هاوکاری هەرێم و هێزی لە بن نەهاتووی پێشمەرگەیان کرد ئەم شەڕە کۆتایی دێت و سەرکەوتن بۆ کورد دەبێت و شەرمەزاریش بۆ ئەم وڵاتە بە ناو ئیسلامیانە کە نە کوژرانی پیرو منداڵێک و نە هاواری کچێکی ڕفێنراو یەک زەڕە کارییان تێ ناکات!!!!!!!!!! —

 

 

 

Share