Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هونەرمەند عەباسی کەمەندی کۆچی دوایی کرد

abas-kamandi

هەزار سڵاو لە ڕوحی پاکی
هونەرمەند عەباسی کەمەندی.
هونەرمەند عەباسی کەمەندی کۆچی دوایی کرد
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان، عەباسی کەمەندی لە شاری سنە کۆچی دواییکرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەندی کۆچکردو رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە عەباسی کەمەندی لە تەمەنی 62 ساڵیدا لەشاری سنە کۆچی دواییکرد.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، عەباسی کەمەندی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی هەبوە و شەوی رابردو باری تەندروستی تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەی (بەعسەت) لە شاری سنە کراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا تەرمی عەباسی کەمەندی لە مزگەوتی (مەلا وەیسی)یە لە نیزک گۆڕەپانی ئیقباڵ لە شاری سنە.

سەرچاوەکە وتیشی: "مەراسیمێکی گەورەی بۆ رێکدەخرێت و سەعات 4ی پاشنیوەڕۆش بەکاتی سنە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی بەخاک دەسپێردرێت".

عەباسی كەمەندی ساڵی 1952 لەسنە لەدایكبوە، لەخوێندندا بڕوانامەی دیبلۆمی وەرگرتوە، بەڵام بەهۆی هەژارییەوە نەیتوانیوە بەردەوامی بدات بەخوێندنەكەی.

ناوبراو لەتەمەنی (22-23) ساڵیەوە خێزانی پێكهێناوەو خاوەنی سێ كچو كوڕێكە و ماوەی 35 ساڵ لە رادیۆی دەنگی شاری سنە کاریکردوە.
Kuva: ‎هونەرمەند عەباسی کەمەندی کۆچی دوایی کرد
AM:09:24:22/05/2014
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان، عەباسی کەمەندی لە شاری سنە کۆچی دواییکرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەندی کۆچکردو رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە عەباسی کەمەندی لە تەمەنی 62 ساڵیدا لەشاری سنە کۆچی دواییکرد.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، عەباسی کەمەندی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی هەبوە و شەوی رابردو باری تەندروستی تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەی (بەعسەت) لە شاری سنە کراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا تەرمی عەباسی کەمەندی لە مزگەوتی (مەلا وەیسی)یە لە نیزک گۆڕەپانی ئیقباڵ لە شاری سنە.

سەرچاوەکە وتیشی: "مەراسیمێکی گەورەی بۆ رێکدەخرێت و سەعات 4ی پاشنیوەڕۆش بەکاتی سنە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی بەخاک دەسپێردرێت".

عەباسی كەمەندی ساڵی 1952 لەسنە لەدایكبوە، لەخوێندندا بڕوانامەی دیبلۆمی وەرگرتوە، بەڵام بەهۆی هەژارییەوە نەیتوانیوە بەردەوامی بدات بەخوێندنەكەی.

ناوبراو لەتەمەنی (22-23) ساڵیەوە خێزانی پێكهێناوەو خاوەنی سێ كچو كوڕێكە و ماوەی 35 ساڵ لە رادیۆی دەنگی شاری سنە کاریکردوە.‎

 

 

 

Share