Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
شەهیدی سەرکردە خاڵە شەهاب ...مەلاشاخی

1795653 725226140844356 1797772214 n

سەروەری
شەهیدی سەرکردە خاڵە شەهاب
(شەهاب شێخ نوری شێخ ساڵح )
- ساڵی 1932 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە،
- شێخ نوری باوکی شاعیرێکی گەورەی کوردستانە و
لەگەڵ عەبدولڵا گۆران-دا شیعری نوێیان داهێنا،
لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا
سەرنووسەری رۆژنامە رەسمییەکەی
حکومەتی شێخ مەحمود بوو.
- کاک شیهاب ساڵی 1939چۆتە قوتابخانەی (فەیسەڵی)یە و
- ساڵی 1946 له کۆلیژی فەیسەڵییە لەبەغدا وەرگیراوە.
- لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1950دا له بەغدا
بەشداریکردووه و بریندار بووە،
بەهۆی ئەم بریندارییەوە وازی لەخوێندن هێناوە.
- خاڵە شیهاب هەر لەتەمەنی لاوییەوە پەیوەندیکردووە
بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ەوه
- لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆی
چەندین جار زیندانی کراوە و
تووشی ئازارو دوورخستنەوە بووە.
- خاڵە شەهاب لەناو ریزەکانی پارتی-دا
هەوڵیداوە بره و بە بیروڕای سۆسیالیستی بدات
لەم پێناوەشدا ماوەیەک له بەغدا کتێبخانەیەکی دانا
بۆ بڵاوکردنەوەی سەرچاوە زانستییەکانی سۆسیالیست،
له سەرەتای حەفتاکاندا رۆڵێکی گەورەی بینی
لەدامەزراندنی (کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان)دا .
کە ئەو کات پێیان ئەوت (کۆمەلەی مارکسی-لینینی).
دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول
هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەری تردا
بۆ پەیوەندیکردن بەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە،
ویستیان لەئێران-ەوە خۆیان بگەیەننە دەرەوەی عێراق
تا سەبارەت بەبارودۆخی تازەی کوردستان و
ئەرکە رێکخراوەیی و سیاسیەکان بیرورا بگۆڕنەوە،
بەڵام رژێمی شای ئێران ئەم پۆلە تێکۆشەرەیان دەستگیرکردو
رادەستی کاربەدەستانی عێراقیان کردنەوە.
ئەم سەرکردە گەورەیە رۆژی 21/ 11/ 1976 و
لەگەل شەهیدان جەعفەر عەبدولواحید و
ئەنوەر زۆرابدا لەسێدارەدران.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکیان.
مەلاشاخی

Share