Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئاماژه‌کانی پشت خۆڕاگری وبه‌رخودانی کۆبانی وبه‌راووردێک به‌ باشوری کوردستان ؟ڕێبین محمەد

rebin

ئاماژه‌کانی پشت خۆڕاگری وبه‌رخودانی کۆبانی وبه‌راووردێک به‌ باشوری کوردستان ؟ 
ڕامانێک بۆشۆڕشی کوردان له‌ ڕۆژئاوا و نهێنیه‌کانی به‌رخودان وخۆڕاگری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌کۆبانی به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین هێزی سه‌رهه‌ساره‌ی زه‌وی وخاوه‌ن په‌روه‌رده‌و ئایدلۆژیاکی ئاینی توندڕه‌ی ئیسلامی جیهادی ،وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندله‌ڕووی ئابوری وخاوه‌ن هێزیکی مرۆیی هه‌مه‌جۆری ووڵاتان ،وئاماده‌کراوله‌ڕووی په‌روه‌ده‌ی سه‌ربازی وپڕچه‌ککردن به‌تازه‌ترین ته‌کنه‌لۆژیای چه‌کی پێشکه‌وتوو ده‌رکه‌وتنیان له‌جوگرافیایه‌ک که‌ ته‌نراوه‌ به‌هێزه‌ تیرۆریستیه‌ به‌عسیه‌کان وئه‌سه‌دییه‌کان وکه‌مالییه‌کان وئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌کانی وه‌کو قاعیده‌.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین پشتیوانی هه‌واڵگری نێوده‌وڵه‌تی وهه‌رێمایه‌تی وناوخۆیی،ئه‌وه‌ی باس نه‌کراوه‌هۆکاره‌‌ کان ونهینی سه‌رکه‌وتن وخۆڕاگری هێزیکی وه‌کویه‌په‌گه‌ به‌رامبه‌ربه‌ داعش که‌توانی پارسه‌نگی هێزوپشتیوانی نێوده‌وله‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردبشکێنیته‌وه‌ ... لێره‌دا ده‌مه‌وێت خوێندنه‌وه‌ی خۆم بکه‌م بۆهۆکاره‌کانی خۆڕاگری کۆبانی وبه‌راودیکیش به‌باشوری کوردستان....
هه‌مووان باش ده‌زانین یه‌په‌گه‌ په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی په‌که‌که‌ وسه‌رۆک ئۆجلانه‌ وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌زانین باشترین هێزله‌ڕووی په‌روه‌رده‌ی سیاسی وسه‌ربازی ڕاهێنراو به‌گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ری ونه‌ته‌وه‌یی له‌ماوه ی(30 ساله‌ی )ڕابردووی شۆڕشی کوردی له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ بووه‌..
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا( یه‌په‌گه) ‌به‌پاڵپشتی جه‌ماوه‌رتوانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن وده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن له‌ ‌هه‌رسێ کانتۆنی (کۆبانی-عفرین-جزیره‌)دابمه‌زرێنێ..له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و ئابورییه‌وه‌ خۆیان باشتر ڕێکخسته‌وه‌.ئه‌گه‌رچی گوشاری زۆری ده‌وڵه‌تی تورکیان له‌سه‌ربوو،وه‌به‌شێک له‌پارته‌کارتۆنییه‌کانی دروستکراوی هێزه‌ سیاسیه‌کانی باشوروئۆپۆزسیۆنی سوری به‌هاندانی تورکیا که‌وتنه‌ دژایه‌تی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌ لایه‌ک دژایه‌تی حکومه‌تی باشوری کوردستان به‌تایبه‌ت (پارتی)به‌داخستنی سنورگوشاری زۆریان دروستکردبه‌ڵام کۆڵیان نه‌دا..ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن باک گراوندیکی په‌روه‌رد ه‌یی سیاسی -سه‌ربازی شۆڕشگێڕبوون به‌ڵام په‌ندیان له‌هه‌ڵه‌کانی پارته‌ سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان وه‌رگرت..ئه‌وان له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدان وڕاپه‌ڕین نه‌که‌وتنه‌ تاڵانکردن وئاودیوکردنی داموده‌زگاحکومی وخزمه‌تگوزارییه‌کان ،به‌پیچه‌وانه‌وه‌ پارێزگاری لێکردن وبه‌هێزی کرد.ڕێگه‌یان نه‌دا فره‌هێزی سه‌ربازی فره‌ کۆیخایی کوردی دروست بێت وه‌کوباشور که ‌توشی شه‌ڕی ناوخۆیی کرد ئێستاش فره‌هیزی باشور گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌رهه‌ریمی کوردستانه‌.ئه‌وان وه‌کوسه‌رکرده‌کانی باشورنه‌وکه‌وتنه‌ دوای خۆشگوزه‌رانی و ڕه‌فاهیه‌تی ژیان ،به‌ساده‌یی له‌گه‌ل میلله‌ته‌که‌ی خۆیان ژیان ..ئه‌وان ده‌رکیان به‌وه‌کردبوو دوژمنان له‌پیلان گێڕی ناکه‌وێت وپه‌له‌ماری نامه‌ردانه‌ ده‌کرێته‌ سه‌رییان، هه‌ر بۆیه‌ش له‌هه‌مووڕوویه‌که‌وه‌ خۆیان بۆبه‌رگری ئاماده‌ ده‌کرد..ئه‌وان خاوه‌نی سه‌رکرده‌یه‌کی ڕوحی بوون که‌ ئه‌ویش ئۆجلانه‌.به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان نه‌سه‌رکرده‌ی ڕوحی هه‌بوونه‌هیزیک که‌پابه‌ندبیت به‌به‌هاپیرۆزییه‌کانی شۆڕس هه‌مووشت که‌وته‌ ژێر هه‌ژموونی ووڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ‌هه‌ربۆێه‌ش چۆنیان به‌ویستا باشوری کوردستانیان به‌م شێوه‌یه‌ ئاراسته‌ ده‌کرد به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو پاڵپستۆ یک وهه‌ژموونیکی ده‌وڵه‌تانیان ڕه‌تده‌کرده‌و.باشوری کوردستان له‌ماوه‌ی( بیست وسێ) ساڵ حکومڕانی فاشلترین به‌ڕێوه‌بردن بووه‌ له‌ڕووی سه‌ربازی وئابوری وسیاسی ،له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ خاوه‌نی زیاترله‌ چوارسه‌دهه‌زارچه‌کدارین به‌ناوی جۆراوجۆروه‌کو(پێشمه‌رگه‌-زێرڤانی-پاسه‌ونی سنوور-هێزی ئاماده‌-هێزی پشتیوان- هێزی به‌رپرسه‌کان-پۆلیس -ئاسایش-دژه‌ تیرۆر..............هتد)به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا نه‌بوایه‌ ئیستا هه‌ولێری پایته‌ختی باشوری کوردستان له‌ژێرده‌ستی داعش دابوو.به‌ڵام یه‌په‌گه ته‌نها‌خاوه‌نی (یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌).
‌ له‌سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئابوری (کشتوکاڵ-بازرگانی-پێسه‌سازی ونه‌وت-باجی ناوخۆ.........هتد)سه‌رکه‌وتوونه‌بووه‌ به‌ڵکو بووه‌ به‌ده‌ریایه‌ک له‌گه‌نده‌لی وناعه‌داله‌تی ئه‌وه‌‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی وکۆمه‌ڵاتی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ک زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ ئنیمای نه‌ماوه‌ بۆ نیشتیمان و کوردایه‌تی ..