Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
نهێنیە تابەتەکانی شەهید د کتۆر هادی. ...هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان،

1461235 223031711213581 628934735 nنهێنیە تابەتەکانی شەهید د کتۆر هادی.

نوسینی .. هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان

من دەمێکە هەندێک نهێنی ژیانی پێشمەرگایەتی شەهید دکتۆر هادیم لای خۆم پاراستووە، کە دەنوسم ئەم شەهیدە زۆر تایبەتە مەبەستم ئەوەیە، کە ئێمە پێشمەرگە بوین ژمارەمان نایکردە لە ١٠٠٠٠ یەک لە چاو ئەوانەی چەکداری ڕژێم وجاش بوون، دکتۆر هادی جگەلەوەی دکتۆری تیپی ٢١ کەرکوک وتیپی ٢٥ خاڵخاڵان و خەڵکی هەموو سنورەکەش بوو، پێشمەرگەیەکی قارەمان و بەهەڵمەتیش بوو، لەکاتی مفاوەزاتەکەی ساڵی ١٩٨٤ سوپای عێراق ڕوویکردە گوندی چیمەنی ( گەورە)شەهیدان پێموایە هاتبوون خەڵکەکە بەرن بۆ هەڵبژاردن بۆ سید القائد لە٩٩،٩% بهێنێت پاش کورتە مفاوەزاتێک مامۆستا ئارامی وەزیری شەهیدانی ئێستا ناوبژیوانی دەکرد وبێهودە بوو شەڕهەڵگیرساو پێشمەرگە پەلاماری جەیشی عێراقی داو لەماوەیەکی کورتدا جەیشە پاشەکشەی کردو، بەڵام دکتۆرلەگەڵ یەکەم هەڵمەتدا جوندیەکی بەدیل هێنایە خوارەوە لەو بەرزاییەی بەرانبەر چیمەن. پێمگوت دکتۆر ئەوەکاری تۆ نەبوو نابێت بچیتە ناو شەڕەوە، بەڵام دکتۆر هەرگیز ترس نایگەڕاندەوە... ئەوەی لیرەدا مەبەستمە بیگێڕمەوە ئەوەیە رۆژگارێک هەموو براکانی جگە لە لیوا چەتۆ وکاک صلاح هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان لەگەڵ باوکیشیان لەلایەن ئەمنی کەرکوکەوە گیرابون هاوینی ساڵی ١٩٨٧ مدیریەتی ئەمنی کەرکوک ومنظومەی شمالي لە ڕێگەی ڕایەڵەکای خۆیانەوە نامەیەکیان بۆ دکتۆر ناردبوو،، چونکە دەیانزانی دکتۆر هادی بۆتە داینەمۆی چالاکیەکانی هێزی پێشمەرگە لە سنوری کەرکوکدا کوڕێک بەناوی خەلیل ناردبو بەدوامدا منیش گەیشتمە لای لەگوندی مەرخوادە لەو کاتەدا دیوەخانەکەی مەلامحمد ( حەمەی مولود) باوکی کاکە سوارەی جوانەمەرگ پر بوو لە بریندار کاک ( حەمەسور دوشیوانی) یەکێک بوو لە بریندارەکان کە زۆر بەخەستی بریندار بوو هەوراز فخرالدین گلیش یەکێک بوو لە بریندارەکان کە ژمارەیان یا ٩ یا ١٣ کەس دەبوو،،، نامەکەی نیشاندام پێکگووت کەستر نەیبینیوە، گوتی نەخێر دوای خۆم تەنها خۆت بینیوتە.. ناوەڕۆکی نامەکە بریتی بوو لەچەندین ئیمتیازاتی گوەرەو ئیغراکەر وەکو ئازادکردنی باوک وبراکانی و مقامی تایبەت و ئۆتۆمۆبیل وپارە ئەو نامەیەی کەمن خوێندمەوە بەو هەموو ئیتیازاتەوە کوڕی دەویست تەسلیمی نەبێت لە کاتێکدا ٧ براو باوکت زیندان وبارمەتەبن لای بەعس گوتی تۆ دەلێی چی پێمگوتەوە کەستر ئەم نامەیەی نەبینیوە خەریک بوو تورەبێت،جونکە خۆی زۆر راستگۆ بوو، هەرگیز نایزانی دۆر چیە،لە راستیدا من دەمویست بزانم لە چ رێگەیەکەوە بۆی هاتووە هیچ سودی نەبوو، پێمگوت وەلام مەدەرەوە نایەکم خستەپاڵی بەدەستی خۆی بردی بۆ مامی گەورە لە یاخسەمەر پاش چەند رۆژێک کە مامی بینی بوو زۆر بەورەبەرزەوە گەڕایەوە لای بریندارەکان.. دومانگێکی بەسەرداچوو دیسانەوە نامەیەکی تریان لە ئەمنەوە نارد وداواکەشیان دیاریکردبوو کە دەبێ جێبەجی بکات ئەمجارەیان نامە نیمچەهەڕەشاویەک بوو، بەهەمان شێوەی نامەکەیتر نامەیەک خستەپاڵی ناردمەوە بۆ لای مام، بەڵام پێمگووت ئەگەر خۆیت نەبینی بیهێنەوە نابێت کەس بیبینێت، ئەمجارەیان مام زۆر دڵنیای کردبوو ئەگەر هودنەو دیل گۆڕینەوەش بێت من لەبەر ئەو کەسوکارەی تۆ دەیکەم دیسانەوە زۆر بەدڵخۆشی گەڕایەوە شەڕو شالاوەکانی رژێم چرتر بوبون بنکەی خەستەخانەکەی گواستبووە ناو چەمی بەڕەزە لەنێوان گوندەکانی مەرخوادەو ئاوبارەو دارەقوتە لەوێ یەکترمان بینی گوتی هەردونامەکە لای مامەخۆیەتی،، ئەوەی لەم گێڕانەوەیدا مەبەستمە گەرەیی و پاکی ئەم مرۆڤە گەورەیەیە کە ڕژێم بەو دڕەندەییەی خۆیەوە معامەلەی مەرگی باوک براکانی لەگەڵدا دەکرد بە ورەی پۆڵایینی هەرگیز بۆ چرکەیەکیش هەر بیری لە جێبەجێکردنی داواکانی ڕژێم نەکردەوە.. من حەزدەکەم ئەوانەی کە ئەم مرۆڤە گەورەیە لەنزیکە دەناسن ئەمە مشتێکە لە خەرواری خەرمانی خەباتەکەی کەهەر لەسەرەتای لاوێتیەوە شەیدای کوردایەتی بوو.. هەزاران سڵاو ودروود لە گیانی پاکی شەهید دکتۆر هادی صالح سعید و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان. ڕاگەیاندنی پەیوەندیەکانی کەرکوکی یەکێیتی نیشتمانی کوردستان.

              هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان

huoshiar ab durhaman

 

 

 

Share