Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
چه‌مك‌و واقیع .. دانا مه نمى

1

ده‌وڵه‌ت چه‌مكێكه‌ بوونێكی مادی‌و واقیعیی نیه‌ بڵێت (من ده‌وڵه‌تم)، هه‌روه‌كو چۆن ده‌سه‌ڵات به‌بوونێكی پراكتیكییه‌‌وه‌ ده‌ڵێت (من ده‌سه‌ڵاتم)‌و به‌كه‌سێكیش هێما بۆ خۆی ده‌كات:
سه‌رۆك یا پادشا یا میر یا سه‌ركرده‌ یا پێشه‌وا.. هتد، بۆیه‌ زۆرێك چه‌مكی ده‌وڵه‌ت‌وچه‌مكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حوكمڕانی ده‌كات،تێكه‌ڵا ده‌كه‌ن، پێیانوایه‌ خودی ده‌سه‌ڵات ده‌وڵه‌ته‌، ده‌وڵه‌تیش جگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات شتێكی دی نیه‌ فیكرانه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی تیوره‌ جیاوازه‌كاندا ده‌وڵه‌ت بریتی نیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات یا حكومه‌ت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌سه‌ڵات جیاوازه‌‌و له‌سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌كو چۆن
كۆمه‌ڵگه‌ یا نه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رووی ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ڵكو له‌سه‌رووی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ راستییه‌كی سیاسییه‌ له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی سیاسی هاوچه‌رخ له‌ سه‌ده‌ی شتێكی روون‌و ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ڕووی » . شازده‌هه‌مه‌وه‌ دروست بوه‌ مێژووی ئه‌نترۆپۆڵۆجیاوه‌ (زانستی مرۆڤ) بیرۆكه‌ی حكومه‌ت‌و پیاده‌كردنه‌كانی له‌ پێش ده‌وڵه‌ته‌وه‌ په‌یدا بوه‌. حكومه‌ت ده‌توانێت
هه‌بێت‌و به‌فیعلیش به‌بێ ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌. پره‌نسیپه‌ كه‌ پێویسته‌ پاریزگاری‌و چاودێری لێبكرێ‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پره‌نسیپێكه‌ شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت به‌رز راده‌گرێ‌، پاشان
شكۆیی كۆمه‌ڵگه‌‌و خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رز راده‌گرێ‌ كه‌ ده‌شێت ده‌وڵه‌ت قوت بدات‌و خه‌ڵكی بچه‌وسێنێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵكردنی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت‌و چه‌مكی ده‌سه‌ڵات، تێكه‌ڵكردنی نێوان ئه‌ركی هاوڵاتیانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت‌و نێوان
ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ملكه‌چی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ نێوان ئه‌ركی لێپرسراو له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات‌و نێوان ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌ سایه‌یدا ده‌ژی‌و وه‌ك هاوڵاتییه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تدا چاودێری لێده‌كرێ‌ پێشئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا به‌رپرس بێت.
كۆمه‌ڵا به‌بێ ده‌وڵه‌ت بریتیه‌ له‌ خێڵێك كه‌ داب‌و نه‌ریت‌وده‌مارگیری‌و شكاندن‌و چه‌وسانه‌وه‌ حوكمی ده‌كات، ئیدی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی حوكمی كۆمه‌ڵا ده‌كات هه‌ر چه‌ندێك بێت: پیری خێڵا، میر، سه‌رۆك، پادشا... هتد.

ده‌وڵه‌ت قه‌واره‌یه‌كی مێژوویی یا به‌رهه‌می مێژوویی وشیارییه‌كی مه‌عریفی شارستانییه‌ (سیاسی، كولتوری، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی)، به‌هۆی هه‌بونی میله‌ت – نه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رزه‌مینێكدا (هه‌رێم) پێكدێت‌و به‌هۆی چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوریی دامه‌زراوه‌یی یا به‌هۆی سیستمێكی سیاسیی یاسایی له‌ واقیعدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆدا په‌یوه‌ندی هاوڵاتی له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌ت‌و په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵات‌و په‌یوه‌ندی هاوڵاتی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌ته‌كانی دی، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت بخاته‌ بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ری‌و خاوه‌نی ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ملكه‌چی ده‌بێت كه‌ حوكمڕانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات یا به‌رێوه‌یده‌بات‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێت – یا ده‌بێ پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت – ‌و هه‌ر خۆی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت، له‌لایه‌كی دی پێویسته‌ په‌یوه‌ندی ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌و
په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزترو توندتر بێت كه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌به‌ستێته‌وه‌ (هێمای ده‌سه‌ڵاته‌) .

 

 

 

Share