Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ناوی تەواوی پێشمەرگەی قارەمانی گەلەکەمان (مامە ڕیشە)،

ناوی تەواوی پێشمەرگەی قارەمانی گەلەکەمان (مامە ڕیشە)، (نەجمەدین شکور ڕەئوف) ە، ساڵی ١٩٥٥ لەگوندی تاڵەبانی ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەرو لە ژینگەیەکی پاک‌و بێگەردی کوردایەتی دا ھاتووەتە دنیاوە. مامە ڕیشە ھەرزوو ھەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لەدەرونی دا کڵپە دەسەنێ‌و لە ساڵی ١٩٧٠دا بەپێچەوانەی زۆربەی ھاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندیدەکات بەشۆڕشی فەڵەستین-ەوەو دەبێتە (فیدائی).
ساڵی ١٩٧٨ کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب‌و ڕاگواستنی لەکوردستان دا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراوو جوتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێ دا بکاتە شان‌و لەڕیزی ھەڤاڵەکانی دا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دڕ بەشەوەزەنگی داگیرکردن بدات.
ڕیشەی قارەمان لە ماوەیەکی کەم دا بەچالاکییە پڕ جەربەزەکانی توانی نەک ھەر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسەلمێنێ، بەڵکو وەک پاڵەوانێکی کەموێنە ناوبانگی دەرکرد، لەو دەشتە کاکی بەکاکییانەی ناوچەکانی ھەمەوەندو جەباری‌و قادرکەرەم‌و دەوروبەری شاری کەرکوک دا، گورزە بەھێزەکانی مامە ڕیشە لە ھێزی داگیرکەری رژێمی بەعس، ھێندە کاریگەربوون، کە ھەر ناوبردنی ئەو پێشمەرگە جوامێرەی گەل بەس بوو بۆ بەچۆکداھاتنی لەشکرە زەبەلاحەکانی دوژمن.
لەساڵی (١٩٧٩)ەوە ئەم ئازایەتییە دەگمەنەی تێکەڵاوی کاری پێشمەرگانەو دیسپلینی شۆڕش کردو لە کەرتی (٤)ی بازیان درێژەی بەخەباتی پێشمەرگایەتی دا. لەگەڵ ھەموو چالاکییەک دا ناوبانگی ئەم شۆڕەسوارە بەرزتر دەبووەوەو خۆشەویستییەکەی لەدڵی میللـەت دا زیاتر دەبوو.
ئەو سەردەمەش کە کرایە فەرماندەی کەرتی جەباری، ڕژێم لەترسی شاڵاوی ئەم ھەڵۆیە ھەموو ھاتوچۆیەکی لەنێوان کەرکوک‌و بازیان دا قەدەغەکردو ناوی مامە ڕیشە کەوتە ناو سروودو دروشمە جەماوەرییەکان.
زۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەر لەشەڕی (تەپەی عەرەب)ەوە تاداستانی رزگارکردنی (بێتواتە) جێپەنجەی مامە ڕیشەی پێوە دیارە، ئەم پێشمەرگە چاو نەترسە لەشەڕی پێشمەرگایەتی دا چوارجار بریندارکراوەو لەسەر ئەو ھەڵوێست‌و ناوبانگەش کاربەدەستانی ڕژێم باوکی مامەڕیشەو ئەحمەدی برای مامەڕیشە شەھید دەکەن.
ڕیشەی قارەمانی گەل و نیشتمان، ئێوارەی رۆژی ٢٤ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥ لە پیلانێکی ترسنۆکانە دا، لەگەڵ سه‌ردارو موحسین ی ھاسەنگەری دا بەدەستی کۆمەڵێک ناپاک و بەکرێگیراو شەھیدکراو گەیشتە کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادی کوردو کوردستان
.........
جی شه‌ره‌فه‌ بو كورد و كورستان كه‌ له‌ ناو میزوی كه‌سیكی وه‌ك مامه‌ ریشه‌ میزوی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ ده‌بی هه‌موو كوردیك سه‌ری ریز و نه‌وازش بو ئه‌م قاره‌مانه‌و خانه‌واده‌كه‌شی بنوینی شوین ریبازی كوردایه‌تی ئه‌و كورده‌ باكه‌ بكه‌وی بو ئه‌وه‌ی له‌ كاتی مردنی شانازی بكا كه‌ له‌سه‌ر ریبازی ریشه‌ مردوه

 

 

 

وێنە مێژووییەکان Historic Photos

 

 

Share