Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
لە ئێستاوە تا هاتنی جەژنی نەورۆز : تكایەك و پێشنیارێك بۆ هەموو هونەرمەندانی كورد لە هەر كوێیەك بن

1457600 315907228551939 1102379178 nلە ئێستاوە تا هاتنی جەژنی نەورۆز : تكایەك و پێشنیارێك بۆ هەموو هونەرمەندانی كورد لە هەر كوێیەك بن

ئەوە لە 2010 ەوە تا ئێستا لە هەمان كات و ساتی ساڵ ئەو پێشنیارە دەكەم و هەر ساڵێك چەند هونەرمەندێكی بەڕێز كە ژمارەیان لە پەنجەكانی دەست تێ ناپەڕن هەڵوێستی جوامێرانەیان دەبێت بۆ ئەو پێشنیارە نەتەوەییە بەهیوام ئەمساڵ ژمارەی هونەرمەندی كوردپەروەر لە هەنەرمەندی پارەپەروەر زیاتر بێ

((لەهەموو دونیا كە مەترسیەك دێتە سەر هەر نەتەوەیەك ئەوا هەموو هونەرمەندەكانیان بە كۆمەڵ لە یەك كۆنسێرتدا بە یەكەوە گۆرانی دەچڕن))
لەژێر رۆشنایی ئەم ناونیشانە من وەكو تاكێكی كورد ئەم پێشنیارەم بۆ هونەرمەندە خۆشەویستەكانمان دەخەمە روو بۆ ئەوەی هونەر تەنها نەبێتە هۆكارێك بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن و پشت كردن لە نەتەوە، لەپێناو ژیاندنەوەی هەست و نەستی نەتەوەیی تاكی كورد،لەپێناو پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، لەپێناو ئاشتی لە باكور و پتەوبوونی برایەتی نێوان پارچەكانی وڵاتمان.... لەپێناو زیندوو راگرتنی كلتوری نەتەوەییمان، لەپێناو یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیمان بەرامبەر بە نەتەوەكەمان لە هەر كوێیەك بێت، لەپێناو رەواندنەوەی ئەو گرژیەی كە كەوتە نێو ماڵی كورد داواكارم لە سەرجەم هونەرمەندە بەڕێزەكانی كورد بێ جیاوازی شێوەزار و ئایدیۆلۆژی رۆژێ‌ پێش نەورۆز یاخود شەوی نەورۆز یان هەر لە رۆژی نەورۆزدا لە باشووری كوردستان و لە شاری هەولێری پایتەخت و دواتر لە كەركوكی گڕ و گڵپە، كەركوكی ژێردەست، كۆنسێرتێكی بەكۆمەڵ ساز بدەن و بەكۆمەڵ بۆ ئەو یادە ستران بچڕن كە دڵنیام هەموو هونەرمەندەكان دەزانن كە چ سەنگ و بەهایەكی نەتەوەیی دەبێت، ئەگەر ئەو غیابەی ئێوەی خۆشەویست نەبێت چۆن(ئەلیسا و نەجوە كەرەم و هەیفا وەهبی و حسام رەسام و موعین و ئیبراهیم تاتلیساس و....هتد) دێنە كوردستان و خەڵك دەڕوتێننەوە و كلتوری عەرەبی و توركی و فارسیمان بەسەر ساغ دەكەنەوە بۆیە ئەگەر هەر هونەرمەندێكی بەڕێز دەیەوێت میللەتەكەمان دڵنیابكاتەوە لەوەی كە ئەو هونەر ناكات لە پێناو پارە و خۆ دەوڵەمەندكردن با بفەرموێت لەپێناو ئەو مەبەستانەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پێیدا لەكوردستان بەكۆمەڵ وەك برا كۆنسێرت سازبدەن، بەو بۆنەیەش رێكخراوی سلاڤ بۆ دۆستایەتی گەلان تەواوی خەرجی و كارەكانی تری كۆنسێرتەكە دەگرینە ئەستۆ ، بەو هیوایەم وەڵاممان بدەنەوە.
009647504632628
www.slavofp.com

le êstawe ta hatnî cejnî newroz : tkayek û pêşnyarêk bo hemû hunermendanî kurd le her kwêyek bn
şêrzad omer mehmud

ewe le 2010 ewe ta êsta le heman kat û satî sal eu pêşnyare dekem û her salêk çend hunermendêkî berêz ke jmareyan le pencekanî dest tê napern helwêstî cwamêraneyan debêt bo eu pêşnyare neteweyye behîwam emsal jmarey hunermendî kurdperwer le henermendî pareperwer zyatr bê

((lehemû dunya ke metrsyek dête ser her neteweyek ewa hemû hunermendekanyan be komel le yek konsêrtda be yekewe goranî deçrn))
lejêr roşnayî em nawnîşane min weku takêkî kurd em pêşnyarem bo hunermende xoşewîstekanman dexeme rû bo euey huner tenha nebête hokarêk bo xo dewlemendkrdn û pşt krdn le netewe، lepênaw jyandnewey hest û nestî neteweyî takî kurd،lepênaw penaberanî rojeaway kurdstan، lepênaw aştî le bakur û ptewbûnî brayetî nêwan parçekanî wlatman.... lepênaw zîndû ragrtnî klturî neteweyîman، lepênaw yekrîzî û yek helwêstîman beramber be netewekeman le her kwêyek bêt، lepênaw rewandnewey eu grjyeî ke kewte nêw malî kurd dawakarm le sercem hunermende berêzekanî kurd bê cyawazî şêwezar û eaydyolojî rojê‌ pêş newroz yaxud şewî newroz yan her le rojî newrozda le başûrî kurdstan û le şarî hewlêrî paytext û dwatr le kerkukî gr û glpe، kerkukî jêrdest، konsêrtêkî bekomel saz bden û bekomel bo eu yade stran bçrn ke dlnyam hemû hunermendekan dezann ke ç seng û behayekî neteweyî debêt، eger eu xyabey êuey xoşewîst nebêt çon(elîsa û necwe kerem û heyfa wehbî û hsam resam û muîn û îbrahîm tatlîsas w....htd) dêne kurdstan û xelk derutênnewe û klturî erebî û turkî û farsîman beser sax dekenewe boye eger her hunermendêkî berêz deyewêt mîlletekeman dlnyabkatewe lewey ke eu huner nakat le pênaw pare û xo dewlemendkrdn ba bfermwêt lepênaw eu mebestaney ke leserewe amajem pêyda lekurdstan bekomel wek bra konsêrt sazbden، bew boneyeş rêkxrawî slav bo dostayetî gelan tewauy xercî û karekanî trî konsêrteke degrîne esto ، bew hîwayem welamman bdenewe.
009647504632628
www.slavofp.com

Share