Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی شیعری ئه‌ی ره‌قیب

111111 350x0

کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی شیعری ئه‌ی ره‌قیب

"راستی محمد"

له‌یه‌کێک له‌ مه‌یخانه‌کانی شاری که‌رکوک بوو یونس دڵداری شاعیر شیعری ئه‌ی ره‌قیبی نوسی ئه‌وکات ته‌مه‌نی ته‌نها بیست ساڵ بوو، واتا (١٩٣٨) ده‌گێرنه‌وه‌ له‌وکاته‌دا مه‌ست بوه‌ بۆیه‌ کاتێک شیعره‌که‌ ده‌نوسێت پارچه‌ کاغه‌زه‌که‌ له‌بیر ده‌کات، به‌ڵام بۆ شه‌وی دواتر که‌ دووباره‌ ده‌چێته‌وه‌ مه‌یخانه‌ ساقیه‌که‌ پێی ده‌ڵێت ئه‌م پارچه‌ کاغه‌زه‌ت شه‌وی رابردوو له‌بیر کردوه‌، کاتێک دڵدار شیعره‌که‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ له‌لای جوان ده‌بێت و دوای هه‌ندێک ده‌سکاری کردن ئه‌م شیعره‌ی ئێستای لێده‌رده‌چێت.

ساڵی (١٩٤٦) کاتێک کۆماری مهاباد داده‌مه‌زرێت به‌ بریاری پێشه‌وای کورد قازی محمد شیعری ئه‌ی ره‌قیب ده‌کرێت به‌ مارشی نه‌ته‌وه‌ی کورد، یونس دڵدار له‌ خۆشی دروست بونی ئه‌م کۆماره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌واڵه‌کان بێت به‌به‌رده‌وامی گوێ له‌ رادیۆ ده‌گرێت، بۆ یه‌که‌م جار که‌ گوێی له مارشی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێت له‌ خۆشیان ده‌ست ده‌کات به‌گریان.

یه‌که‌م ژن له‌ عێراق که‌ له‌ سێداره‌ درا له‌یلا قاسم بوو، به‌عسیه‌کان وایان زانی که‌ بگاته‌ به‌رده‌می په‌ته‌که‌ ئه‌ژنۆی ده‌شکێت، به‌ڵام کاتێک په‌ته‌که‌یان له‌ گه‌رده‌نی ئاڵاند سرودی ئه‌ی ره‌قیبی گوت.

به‌ندکراوه‌کانی به‌ندینخانه‌ی أبو غریب ده‌گێرنه‌وه‌ کاتێک أنوه‌رو خاڵه‌ شه‌هاب و جعفر عبدالواحید له‌ أبو غریب سجن بون دوای هه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه‌ ئه‌وان نه‌ک ناوه‌ نهێنیه‌کانیان ئاشکرا نه‌ده‌کرد به‌ڵک و به‌ شه‌رواڵ و قه‌میسی خوێناویه‌وه‌ ئه‌ی ره‌قیبیان ده‌گوت.

هاورێیانم ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی شعوری کۆمه‌ڵی ئیسلامی بریندار نه‌بێت پێشنیار ده‌که‌م حاشا له‌و مێژوه‌ی خۆمان بکه‌ین و شیعره‌که‌ش بگۆرین به‌و شێوه‌

دینمان ئاینمان حوشترو عه‌ره‌ب و عه‌گال

 

 

 

Share