Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
له‌ سیڤه‌ره‌وه‌ بۆ لۆزان ده‌رفه‌تێكی زیڕین !! دانا مه‌نمی

په‌یمانی سیڤه‌ر سپی و په‌یمانی لۆزانیش ڕه‌ش به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد خۆی له‌ناو خۆیدا یه‌کگرتوو نه‌بێت له‌لۆزان خراپتری لێ به‌سه‌ر دێت که‌هیوادارم وانه‌بێت و سیاسی یه‌کانمان هه‌ست به‌لێپرسراوێتی مێژوویی بکه‌ن و دنیای ڕوناک و ئازادمان لێ نه‌که‌نه‌ شه‌وه‌ زه‌نگی ژێرده‌ستیی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆییان که‌مادیی و حیزبی یه یان بنه‌ماڵه‌یی و .. هتد‌. هیوادارم هه‌روه‌کو چۆن جیهان گۆڕاوه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی چاکسازی و ده‌ستکاری کردن و گۆڕانی زۆربه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌کانی‌ دنیاو ڕۆژهه‌ڵات‌ به‌ڕێوه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ژێرده‌ستدایه‌ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی خۆشحاڵی یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و گۆڕانکاریه‌کی مه‌زن ڕوده‌دات له‌ناوچه‌که‌بۆیه‌ ئه‌مه‌هه‌لێکی زێڕینه‌و له‌ڕاستیشدا فرسه‌ته‌ چونکه‌ به‌چه‌ند به‌ندێک یان به‌سه‌ده‌یه‌ک یه‌ک جار هه‌لی به‌و جۆره‌ دروست ده‌بێت و ده‌ڕه‌خسێت .هیوادارم سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌و هه‌له‌ نوێ یه‌ی‌ که‌ئه‌مڕۆ له‌ئارادایه‌و به‌ڕێوه‌یه‌ بیقۆزنه‌وه‌و یه‌کبوون و یه‌ک هه‌ڵوێستی یه‌ک ماڵیی په‌یمانی سیڤه‌رێکی سپی دروست ده‌کات و لۆزانێکی ڕه‌ش ده‌ڕوخێنیت ، هه‌میشه‌ش یه‌کبوون سه‌رکه‌وتن بووه‌ . ده‌با بۆ یه‌کجاریش بێت له‌مێژوودا ئاواتی دوژمنانمان نه‌یه‌ته‌ دی و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی کوردی سته‌م دیده‌ش له‌دایک بێت و به‌یه‌کبوون و یه‌کگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی یه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌و هیوایه‌ چه‌که‌ره‌ بکات له‌گیان و ڕۆحی تاکی کوردو به‌ئازادی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ شادبێت . په‌یمانی لۆزان و سیڤه‌ر به‌پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی په‌یمانی گفتوگۆو ئاشتی و دانوستانه‌ له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌ دروست بووه‌ ( 1920 سیڤه‌ر / 1923 لۆزان ) . هه‌رچه‌نده‌ په‌یمانی سیڤه‌ر ڕه‌نگی سپی و ده‌نگی ئاشتی بوو به‌ڵام لۆزان ڕه‌ش و درۆو فڕوفێڵ بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد که‌له‌ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وان وه‌کو دوژمن خراپ نه‌بوون به‌ڵکو کوردیش خۆی ناسیاسی و نایه‌کگرتویی و که‌مزانی و .. هتد دۆڕاوو زه‌ره‌رمه‌ندی کردبوو . ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌په‌یمانی لۆزانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا که ( 92 ) ساڵ ده‌بێت و ده‌یان گۆڕانکاری به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه‌ به‌ڵام مخابن ئێمه‌ی کورد له‌به‌ر نایه‌کبوونی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌روه‌کو خۆمانین و هێنده‌ی کۆسۆڤۆمان پێ نه‌کرا که‌له‌خواره‌وه‌ی وتاره‌که‌مدا له‌سه‌ری ده‌دوێم .
له‌ڕاستیدا په‌یمانی سیڤه‌رو لۆزان دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کیان هه‌یه که‌له‌سه‌ری ده‌دوێین و شیکاریی بۆ ده‌که‌ین بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ وه‌کو مێژوو پێویسته‌ ‌که‌به‌لای منه‌وه‌ بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه‌ :
1/ دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی تورک و درۆو فڕوفێڵ کردن و له‌خۆبایی بوون به‌رامبه‌ر نه‌یارو به‌رامبه‌رانی که‌ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ کرداری دوژمنانی کورد بووه‌ به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی تورک .
2/ ساویلکه‌یی و دواکه‌وتوویی کوردان و یه‌ک نه‌گرتوویی و نایه‌ک هه‌ڵوێستی و په‌رته‌وازه‌یی که‌هه‌مووجارێک و له‌هه‌موو گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ دوژمنان ئه‌وه‌ بینراوه‌ . کارێکی تری ناسیاسی که‌په‌یوه‌ندی به‌کاری ده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نی یه‌ ئه‌ویش په‌سه‌ند کردنی ئاین و بیروباوه‌ڕی ئاسمانی پێش نیشتمان و نه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ی ماف و ژیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌بینێ له‌کۆتاییدا خۆی ده‌بێ به‌ژێر ده‌ست و پێی ‌ مێژوویه‌کی ڕه‌شی ترسناکه‌وه‌ که‌به‌دڵنیایی یه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی خۆی ، له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌نده‌‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکان پڕ به‌پێستێتی .
ئه‌وه‌ی که‌زۆر پێویستیشه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌ که‌میلله‌تی کورد له‌هه‌موو کاتێکدا پێویستی به‌یه‌کبوون و ته‌بایی نه‌بووبێت له‌م کاتانه‌ی که‌په‌یمان و به‌ڵێن مۆر ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ره‌کی یان دوژمنان ده‌بێت یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌کگرتووبێت که‌ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆشبه‌ختی و سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی مه‌فه‌ ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌ئه‌وه‌ ئه‌رکه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان و ناتوانین به‌بڕیارو ئاره‌زوی خۆمان ئه‌و کاره‌ دوابخه‌ین یان نه‌یکه‌ین مخابن که‌وه‌کو سه‌رکرده‌کانی کورد کردویانه‌و که‌مته‌رخه‌م بوون تێیدا . که‌واته‌ له‌هه‌موو باروکه‌ژێکداپێش هه‌موو که‌سێک خۆمان ده‌بینه‌ مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و هه‌ر خۆمان ده‌بینه‌ مایه‌ی ژێرکه‌ووتن خۆشمان زیاتر لێپرسراوین به‌رامبه‌ر ئه‌رکه‌کانمان چونکه‌ له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رک و له‌وه‌رگرتنی مافدا چاوه‌ڕوانی نی یه‌ به‌ڵکو خه‌بات و تیکۆشان هه‌یه‌ یه‌کگرتوویی و یه‌کهه‌ڵوێستی هه‌یه‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ . خۆزگه‌ بۆ یه‌کجاریش بووایه‌ له‌مێژوودا بۆ یه‌کجار له‌ژیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کوردداپارته‌ سیاسی یه‌کانیکورد یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌نگ بونایه‌ به‌رامبه‌ر به‌هێزی ده‌ره‌کی و نه‌یارانیانئه‌وکات هه‌رگیز لۆزان و هیچ په‌یمانێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر دروست نه‌ده‌بووه‌وه‌ .. !!! .

Share