Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئه‌نفالی هه‌شــت بۆ ســه‌ر ناوچه‌كانی بادینان * .....مه‌لاشاخی

 

 

 

anfallll

ئه‌نفالی هه‌شــت بۆ ســه‌ر ناوچه‌كانی بادینان *
مه‌لاشاخی
ئه‌م په‌لاماره‌ له‌ ڕۆژه‌كانی 25/8/1988 تا 6/9/1988
بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری بادینان به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی
له‌ بناری شاخی(گارا) ده‌ستی پێ‌ كرد و
له‌ ئه‌نجامدا له‌ سنووری ئامێدی (23) گوند و
له‌ ئاكرێ‌(35) گوند و له‌ شێخان (19) گوند و
له‌ زاخۆ(100) گوند و له‌ دهۆك (63) گوند،
به‌ر شاڵاوه‌كانی تاڵان و ئه‌نفال كه‌وتن.
به‌ هه‌زاران ژن و مناڵ وپیر ولاوی بادینانیش وه‌كو ناوچه‌كانی سۆران
به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه‌وتن و بێ‌ سه‌روشوێن كران.
له‌ قۆڵی بادینانیشه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی
(سندی،به‌رواری، دۆسكی، نێروه‌ ،مزووری،هتد..)
هه‌زاران ژن و مندالّیان گرت و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كان ڕاپێچیانكردن،
هه‌رله‌ سنووری بادینان و له‌ ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری(شێخان)و(ئاكرێ‌)و
چه‌ند شوێنێكی تر، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال ڕزگار بووبوون
كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق وئاگربارانی تۆپی دوور هاوێژ و
چه‌كی كوشنده‌ی كیمیاوی..به‌ سه‌دان كه‌س شه‌هید وبریندار بوون .
به‌ تایبه‌ت له‌شه‌وی 23/8/1988 به‌ هۆی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌
پتر له‌ (70)گوندیان به‌ چه‌كی كیمیاوی ژه‌هر بارانكرد،
به‌پێ‌ ی دانپێیانانی (فه‌یله‌قی پێنج) 13395كه‌س ئه‌نفالكرابوون و
به‌هه‌زارانیش بێ‌ سه‌رو شوێن و ئاواره‌ی ئه‌ودیو سنوره‌كانی توركیاوئێران بوون..

تێبینی:
له‌سه‌ردانێکی ده‌ڤه‌ری بادینان له‌کۆتایی مانگی ئاب
که‌چوومه‌ دهۆک.. بۆم روون بووه‌وه‌ که‌ تا ئێستا هیچ
که‌سوکارێکی ئه‌نفال خانووی بۆ نه‌کراوه‌..!
................................................

• بۆزیاترزانیاری بروانه‌ كتێبی(ئه‌نفالی بادینان)له‌نووسینی (عه‌لی به‌ندی)

mala shaxii

ملا شاخی

 

 

 

Share