Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
.. نه‌وت یا ویلایه‌تی موسڵ ..

1پاشه‌بنه‌ی هه‌موو شه‌ڕێک سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیتی، هه‌ڵسوڕێنی سیاسه‌تیش ئابوری و قازانجه‌کانیتی، بۆ هه‌رکه‌س و لایه‌نێک هه‌مان هاوکێشه‌ی هاوتا دانه‌وه‌یه‌، هه‌رکاتێک به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجه‌کان پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌ت زۆر به‌ئاسانی شه‌ڕ ده‌قه‌ومێنی.
ویلایه‌تی موسڵ..
خه‌ونه‌ عوسمانیه‌که‌ی تورکیا له‌گلدانه‌وه‌ی کۆنه‌ ویلایه‌تی موسل به‌تورکیای ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ هه‌رگیز نایانه‌وێ له‌خه‌وه‌که‌یان به‌ئاگابێنه‌وه‌! به‌ئاشکرا هێرشیان کرده‌ سه‌ری و به‌ناوی داعشکاری داگیریان کرده‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ی داگیرکاریه‌که‌شیان جار جاره‌ په‌لاماری ویلایه‌تی شاره‌زوور (که‌رکوک) ده‌ده‌ن. جگه‌ له‌خواستی خاکه‌ به‌پیته‌که‌ی خواستی گه‌یشتن به‌بیره‌کانی ڕۆنی ژێر زه‌وی که‌ پێی ده‌ڵێن: زێڕێ ڕه‌ش یا نه‌وت ستراتیجیترین ئامانجیانه‌ بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابوریه‌ شکستخواردوه‌که‌یان.
کۆبانی و نه‌وت ..
سه‌یره‌ له‌کۆبانی! شارێک کاول و بۆن سۆی لێدێ ته‌ڕ و وشکی تێدا سوتا، هیچ کێڵگه‌یه‌کی نه‌وتی لێ نی یه‌ به‌ڵکو ده‌روازه‌یه‌که‌ بۆ نه‌وت هێنانه‌ ژووره‌وه‌ی تورکیا له‌سوریاوه‌ هه‌روا به‌لاوازترین کانتۆنی کوردی هه‌ژمارکرا بۆیه‌ هێرشی به‌رده‌وامی کرایه‌ سه‌ر و دڵنیا جاری تریش دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌‌.
کورد و خاک ..
کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری پاره‌ تێیدا ماکه‌ به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندی ملیۆنێر و ملیاردێره‌ خاوه‌ن کۆمپانیاکانه‌ له‌ناویشیدا دیموکراتی ده‌چه‌سپێندرێ. کۆمه‌ڵی کورده‌واری جوتیاری یه‌ و خاک تێیدا ماکه‌، سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ی فدرالیه‌تی فیوداڵی دیکتاتۆریه‌تی ئاغای گوند و میرنشینی یه‌ ئێستا له‌هۆزگه‌ری ناوشار ده‌نوێنرێته‌وه‌ و چاوگی ده‌سکه‌وتی هێز و ده‌سه‌ڵاته‌. بۆیه‌ کورد به‌خاکه‌که‌یه‌وه‌ نوساوه‌ هه‌رگیز ده‌ستی لێی به‌رنابێ به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگا سه‌رمایه‌داریه‌کان ئاسانتر ده‌ست له‌خاک ده‌کرێته‌وه‌ چونکه‌ پاره‌ گرینگتره‌.
خاک و داگیرکاری..
له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکارانی خاکی کوردستان، هه‌میشه‌ کۆمه‌ڵگای کوردی دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو ستراتیجیه‌تی داگیرکاران تا ئه‌مڕۆش هه‌روایه‌، سه‌یره‌ کورد نه‌ک ته‌ماحی داگیرکردنی خاکی خه‌ڵکی نی یه‌ ئی خۆشی ناپارێزی و نایه‌وێته‌وه‌ که‌ لێی داگیرکرا وه‌ک موسڵ! که‌ دژه‌ هێرش ده‌کاته‌وه‌ جارێکی تر له‌سه‌ر سنوری خۆی ده‌وه‌ستێت‌ تا هێرشی ده‌که‌نه‌وه‌ سه‌ر و به‌دبه‌ختی ده‌که‌نه‌وه جاره‌کی دیش ‌فێرنابێ! وه‌ک عاره‌به‌کانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی و تورکه‌ مه‌غۆله‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست نین کاریان داگیرکاری بێ چونکه‌ ئه‌وان جوتیارنین و گرێدراو به‌خاکه‌وه‌نین هه‌میشه‌ مۆته‌که‌ی خه‌وه‌ خۆشه‌کانی جوتیاری کوردبوون له‌سه‌ر شینایی یا په‌رێزه‌کان بینه‌قاقای ده‌گرنه‌وه‌!


Dlshadtakana@yahoo.com

Share