Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کورده‌ باشه‌کان و خراپه‌کان .سالارکه‌رکوکی .

1

کورده‌ باشه‌کان و خراپه‌کان .

له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ۱۹۹۱ کۆچ ڕه‌وه‌که‌مان بۆ ئێران و تورکیا ،

ولایه‌ته‌ یه‌ک گرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئۆروپا پڕیاریاندا که‌ هێڵی ۳٦ ده‌ژه‌فڕینی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ڕژێمی ئه‌وسای به‌غداو پاراستنی هه‌رێمی کوردستان وه‌ خۆی له‌ناو ئه‌و هێڵدا ده‌بینییه‌وه‌ ، وه‌ له‌دوای دامه‌زراندنی په‌ڕله مانی کوردستان له‌ ساڵی ۱۹۹۲ پێکهێنانی حوکومه‌تی ففتی به‌ ففتی له‌ نێوان پارتی و یه‌کێتی زۆری پێنه‌چو شه‌ڕی به‌دناوی بڕاکوژی لێکه‌وته‌وه‌ ئاکامی په‌ڕله‌مانه‌که‌مان و حوکومه‌ته‌که‌مان بو به‌ دوو قه‌ڵا یه‌کیان زه‌رد یه‌کیان سه‌وز، بۆچه‌ندساڵێک هه‌وڵدان بۆڕوخانی یه‌کترو له‌ناوبردنی یه‌کتر بو به‌ دوو ده‌ڤه‌ر زه‌ردو سه‌وز بۆماوه‌یه‌ک به‌هه مان شێوه‌ به‌رده‌وامبو دواتر بو به‌ دوو ئیداره‌ به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌ و دووململانێیه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ بونه‌قوربانی ئاکامه‌که‌شی تا ئه‌مڕۆش کوشنده‌یه‌
ئه‌مانه‌و به‌هه‌زاران کاری ناشرین و دابه‌شکردنی سه‌روه‌تو سامانی نیشتیمان و به‌حزبی کردنی هه‌مو داموده‌زگاکانی حوکومه‌ت و په‌ڕله‌مان و پێشمه‌رگه‌ و هه‌ مو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگاوهیتر
ئه‌مانه‌و زۆر زۆری تر که‌چی هێشتاده‌ڵێن کورده‌ باشه‌کانو کورده‌ خراپه‌کان ئێمه‌ی باشور باشین
و ڕژئاوا و باکور خراپن ،ئێمه‌ له‌ باشو ئێرانمان هێنا بۆخراپ کردنی باشور وه‌ بۆ هه‌مان کار تورکیا ، له‌ دوای گرژیه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا ، تورکیا هێزی هێنایه‌ نزیک زاخۆ
و ه‌ک له‌بیرمه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌وکاتی سوپای پیاده‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق گوتی گه‌ر تورکیا بیه‌وێ له‌ شکر کێشی بۆکوردستان بکات ده‌بێ به‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکادا بڕوات وه‌
ئێستاشی پێوه‌ که‌چی هه‌رناهێڵن ناوچه‌ی کورده‌ باشه‌کان خراپ بێو تێک بچێ ده‌مان پارێزن ،
وه‌له‌ دوای ۲۰۰۳ خۆمان ڕێک خست یان باشتر وایه‌ بڵێن ڕێکمانیان خست بۆ عێراقی نوێ
که‌چی له‌ وێش هه‌مان ململانێی ناو کوردستان له‌وێ دوباره‌ ده‌بوه‌وه‌ بگره‌ تائێستاش به‌رده‌وامه‌
وه‌ له‌ وێ من بزانم چی باشبو ئه‌مه‌ریکێکان بۆمانیان کرد تاده‌گاته‌ ۱۷% ی بودجه‌
ئه‌مه‌ هه‌موی له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ باشور کوردیی باشین ؟؟؟ لێره‌وه‌ پرسار ده‌ست پێده‌کات من
ده‌مه‌وێ وه‌ڵام بۆ خوێنه‌ر به‌جێبێڵم ، که‌چی له‌ ڕژئاوا ئه‌وان به‌ده‌ست و بازووی خۆیان ناوچه‌ێکی ئارامیان هه‌یه‌ که‌ ڕۆژئاوای کوردستانه‌ وه‌ دواتر بو به‌ سێ کانتۆنی ئه‌کتیڤ
وه‌ زۆر جاریش ده‌ڵێن هیئه‌وان شۆرشنییه‌و سه‌فقه‌ێکی سیاسییه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌سه‌د بۆفشار خستنه‌ سه‌ر تورکیا وه‌ چۆن به‌هه‌مان شێوه‌ تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د ،
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ له‌باشور کردوومانه‌ دژبه‌یه‌ک تر یا بۆ شکستی یه‌کتر ئه‌وان له‌ڕژئاوا نه‌یان کردوه‌ ،ئێمه‌ی کورده‌باشه‌کان له‌ باشور له‌دوای په‌لاماردانه‌که‌ی دراوسێ خراپه‌که‌مان داعش و شکستهێنانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ۲٤ کاژمێردا نزیک هه‌ولێر بونه‌وه‌ دنیا هه‌ستایه‌ سه‌رپێ بۆ یارمه تیدانی هه‌رێمی کورده‌ باشه‌کان که‌چی کورده‌ خراپه‌کان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان کردن هیچیان نه‌کردوه‌ نه‌ دووبه‌ره‌کی نه‌ دووده‌ڤه‌ری نه‌ دوو ئیداره‌یی نه‌کوڕخۆیان خۆبه‌ خۆ به‌کوشتداوه‌ که‌چی ئه‌وان هیچ یارمه‌تییه‌کیان ناده‌نێو سنوربه‌سه‌ریاندا داده‌خرێ یارمه‌تی داعش ده‌درێ بۆ قڕکردنیان ، نزیکه‌ی یه‌ک مانگه‌ خۆڕاگریده‌که‌ن له‌ کۆبانی به‌بێیارمه‌تی هه‌مودونیان ته‌ماشاده‌که‌ن،بگره‌ هه‌رێمه‌که‌ی خۆشمان بێبه‌شنه‌بوه‌ گه‌ربه‌هه‌ڵدا نه‌چوبێتم قاره‌منییه‌تی ڕۆژئاوا ی کوردستان واده‌کا که‌ کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابکه‌ن یارمه‌تیان به‌ده‌ن ،
ئه‌وانیش وه‌ک باشوری کوردستان سه‌یریان بکه‌ن به‌ کورده‌باشه‌کان ناوزه‌نگ بکرێن .

 

 

 

 

 

 

 

Share