Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بەیاننامەی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژ به‌ جینۆساید له‌ كوردستان لەیادی کیمیابارانکردنی شاری (سەردەشت)ی رۆژهەڵاتی کوردستان

shardasht_kimaya_baranبەیاننامەی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژ به‌ جینۆساید له‌ كوردستان لەیادی کیمیابارانکردنی شاری (سەردەشت)ی رۆژهەڵاتی کوردستان

بیست وپێنج ساڵ لەمەوپێش رژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشی ، کاتژمێر(4.30) ئێوارەی (28/6/1987) شاری سەردەشت و گوندی رەشەهەرمێی و ده‌وروبه‌ریانی بە چوار فڕۆکەی جه‌نگی کیمیاباران کرد کە, كه‌ له‌ ئه‌نجامدا بووە هۆی شه‌هیدو بریندار بوونی زیاتر له‌ هەشت هەزار هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م شاره‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ بریندارەکان دواتر به‌هۆی چارەسەرنەکردنیانه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە كه‌ ژماره‌یان به‌ 1000 كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، سەدانی تریشیان بەدەست دەیان نەخۆشی پێست و هەناوو نەزۆکی و هه‌ناسه‌ سواری و نەخۆشییە دەروونیەکانه‌وه‌ تا هه‌نووكه‌ دەناڵێنن.

شاری سەردەشت یەکەم شاری جیهانە پاش جەنگی دووەمی جیهانی بەچەکی کیمیاوی بۆردومان کرابێت كه‌ بەپێی نووسراوێکی فەرمی حکومەتی ئێران لە ئاماری کیمیابارانەکەدا لە ساڵی(1987)، ناوی (4500) شەهید و برینداری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام ئامارە نافه‌رمییه‌كان باس لە شەهید و برینداربوونی(8000) هاووڵاتی ئه‌م شاره‌و گوندی ره‌شه‌ هه‌رمێ دەکەن.

له‌ كاتێكدا ئه‌مساڵ ‌ یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه‌ جه‌رگبڕه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌, هێشتا مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت نه‌بۆته‌ دۆزێك بۆ تاوانبارانی به‌غدا, هێشتا برینداره‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌ ئێش و ئازاردا ده‌ژێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌كراوه‌ و ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌, هێشتا ونبووه‌كانی ئه‌م شاره‌ نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌, هێشتا له‌ لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی كوردی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ گرنگی به‌م مه‌رگه‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ نادرێت, هێشتا سه‌رده‌شتییه‌كان به‌ ته‌نها یادی قوربانییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ شیندا بێكه‌س و بێهاوڕێن .

فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه‌ جینۆساید له‌ كوردستان

كوردستان- هه‌ولێر

23-6-2012

رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:

1. كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

2. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری

3. رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان

4. چاودێری كوردۆساید-چاك

5. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان

6. سه‌نته‌ری ئه‌نفال

7. كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی كوردستان

8. رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له‌ قوربانیانی ئه‌نفال

9. رێكخراوی شه‌هید ئارام

10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال

11. سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان

12. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان

13. رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال

14. سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك‌

15. ناوه‌ندی داكۆكیكردن له‌ زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر

16. ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵه‌نده‌

17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له‌ كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال

18. ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران – دوكان

Share