Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هەرکەسێک وەفایی بۆ هاوڕێ و دڵشۆزەکانی نەبێت واتە پێدەڵێن بێوە فا.

1497055 1404498936468988 986222796 n

هەرکەسێک وەفایی بۆ هاوڕێ و دڵشۆزەکانی نەبێت واتە پێدەڵێن بێوە فا.
بۆیە پێمخۆشە ئەو بەسرهاتەی خۆم لەگەڵ شەهید نەهرۆ دا بگێرمەوە،
ئەو مرۆڤەی هەرگیز لەبیرم ناچیتەوە هەردەم وەک خۆلیای و هەستێکی دڵسۆزانەی ئەو قارەمانە بۆ یەکەم جار بۆم بە پێشمەرگە ئەوەندە لاوبووم نەیان دەکردم بەپشێمەرگە، شەهید نەهرۆی هەردەم زێندوو لە ناخو ویژدانی مندا بۆ یەک چرکەسات نامرێ و نەمردوە دەستی کردە مللم و گوتی چەکەکەی من بۆ تۆ لە مڕۆ وە دەت کەین بەپێشمەرگە. مادام ئەوەندە پێت خۆشە بیتە پێشمەرگە، لەم قسانە دابووین شەهید عەلی تیژەیی هات و بە کاک نەهرۆی گوت ئەوە دایکی و باوکی هاتوون بەدوای دا بۆ ئەوەی بیبەنوە چونکە زۆر منداڵە ،شەهید نەهرۆ گوتی مادام تۆ دەزانی کوڕی کێەوە خزمتە کەواتە باشتر جێگایی متمانەی ئێمەدەبێت،منیان برد بۆلای دایکم و باوکم لە ڕیگادا شەهید نەهرۆ ئەو تاخمو تفەنگەی خۆی کردە وە وتی بیکە پشتت و خۆت ببەستە منیش ئەوەندە دڵخۆشبووم بەو کارەی شەهید نەهرۆ وا مدازانی هەموو دونیای داوە پێم.کاتێک جوین بۆماڵی شەهید عەلی تیژەیی دایکم باوکم منیان بینی بەچکەوە دایکم گریا و گوتی ئەوە چۆن وا زوو چەکیان داوەپێت. شەهید نەهرۆ گوتی دایە گیان هەموومان کوڕی تۆین لە مرۆوە ئەو لە گەڵ براکانی دا دەبێت. باوکم هەزاران سڵاو بۆ سەرگۆڕەکەی گۆتی مادام نایەتەوە بەڵام دەبێت بەراستی پیاوبێت، برۆ هەسەرکەوتوبن بەدایکمی گوت بەسە لێگەڕی.
بۆیە شەهید نەهرۆ هەرگیز لەبیرم ناچیت و ئەوەندەم لای من ئازێزە.
هەرازان سڵاو لە گیانی پاکی شەهید نەهرۆ هەمووشەهیادنی ڕیگایی ڕزگاری کوردستان
هیوا شوانی

شه‌هیدی فه‌رمانده‌ نهرۆ قه‌سرۆكی و شه‌هید فرید .
شه‌هید نهرۆ له‌ ساڵی 1996 له دامێنی جیایی كيشكى شه‌هید بوو !
هه‌زار سڵاو له‌ شه‌هیدانی ریگای رزگاری گه‌له‌كه‌مان !

 

 

 

Share