Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
عەرەب لە کوردستان سەیرە !! کاتێک زاراوەی شیرینی کوردستان بە زاری کەسێکی کوردەوە دێت زۆربەی زۆری عەرەب ئەبڵەق دەبن:

1کوا کوردستان شوێنێک هەیە ناوی کوردستان بێت!
زاراوەی کوردستان ئینفصالیە کوردەکان دایان هێناوە:
کورد دەبێت برا پچوکی ئێمە بێت لە شمالی حبیب.
پێشمەرگە میلیشییایە دەبێت بنبڕ بکرێت.
ئەمانەو هەزاران هەزار قسەی قۆڕ و بیمانا لە زاری ئەو عەرەبانە دێتە خوارێ کە کاتێك حەماقەتی حوکمی عەرەبی بەهەردوو ڕووی سونی و شیعیەوە دەگاتە ئەو ڕادەی کە هەموو ڕوو بکەنە (شمالنا الحبيب) ئەو شمالەی ، هەر خۆیان عەرەب پاڵەوانی جۆرەهای تاوانی جینۆساییدی کوردان بوون.
بەبەرچاوی هەمومانەوە شاری کەرکوکی کورد و کوردستانیمان بینی چۆن ڕۆژ لە دوای رۆژ و ساڵ لە دوای ساڵ اخونە العرب بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی ئەوەدا بوون مۆرکی کوردەواری لە تەوێڵی کەرکوک بسڕنەوە، تا وای لێهات تەنها گۆڕستانەکان شاهیدی حاڵ بوون لەسەر کوردێتی کەرکوک ، ئەو زێڕە ڕەشەی لەژێر خاکی کەرکوکەوە هەڵدەقوڵا دەفرۆشراو بە پارەکەی ماڵی دەڕوخێنراو و خانووی نێویان بۆ عەرەبان دروست دەکرد هەر بەو پارەیەش خەڵاتی ئەو عەرەبەیان دەکرد کە شارو گوندی خۆی بەجێ بێڵیت و بێت نیشتەچیی کەرکوک بێت، هەر بەو پارەیەش هەموو گوندەکانی کوردستانیان خاپوور کرد، هەر بەو پارەیەش تاوانی سەردەمییان ئەنجام دا(کیمیا بارانی )هەلبجە،
هەر بەو پارەیەش جۆرەها زیندانیان بۆ لاوی کورد دروست دەکرد ، هەر بەو پارەیەش قەنارەیان دادەنەزراند بۆ هەڵواسینی کوردێک کە تاوانە گەوەرەکەی کورد بوونە. ئیستاش سیاسیەکی ئاخر مۆدێل دێت لێرەو لەوێ بەناوی (مرۆفایەتی) و قسەی بریق و باقمان پێ دەفرۆشیت کە دەبێت ئێمە وەکو مرۆف بیر بکەینەوە قەیچیکە بە عەرەبی( داماو) لە کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک نیشتە جێ بن.جا ئێمە چیمان گۆڕی:
ئاویان گۆڕی! دوای تەعریبکردنی کەرکوک دەرگاکان بکەینەوە بۆ هاتنی عەرەب،جانەگبەتی وکارەسات لەوەدایە ئەوان (برا گەورەن) ئەی گەورەی ژێر گڵ بن. خۆ نابێت خۆیان بگونجێنن لەگەل زمان و کەلتوری کوردیدا بەڵکو دەبێت ئێمەی کورد بەزمانی ئەوان بدوێن بۆ ئەوەی لێمان تێبگەن لەبەر ئەوەی زمانی ئەوان گوایە زمانی ( اهل الجنە)..... تڕڕڕڕ حێو. سەد جار تڕحێو لەوانەی کەوا بەئاگا و بێئاگا خاک و نەتەوەی کورد دەعەرەبێنن.

Share