Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژ

annnnnnnnnnnnnfalllllllفدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژ به‌ جینۆساید له‌ كوردستان داوا ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركراوی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید

بۆ به‌ڕێز : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بابه‌ت : په‌له‌ كردن له‌ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركراوی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید له‌ كوردستان

ئێمه‌ له‌ فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژ به‌ جینۆساید له‌ كوردستان لێره‌وه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ند كردنی

پرۆژه‌ یاسای هه‌موار کراوی یاسای ماف وئیمتیازاتی که‌سوکاری قوربانیان وموچه‌و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیدان به‌ پێی دوا هه‌مواری یاساكه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن وزاره‌تی شه‌هیدانه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ ,.

لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ینین تا به‌رواری 21-8-2012 پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌رز نه‌كرێته‌وه‌ بۆ پارله‌مانی كوردستان و بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تی گشتی ئه‌نجام ده‌دین له‌ به‌رواری 21-8-2012

.

فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه‌ جینۆساید له‌ كوردستان

كوردستان- هه‌ولێر

3-7-2012

رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:

1. كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

2. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان

3. رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان

4. چاودێری كوردۆساید-چاك

5. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان

6. ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران – دوكان

7-سه‌نته‌ری ئه‌نفال

8. رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له‌ قوربانیانی ئه‌نفال

9. رێكخراوی شه‌هید ئارام

10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال

11. سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان

12. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری

13. رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال

14. سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك‌

15. ناوه‌ندی داكۆكیكردن له‌ زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر

16. ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵه‌نده‌

17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له‌ كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال

18. كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی كوردستان

Share