Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئه‌مه‌ریکا بۆته‌ سونه‌ و ڕوسیاش شیعه‌ : سالارکه‌رکوکی :

ناوچه‌که‌ دابه‌شبوه‌ به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکای سونه‌ و شیعه‌ی ڕوسیا ، واتا ده‌رچوه‌ له‌ سونه‌ و شیعه‌ی ناوچه‌که‌ ،واهه‌ستیاربوه‌ ئاساننیه‌ کورد خۆی بێلایه‌ن بگرێ نه‌چێته‌ هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه‌،
هه‌رچه‌نده‌ تائێستا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆی دوور و بێلایه‌ن گرتوه‌ ، به‌ڵام گه‌ر کێشه‌که‌به‌رده‌وام بێ بۆ چه‌ند ساڵێکیتر ئه‌وه‌ پێده‌چێ کورد خۆیی یه‌ک لایی بکاته‌وه‌ و بچێته‌به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکای سونه‌وه‌ ، وه‌من پێم وایه‌ کورد زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زویی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕۆژئاوایه‌ ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موپارته‌ سیاسیه‌کان ده‌بێ زۆر ژیرانه‌و وردبینانه‌ و دووربینانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌ و ناوچه‌که‌دا بکه‌ن ، گه‌رنا له‌ گه‌مه‌ی شه‌تره‌نجی دووپاڵه‌وانی ناوچه‌که‌ کشمه‌لیکمان پێده‌که‌ن ،
چۆنیه‌تی خۆپاراستنمان له‌م گه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ ، خۆڕێکخستن و خۆپڕچه‌ککردن ، یه‌ک گوتاری، و یه‌ک هه‌ڵوێستی ، وه‌ له‌ هه‌موی گریگتر دابه‌ش نه‌بون به‌سه‌ردووبه‌ره‌دا ،
کورد مێژویه‌کی تاڵی له‌ ڕابردویی خۆیدا جێ هێشتوه‌ چونکه‌ له‌ هه‌مو شۆرشه‌کاندا پشتیان به‌وڵاته‌ زڵهێزه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ستبو، به‌ڵام ئێستا جیهان گۆڕاوه‌ گه‌رئێمه‌ی کورد خۆمان له‌گه‌ڵیدا بگۆڕین بگونجێنین بێده‌چێ ئاینده‌ێکی باش چاوه‌ڕوانمان بکات و ڕزگاری یه‌ک جاره‌کی و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ چاوه‌ڕوانمان بکات ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌م بۆکرد ،ئه‌وه‌ ته‌ڕو وشک پێکه‌وه‌ ده‌سوتێنین ، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌خوێنی لاوه‌کنمان به‌ده‌ست هاتون ئه‌وه‌ش وه‌ک سه‌ربازی گه‌مه‌ی شه‌تره‌جنه‌که‌ ده‌بێته‌ سه‌ربازی ون :

Share