Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئاڵا و سروودی نیشتیمانی

Kurdistan flag

ئاڵا و سروودی نیشتیمانی

ئاڵا و سروودی نشتیمانی

ئاڵای كوردستان

هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه‌‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراڵه‌ و له‌ ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له‌ داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه‌ ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه‌.

وێنه‌ی ئاڵای کوردستان

پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان

ئاڵای کوردستان له‌ سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له‌ ناوه‌ندی پێکهاتووه‌.

ڕه‌نگه‌کان:

ئاڵای کوردستان له‌ لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه‌، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌نگی سووره‌، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕنگی سپی یه‌، و لاکێشه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌نگی سه‌وزه‌ .

به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی .

دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:

دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه‌، ئه‌م خۆره‌ 21 په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه‌.

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به‌ په‌ڕه‌کانییه‌وه‌ یه‌ک(1) پێوه‌ره‌ و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه‌ شێوه‌یان ڕاسته‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .

خۆره‌که‌ ده‌بێ ڕێک له‌‌ چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.

خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه‌ که‌ ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .

چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :

ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

  • سوور : PMS 032
  • سه‌وز : PMS 354
  • زه‌رد :‌ PMS 116

PMS= PANTONE Matching System www.pantone.com

شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا:

  1. هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
  2.  به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه‌ .
  3. به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی، ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له لای ڕاست .
  4. له‌ یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
  5. له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به لای چه‌پدا بشکێته‌وه .

سروودی نشتیمانی:

سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه‌ له‌ لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به‌ دڵدار له‌ ساڵی 1940 دانراوه‌، بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه‌ و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مانه‌ و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو چین و توێژێكی گه‌لی كوردستان بووه.‌

دڵداری شاعیر كه‌ دانه‌ری سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه‌، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمود سه‌عیده‌و له‌ 20/2/1918 له‌شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌ و له‌ 12/7/1947 دا كۆچی دوایی كردووه‌.

 

سەرچاوە ماڵپەڕی حوکمەتی هەرێمی کوردستان

 

Share