Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
نه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین .....سالارکه‌رکوکی


salar_karkukiئه‌وانه‌ی ئێمه‌ کورد به‌نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی ناوده‌نێن ئه‌وه‌ مه‌رامی سیاسی له‌دواوه‌یه‌ بۆ نوێکردنه‌وه‌ی برینی کۆن له‌به‌ینی کوردو

اسرائیل،و فڵه‌کانی ئۆرۆپا.به‌تایبه‌تی اسلامه‌ توندڕه‌وه‌کان ییان باشتروایه‌ بڵێن اسلامی سیاسی،هه‌ رده‌م کورد بۆمه‌رامی سیاسی به‌نه‌وه‌یوه‌ی صلاح الدین ناوده‌نێن. ئه‌یمه‌ن زواهری چه‌ندجار کوردی به‌ناوی (احفاد صلاح الدین الایوبی)ناو ناوه‌ .

زۆرجار بیستومه‌ که‌ده‌ڵێن ناو براو موسڵمان نه‌بوه‌!!!! به‌ڵام له‌ژێر ئاڵای اسلامدا جه‌نگاوه‌،بۆڕزگار کردنی موسڵمانه‌کان له‌ده‌ست فڵه‌کانی ئۆرۆپاو انگلته‌را،ئه‌گه‌رجی ئێستا ئه‌وان وه‌ک نیوچه‌ ده‌وڵه‌تێک سه‌یری ئێمه‌ی کورد ده‌که‌ن.به‌ڵام براعه‌ره‌به‌کانمان زیاترله‌ ۲۲

ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌ و خۆیان به‌برای دیین داده‌نێن وه‌له‌نیشتیمان هاوبه‌شین تائێستا به‌شه‌رمه‌وه‌ ده‌ڵێن کوردستان

ئه‌گه‌رچی هه‌ر كوردێك ده‌بێ شانازی بكات به‌هه‌ر كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌كی خۆیه‌وه‌ كه‌ بوبێته‌ مایه‌ی ئازادی گه‌له‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێبینیتان كردبێت هه‌میشه‌ عه‌ره‌به‌ کان ،به‌تایبه‌تی شۆڤینیه‌کان ده‌سته‌واژه‌ی(احفاد صلاح الدین الایوبی)مان بۆ به‌كاردێنن"كه‌ئه‌مه‌ش له‌خۆشه‌ویستی ئێمه‌ و خودی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش نیه‌ به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و كوته‌كه‌ پیشانمان بده‌ن كه‌هه‌میشه‌ له‌سه‌ر سه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌لایه‌ك و مه‌سیحیه‌كانی ئه‌وروپا له‌لایه‌كی دیكه‌ به‌و پێیه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌سه‌رده‌مێكدا قودسی له‌ده‌ست(صه‌لیبیه‌كان)ڕزگار كردوه‌"ئه‌گه‌رچی من له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌به‌رخاتری عه‌ره‌ب نه‌چوه‌ بۆ رزگاركردنی قودس به‌ڵكو له‌پێناو په‌یامی ئاشتی و ئازادی ئیسلامدا بووه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ برا عه‌ره‌به‌كانمان ئه‌و داستانه‌ وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌به‌كارهێنانی سه‌ركرده‌یه‌كی غه‌یره‌ عه‌ره‌بی پیشان ده‌ده‌ن كه‌ئێمه‌ ئه‌وه‌شمان قبوڵه‌ به‌مه‌رجێك وه‌فایان بۆ سه‌لاحه‌دین هه‌بێت"من پرسیار له‌هه‌ر كوردێكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی ئه‌و کورده‌ اسلامه‌ توندڕه‌وان که‌ کار به‌ناوی اسلامی سیاسی ده‌که‌ن پێم بڵێت چه‌ند ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌زڵه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی رۆژێك له‌رۆژان له‌سه‌ر ئه‌نفالكردن و كیمیابارانی كورد به‌جواب هات؟؟ئێستاش دوای ۲۰ساڵ له‌نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیی كورد كام ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئاماده‌یی پیشاندا و بڵێ كورد مافی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه‌؟؟جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیه‌ منیش ده‌ڵێم باشتره‌ له‌مه‌ودوا هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ بڵێ ئێمه‌ ته‌نها نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی نین به‌ڵكو نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و بارزانی نه‌مریشین

Share