له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ له‌ باشوری کوردستان هه‌رهێزێک وابه‌سته‌ ووڵاتێک بووه‌ هه‌ر که‌س به‌یاری خۆی ده‌ڵێ یه‌ک ده‌ڵی ئیران دۆستیکی بآشه‌ ویه‌ک ده‌ڵێ تورکیا دۆستیکی باشه‌ یه‌ک ده‌ڵێ عێراق باشه‌ئه‌وه‌یتر ده‌ڵێ خراپه‌ .هه‌موومان ئه‌وڕاستییه‌ باش ده‌زانین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ چ ده‌وریکی نیگه‌تیڤیان بینیوه له‌ململانێی پارته‌کانی باشوری کوردستان به‌شیوه‌یه‌ک فڕۆکه‌ وده‌بابه‌ی( سه‌دام وتورک‌ )له‌لایه‌ک تۆپخانه‌کانی ئیران هاوسه‌نگی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕاگرت ئه‌مه‌یه‌ ده‌ستکه‌وته‌ سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان،
له‌باشوری کوردستان به‌له‌ده‌ستدانی گیانی(182000) مرۆڤ له‌ئه‌نفال و(5000) مرۆڤ له‌کیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ و( ده‌یان هه‌زار قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ)وله‌تازه‌ترین قوربانیش (به‌هه‌زاران ژن ومناڵی یه‌زیدی)بوونه‌قوربانی به‌ناو ده‌ستکه‌وته‌ سیاسیه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌کان بۆپشتیوانی باشوری کوردستان.
له‌شۆڕشی ڕۆژ ئاوا (کۆبانی ) به‌که‌مترین قوربانی بوو به‌ڕه‌مزی ئازادی گه‌لان وبووبه‌ چرای ئومید بۆهه‌موو جیهان بۆهه‌موو دنیایان سه‌لماند کورد خاوه‌ن ئیراده‌ی هێزه‌، له‌باشوری کوردستان ژنان فێری خۆسووتان کرا له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام له‌کوبانی ژن بووبه‌ڕه‌مزی گیانفیدایی بۆنیشتیمان.
ده‌یان له‌ (کچان وکوڕانی )شه‌ڕڤان وگه‌ریلا له‌باشوری کوردستان
( کرکوک ومه‌خمورو ره‌بیعه‌ و شنگال)گیانی خۆیان به‌ختکرد بۆپاراستنی باشوربه‌ڵام شه‌رمه‌ بۆپه‌ڕله‌مانی باشور کوردستان دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا(ئه‌مریکاوئه‌لمانیاوفره‌سا.....هتد) هاته‌ ووڵام بۆ کۆبانی بۆڕۆژئاوا دوای گوشاریکی سیاسی وجه‌ماوه‌ری وئیعلامی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئینجا دانی به‌کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان نابه‌شێوه‌یه‌کی شه‌رمنانه‌.له‌باشوری کوردستان تاکی کوردیان وێل وسه‌رگردانی دوای سه‌روه‌ت وسامان کردبه‌ڵام ئه‌وان تاکی کوردیان فێری خۆڕاگری و نشتیمانپه‌روه‌ری کرد.
ئه‌وداعشه‌ی دروستکراوی ده‌ستی چه‌ندین هه‌واڵگری ووڵاتان وکۆپیکراوی قاعیده‌ی تیرۆریست له‌ژیر ناوێکی تر و بۆ مه‌به‌ستیکی ترده‌یجوڵینن ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆله‌سه‌رده‌ستی شه‌ڕڤانانی کوڕو کچی کورد ده‌کرێته‌ ته‌یریکی ماعقول بۆدۆزه‌خیان ده‌نیرن یان بۆ باوه‌شی ئاغاکانیان ڕه‌وانه‌ ده‌کرێنه‌وه‌....دڵنیام ئه‌گه‌ر ده‌ستی حیزب و گه‌نده‌ڵه‌کان دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ی باشورئه‌وه‌ ئیستاش نه‌وه‌کانی( مامه‌ڕیشه‌ ) باشوری کوردستان ده‌که‌ن گه‌وره‌ته‌ین دۆزه‌خ بۆ داعش وئاغاکانیان.....

 

 

 

Share