Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
شەهامەتی ئەوەتان هەبێت. هیوا شوانی
شەهامەتی ئەوەتان هەبێت.
شەهامەتی ئەوەتان هەبێت بێنە سەر خەت و لە میدیاکانەوە شکستی خۆتان بەڵکی کوردستان، بڵێن، تاکوو لە داهاتوودا گەل لەسێدارەتان نەدا، هەرنەبێت تەنها بەزیندانی ئەبدەی ڕزگارتان بێت،بۆیە هەرێمی کوردستان یەک سەدەیەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەی بۆ ڕێژراوە خەڵکی کوردستان ئێستا باش لەم بارودۆخەی هەرێم تێدەگات، بۆیە سەرکردەکانی ئێستا بەگەورە و بچوکیانەوە هەموو حزبە کوردستانیەکان بەشدارن لەم قەیرانەی کوردستان بەرپرسن لە دەستتدانی ئەمزموونەی کوردستان، بۆیە ڕاست گویی باشترین چارەسەر دەستەبەر دەکات و خەڵکی لەم نەهامەتە ڕزگار دەبێت،سەروەت و سامانی ئەم هەرێمەتان بۆ کوێ برد؟.
بۆیە پێم وانیە هیچ کام لە حزبەکان سبەی بتوانن بێگەرددەربچن و خەڵکی کوردستان ئەوەیان لێ قەبووڵبکات، 
ئەمڕۆ کوردستان 
سەرۆکی نیە !.
حوکمەتی نیە !.
پەرلەمانی نیە !.
خاوەن یەك هێزی پێشمەرگە نیە !.
خاوەن یەك ئیرادەی یەکگرتووی نەتەوەیی نیە !.
لەسەر هەموو ئەمانەشەوە شەڕێکی داسەپاوی داعش بەرۆکی هەرێمی گــرتووە
بەڵام: ئەوەی سەیر و سەمەرەیە وەك کڵاویێنی لێهاتوە نەوتی هەرێم دەڕوات و دەفرۆشرێت بەڵام داهاتەکەی کەس نازانێت دەچێتە گیرفانی کێوە؟.
باشە حزبە کوردستانیەکان.
ئایە لەخۆتان پرسیووە سبەی دەنگدان بێتەوە ؟
ئایە لە خۆتان پرسیووە سبەی مــتامنەی خەڵک لە سەروەت و سامانەکەتان پێرۆزترە،
ئایە ئەوەدەزانن خوێندن و لاواز بـوونی پەروەردە دەبێت هۆی وێران بوونی کومەڵگایەکی ئیفلیج،
دیارە نەحوکمەتمان هەیە و نەسەرۆك بۆیە خەریکە هەرێمەکەمان نوقـــمی وێــرانکاری و داروخاننی یەکجـاری دەبێت کەس خۆی ناکات بەخاوەنی.
بۆیە داوا لە ڕۆشنبیران و نوسەران و دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان دەکەم وەرنە سەرخەت ئەم کەشتیەیی ئێستای هەرێمی تێدایە ئەگەر ڕێگە جارەیەکی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەوە هەموومان نوقم دەکات.
هیوا شوانی
٢٠١٦/١/٢٠

Share