Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
دەبیت هەموو تاکیکی کورد سرودی ئەرەقیب فیری منداڵەکەی بکات

 

 

 

555967 577506878970883 2115367398 nدەبیت هەموو تاکیکی کورد سرودی ئەرەقیب فیری منداڵەکەی بکات وەک ئەرکئ
ئەی ڕەقیب پیرۆز نییە تەنها لەبەر ئەوەی دەڵێت دینمان و ئاینمان هەر نیشتیمان ،
ئەی ڕەقیب بۆیە پیرۆزە چونکە بەشێکە لە مێژووی پڕ لە کارەساتاوی میلەتی کورد ئەی ڕەقیب بەشێکە لە سەرکەوتن و نوشوستەکان ئەی ڕەقیب بەشێکە لە کۆمارە ساواکەی مەهابادی کوردوستان ،
لە ساڵی 1974 کچە جوان و قارەمانەکەی شاری خانەقین ( لەیلا قاسم )بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەردا ئەسەپێنرێت لە لایەن دەسەلاتی ئەو کاتی بەعسییەکانەوە ،
خوشکەکەی لەیلا قاسم پێش لە سێدارەدانی سەردانی ئەکات لەیلا قاسم داوای لێ ئەکات کە جلێکی کچانەی جوانی کوردی بۆ بێنێت با بە ڕویەکی گەشەوە ،بە پێکەنینەوە، بە جلی کوردییەوە ڕوبەڕووی پەتی سێدارە ببێتەوە ،نەوەک عەرەبەکان گاڵتەی پی بکەن و بڵێن ئەترسێت ،
پێش لەیلا قاسم لە عێراقدا هیچ ئافرەتێکیتر لەسەر سیاسەت لەسێدارە نەدراوە بۆیە ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆکی ئەوکاتی عێراق بە نامەیەک داوا لە لەیلا قاسم ئەکات کە پەشیمان ببێتەوە لە کوردایەتی بۆ ئەوەی لە سێدارە نەدرێت ،بەلام لەیلا قاسم گاڵتە بە قسەکەی سەرۆکی عێراق ئەکات ،
بەعسییەکان وا ئەزانن لەبەر ئەوەی لەیلا کچە ئەوە هەرکە گەشتە بەردەم پەتی سێدارە ئەوا ئەژنۆی ئەشکێت بەڵام کاتێک لەیلا ئەگاتە بەردەم پەتی سێدارە دەست ئەکات بە وتنەوەی سرودی ئەی ڕەقیب ،
ئەگەر ئەی ڕەقیب کوفر بێت و لەیلا قاسمیش پێش مردنی بە وتنەوەی ئەو سرودە کوفری کردبێت ،ئەگەر جێگای لەیلاقاسم جەهەنەم بێت لەبەر ئەوەی لە جیاتی شایەتومان هێنان ئەی ڕەقیبی وتووەتەوە ئەوە هەرچەن بڕوام بە بەهەشت نییە بەڵام ئەگەر هەشبێت ئەوە بە تورێکی قوڕاوی ئەو بەهەشتەم ناوێت و ئامادەم بچمە دۆزەخەوە ،
سەربەرز ئەبم ببم بە هاوڕێی ئەو کچە شۆڕشگێرە نەک بچمە بەهەشتێک جێگای سەدام و بن لادن بێت چونکە پێش مردنەکانیان دەیان جار شایەتومانیان هێناوە ،یان خومەینی و پاشای سعودیە ،

ئەی ڕەقیب تەنها سرودێک نییەو بوترێتەوە بەڵکو ئەی ڕەقیب مێژووی میلەتی کوردە ،ئەی ڕەقیب بەشێکە لە ناسنامەی ئەو میلەتە،ئەی ڕەقیب رابوردومانەو بەرەو ئایندەشمان ئەبات ،

پیره‌ پیره‌

 

 

 

Share