Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ڕێزلێنان لە کەس و کاری شەهیدان ڕێز لێنانە لەخاک و ئارامگای شەهیدان ...هیوا شوانی

sami abdulaڕێزلێنان لە کەس و کاری شەهیدان ڕێز لێنانە لەخاک و ئارامگای شەهیدان
ڕیزڵینان لە شەهیدان و کەس و کاری ئەوان بۆ خۆی هاوکاری کردنی ویژدانە و ناخی بنەماڵەی شەهیدان ئاسودە دەبێت ،لە هەموو شۆڕش و بەرخۆدانەکانی جیهاندا بۆ ڕزگار بوون لە قۆناغی بندەستی بوون بەخاوەن وڵاتی سەربەخۆی خۆیان ڕزگاری سەرتاسەری دیارە کورد و کوردستان لە سەدەی ڕابردوو دا لە هەموو کۆمەڵگای بێ وڵاتەکانی جیهان زیاتر زوڵمی لێکراوە کورد و چەنن قۆناغی یەک لەدوای یەک وەک گواستنەوەیان، تەعریب،کیمیابارانی هەڵەبجە ، ئەنفال کردنی ١٨٢ هەزار کوردی سفیڵ ، تاڵانکردنی سەرو ماڵی تاکی کورد، لەم ئاستە دا کورد ناجار کراوە قۆناغی سەربازی واتە شٶڕش و بەرخۆدان بکاتە یەکەم کار بۆ ڕزگار بوون لە ژیردەستی دژمننانی گەلی کورد، بۆیە خەباتە و بەرخۆدانە پێوستی بە شەهید بوون هەیە، شەهید نەجات وەک هەر تاکێکی کورد بەڵێنی بوون بەپێشمەرگەی داو تا دوا ساتەکانی ژیانی سڵی لە دووژمن نەکردوە بەڵام هەزاران داخ (لەگوندی گۆمەلار ی شارەزوور) شەهید بوو بۆیە ڕێزلێنان لە کەس و کاری شەهیدان، گیان بە بەراکرنەوەی ناخی بنەماڵەی شەهیدە هەست بەوەدەکەن کە ڕۆڵەکەیان، هاوسەرە کەیان، کوڕەکەیان، لە ڕێگای خاک و نیشتیمان شەهید بووە ئەوە شەهید بوونە سەر بەرزیە دەستی هەمووکەس ناکەوێت،
هەزاران سڵاو لە شەهید نەجات و ڕێزو وەفاداری بۆ بنەماڵە سەربەزەکەی، هەزاران سڵاو و ڕڕیزو وەفا بۆ ئارامگاکانیان.
هیوا شوانی
٩/٦/٢٠١٣

Share