Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
له‌ بيره‌وه‌ري راپه‌رين و رزگاري که‌رکوک دا .... ( بەشی سییەم.مەلا شاخی

1254772449له‌‌ ساڵیادی كۆره‌‌ودا...

دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌مه‌‌زنه‌كه‌ ی 1991 دیاره‌‌ كاره‌ساتی كۆڕه‌و وه‌ك كاره‌ساته‌كانی پێش خۆی. ناوی خۆی هاویشته‌‌ نێو لاپه‌‌ڕه‌پڕله‌سه‌روه‌ریه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌،‌ هه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ده‌مه‌وێ‌

چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك له‌سه‌ركۆڕه‌و و ڕۆژانی دوای كۆره‌و بكه‌م به‌ ‌مه‌‌ڵۆیه‌ك هه‌تاله‌داهاتوودا مێژوونووسان بیخه‌نه‌ سه‌رخه‌رمانی پڕله‌شانازی

خه‌بات وسه‌روه‌ریه‌كانمان ...

- دو ابه‌ ‌دوای شكانمان له‌‌ شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌‌ولێر و سلێمانی..پاش كۆره‌‌وی سه‌‌دان هه‌‌زار خێزانی به‌‌روشاخه‌كان وپشتی سنووره‌كان..ئێمه‌یش كه‌ ‌بریتی بووین له‌‌ ده‌یان پێشمه‌‌رگه‌ی دێرینی

تیپی (21)ی كه‌ركوك، زۆربه‌‌مان له‌‌وانه‌‌ بووین دوای ئه‌‌نفاله‌‌كان

ته‌‌سلیم به‌‌ڕژێم نه‌‌بووبووینه‌وه‌‌، هه‌‌موومان به‌شداری راپه‌ڕینه‌كه‌و رزگاركردنی كوردستانمان كردبوو ..

به‌رله‌‌نه‌‌به‌‌رده‌كه‌ی(كۆڕێ‌)‌ له‌‌ قه‌‌زای(سۆران) بڕیاری كۆتاییمان دا كه‌‌جارێكی ترنه‌چینه‌‌وه‌ ‌تاراوگه‌‌و په‌‌ناهه‌‌نده‌یی..

هه‌موومان له‌‌سه‌رئه‌‌وه‌رێككه‌‌وتین كه‌ ‌بروسكه‌یه‌ك

ئاراسته‌ی به‌ڕێزان مام جه‌‌لال وكاك مه‌سعودوبه‌ره‌ی كوردستانی بكه‌ین.

بروسكه‌كه‌‌ له‌‌لایه‌ن به‌نده‌( مه‌لاشاخی) ‌وه‌‌ ئاماده‌كر‌او به‌‌ بێته‌‌ل نێردرا.. پوخته‌ی ناوه‌‌رۆكی بروسكه‌كه‌‌ پێشنیارو ئاماده‌یی ده‌ربڕین بوو بۆدروستكردنی هێڵێكی به‌‌رگری هه‌ر له‌‌ ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه‌ تا كۆڕێ‌،

هه‌‌ر هه‌‌مان رۆژ له‌‌لایه‌ن هه‌‌ڤاڵ مام جه‌‌لاله‌‌وه‌‌ وڵامی بروسكه‌كه‌ درایه‌وه‌‌..ئاماده‌یی خوێ‌ وكاك مه‌سعودی نیشان دابوو بۆهه‌مووهاوكارییه‌ك، هه‌رهه‌‌مان كات بروسكه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن به‌نده‌(مه‌لاشاخی) له‌ڕێی رادێۆی ( ده‌نگی گه‌لی كوردستان ) ه‌وه‌ بۆپێشمه‌رگه‌ په‌رته‌وازه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، له‌بانگه‌وازه‌كه‌دا داواكرابوو له‌سنووری (سۆران و رانیه‌)په‌یوه‌ندی به‌ تیپی 21 ی كه‌ركوكه‌وه‌ بكه‌ن ..

- له‌‌ 1\4\1991هه‌‌ڤاڵان ( مه‌‌لاشاخی، سه‌‌ربازحسین، نه‌‌هرۆقه‌‌سرۆكی، سه‌ركه‌وته‌ڕه‌ش، خاڵه‌به‌خه‌، محمدحه‌ساری وچه‌‌ند هه‌ڤاڵێكی تركۆبووینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خۆرێكخستنه‌وه‌‌.

-هه‌رهه‌مان رۆژ له‌وچه‌كه‌زیادانه‌ی له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ گیرابوون

(5)دانه‌ (BKC) و(RPG)وچه‌‌ن كلاشینكۆفێك دران به‌هه‌ڤاڵان

(جلال حاجی)و(تۆفیق كانی وه‌تمانی)و(مام غه‌فوور)و

چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی تر،به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی به‌ره‌ی كۆڕێ‌..

- رۆژی 2\4\1991 له‌‌ (كێوه‌‌ره‌ش و كۆلین و بتوێن ...) سه‌‌نگه‌رمان گرت.

-له‌(رانیه‌‌)له‌ چه‌‌ن بینای حكومی و مزگه‌‌وتی ڕه‌‌شه‌‌مێرگ باره‌‌گامان دانا ..

جێی خۆیه‌‌تی ده‌وری جوامێرانه‌ی ئه‌‌و خێزانانه‌ی له‌‌ رانیه‌ مابوونه‌‌وه‌‌ فه‌رامۆش نه‌كرێ‌.. له‌‌هاوكاری كردنی پێشمه‌‌رگه‌كان.

- له‌‌ هه‌‌فته‌ی یه‌كه‌‌می مانگی نیساندا به‌‌ده‌یان كادر وفه‌رمانده‌ی مه‌‌یدانی وه‌ك هه‌‌ڤاڵان(وه‌‌ستاسابیر، كاكه‌‌ مه‌‌ند،مه‌‌لافه‌‌رمان،

كاك ره‌‌فعه‌‌ت عبدالله‌، كاك رزگارعلی، مامۆستاجه‌‌لال جوهر،راپه‌رعارف..)و

ده‌یان تێكۆشه‌ری تری كه‌ركوك ..كۆ بوونه‌‌وه‌..

- دواتر زۆر له‌‌ تێكۆشه‌‌رانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یش گه‌ڕانه‌وه‌..

تێكۆشه‌ران خۆیان سازدایه‌وه‌،هه‌رله‌شاخی (ئه‌زمه‌ڕ،سورداش،چه‌می رێزان.كۆلێن،كێوه‌ڕه‌ش،كۆڕێ‌،تابادینان توانرا به‌ره‌یه‌ك بۆبه‌رگری پێك بێت ،

پاش چه‌ندین سه‌ركه‌وتن ئیتر رژێم ناچاری گفتوگۆو دان و ستان كرا...

***

Share