Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
دووبارە دەمەوێت بنووسم، بەلام نازانم چی و بۆ ؟ .. سابات

1ئەو ماوە کەمتر بير لە تۆ دەکەمەوە يــاخود رەنگە پێت بلێم هێندە لە خەياڵــمەوە نزێکی ئيتر شتێک نەماوە لە تۆ دا تا من بيری لی بکەمەوە هەر کە هەناسە هەڵــدەمژم تۆ بەرەوو قولای دوا دورگەی ناخم دەجيت و لەوی بۆ ساتێک لەنگەر دەگرێت و ئەوسا بەزەردە خەنەيکەووە دووبارە دێتە دەر و تێکەڵ بە هەموو ژيانم دەبيتەوە ....
من وام کاتێک لە نێوە شـــەوێکدا موتەکەێک لە خەوێکی قول بە ئاگام دێنت هانا بۆ ئامێزت دەبەم گەر لەو پەری دونياش بيت حەزەکەم بە ئاگات بێنم بلیم بە سێنگتەوە بم نووسێنە ئەم زەمەنە زۆر بی رەحمە ئەو مرۆڤانە ئاسای نين
من لە هەموو شتک ئەترسم دەمەوێت پیت بلێم تەنانەت بە دەنگ هاتوون
من گوێم لی يە ئا ئا گوێم لێ يە ئێستا ديوارەکانيش قسەم بۆ دەکەن پێکرا دەلێن کچی کال تۆ لەم سەر زەمينە چی دەکەيت باڵ لە باڵــندەکان قەرز بکەو بۆ هەميشە بفرە بەلێ بۆ هەميشە بفرە هەرگيز لە هيج شوێنک و هيج سەر زەمێنک مەنيشەوە تا هەنا لە شەقەی باڵ بدە.ئای چەند سەختە دووبارە بەتەنها دەبێت گوێ لەو هەموو غەمگينەی چوار دەورم بگرم چەند دەکەم ناتوانم دەنگەکان لە نێو خۆمدا رێک بخەم و هەولدەم سەما بکەم لەگەل دەنگەکان قاقا لی بدەم چێژ لەو چرکە لێمۆيانەی نيوەشـــەو وەرگرم ئاخر چی بکەم من تەنها لە تەک تۆ هەست بە ئارامی دەکەم بەڵام تۆ لەکەناری دەريا دەچيت
چەندە شـــەپۆليش بەهێز بێت هەر لە خۆتی دوور دەخەيتەوە..من نازانم کەی بۆ هەميشە لەوی لەنگەر دەگرم کەی بۆ هەميشە ســـەرخەوێک لە سەر سەرينکەی تۆ دەشکێنم ئەوکات نە هيج موتەکەيک بە ئاگام دێنت و نە هيج ترسێک ئەم شلژێنێت ......
تۆ پێم بلێ کەی کاتێک لە نێوە شـــەوێکی سارد و ســـر لەبەردەم پەنجەری ژوورەکەم بانگت دەکەم تۆ لەوپەری دونياوە ولامم دەدەيتەوە و پێم دەلێت ئازيز محببوبی دڵـــم ئێتر لە هيج شتێک مەترسە من لێرەم ئەوتا پەنجەکانم توند لە پەنجەکانت گير کردووە هەرگيز مەترسە من لێرەم ئا ئا لێرەم .......

Share