Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
تاپۆی دەسەڵات..دروشمەكان.. (ڕێبین محمد)

rebinتاپۆی دەسەڵات..دروشمەكان.. (ڕێبین محمد)
كەم نییە خەوی ئەم میللەتە خێرنەدیووە بە ئومیدی بەیانیكی باشتر..ئارامتر..ڕاستگۆتر.....
كەم نییە ئەوشۆڕشگێڕانەی لەپیناوی ئازادی كوردستان ..
چوونە بەردەم پەتی سێدارە...یان.. سنگی خۆی كردە قەلغانی گوللە ........
بۆپاراستنی شكۆی نیشتیمان....
ئەنفالمان بینی..كیمیابارانمان بینی..كۆچ ڕەوو..شەڕی ناوخۆمان بینی..
ڕووخانی بەعسمان بینی ..حكومەت وپەڕلەمانی كوردستانمان بینی..
بەهاری عەرەبیمان بینی ......
حكومەتی بنكە فراوانمان بینی ...
هاتنی قاعیدەوداعش و كارەساتی شنگارمان بینی..زۆرشتمان بینی ...زۆر شت دەبینین.....
شۆڕش وسیاسەت ئاوێزانی بازرگانی وچەواشەكاری بوون..
ئەوانەی بەناوی شۆڕشەوە خەونی جوانی پەمەییان پێ بەخشین...
ئومێدی نوێێان پێبەخشین ..ئازایەتی وقوربانیدانیان پێبەخشین..
بەلام....
كاتێ شۆڕش سەركەوت ..خەوی ناشیرین..بێ ئومیدی ..ترسنۆكی.. بێ باوەڕییان....فێركردین......
كاتێ سەركەوتن ...یەكەم كاریان تاپۆكردنی دەسەڵات بوو......
كاتێ نیشتیمانیان ئازاد كرد......
قافلەی فرهوودم بینی بەرەو پشت سنورەكان.. بەپاڵپشتی شۆڕشگیڕیكی دوێنێ....
خۆفرۆشیكی جاشم بینی بەپاڵپشتی شۆڕشگێڕێك بووە بەجنراڵ....
دوای بیست ساڵ....حوكمڕانی ووڵات....
لە بەڕیوەبەرایەتی شەهیدان......
لیستی مووچەی (شەهیدوئەنفال وكەم ئەندامی پێشمەرگەم )بینی
لەگەڵ لیستی جاش وخۆفرۆشانی ووڵاتم...یەك جیاوازی هەبوو...
ئەوان بەپلەی جنراڵ شەهیدن بەپاڵپشتی شۆڕشگێرێك ......
شەهیدانی ڕاستەقینەی كوردستانیش بە (پ.م)بەواسیتەی جاشێك
زۆرن ئەوانەی لەسە رخە ونی میللەتێك ..دەبن بەپاڵەوان ....
دواتریش خەونی هەموومرۆڤایەتی دەكەن بەزیندەبە چاڵ.......
سەركردە شۆڕشگێڕەكانی دوێنێ.. دەسەلاتدارەكانی ئە مڕۆ..
زیاتر لەبیست سالە لە دەسەلاتن..
باسی دیموكراسی.. ئازادی..عەدالەت ..دەكەن......!!!
ووڕێنەی (چاكسازی..دادپەروەری..سەروەری یاسا..سەربەخۆیی كوردستان)دەكەن
خەونی ڕۆژگاریكی نوێ لەكوردستان دەنەخشێنن......
دەنگیكی تربەناوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆوە فریوی ئەم مییللەتە دەدات....
لەدرۆەوە بۆ درۆیەكی جوانتر..مێشكیان كاس كردین..
دەركەوت ئەوەش جۆریكە لەبازرگانی و گەوجاندنی خەلك...
دروشمەكان ...هیندە سواون ...هیندە ناشیرین كراون...هیندە غەدر لێكراون....سەرجەمیان بوون بە درۆیەكی گەورەی سیاسیەكانی ووڵات...
بۆسەربەخۆیی كوردستانیكی درۆ.. بۆئایندەیەكی درۆ....
كوردستانێك تاپۆی بازرگانەسیاسەكانە...
كوردستانیك تێیدا من بوومە بێگانە وبێگانە خاوەن ماڵە........................

Share