Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
له‌ساڵ یادی شه‌هید بونی پۆلێک نه‌مرانی گه‌له‌که‌م دا. (هیوا شوانی)

postari shahidan 1

 لە  ساڵ یادی شه‌هید بونی پۆلێک نه‌مرانی گه‌له‌که‌م دا. (هیوا شوانی)

ئه‌و کاته‌ی‌ تروسکایی ئازادی له‌ناوچه‌کانی گه‌رمیان دا سه‌ری هه‌ڵدا پۆل وکه‌رته‌کانی پێشمه‌رگه له‌ هه‌رێمه‌کاندا‌ ده‌ستیان به‌جموموجۆڵ کرد ، به‌عسی داگیرکه‌ریش به‌سوپا و سیخوڕو نۆکه‌ره‌کانی ناوخۆش گورگ ئاسا به‌دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی بییان گرن و لەناویان بەرن ئەوەی زیاتر ئامانجی بەعسیەکان بوو بەدیل بیان گرن دواجار لە بەردەم خەڵکی ناوچە و شاروگوندەکاندا شه‌هیدیان بکه‌ن بۆ ئەوەی مەدالیایی بەقسەی خۆیان سەید ڕەیس وەر دەگرن و ئاغاکانیان پاداشتی جۆراو جۆریان بکەن ، له‌ وکاته‌دا پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی سه‌رسه‌ختی تنیوو بۆ ئازادی ، کۆمه‌ڵێک مرۆڤی خۆنه‌ویستی جۆشدراو به‌بیری ڕه‌نجده‌ران و هه‌ژارانی ئه‌وکاته‌ی‌سه‌ربه‌هه‌رێمی دووی چه‌می ڕێزان که‌رتی 3ی چه‌مچماڵ. له‌ناو چه‌کانی شوان وگه‌رمیان به‌گشتی له‌ناوچه‌کدا جه‌وله‌یان ده‌کرد ، مژده‌ی ڕزگا‌ری و قووتاربوونی گه‌لیان ده‌چرپاند به‌گوێی ئاخ نراوی جیهانی بێخه‌م له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد.؟
به‌ڵی سییو دوو (٣٢) ساڵ له ‌مه‌وبه‌ر له ‌شه‌وی 5 له سه‌ر6ی 1980دا ئه‌م پۆله‌ قاره‌مانه‌ی شۆڕشی نوێ گه‌له‌که‌مان له‌گونده‌کانی ( تۆمار و گورگان) به‌ڕێده‌که‌ون به‌ره‌وو (گوندی مام ڕه‌ش) به‌ڵام ده‌که‌ونه‌‌ ئابڵۆقه‌ی هێزیکی فشه‌ڵی زه‌به‌لاحی دوژمن به‌هاوکاری جاشه‌کانی ئه‌وسه‌ر ده‌مه‌وه‌ که‌ بریتیبوون له‌ قاله‌فه‌ره‌ج و ته‌حسین شاوه‌یسی خائین به‌پاڵ پشتی چه‌ندین هه‌لی کۆپته‌ر و تانکو زرێپۆش و هیزێکی زۆری سه‌رباز له‌ به‌ره‌به‌یانی 5 له سه‌ر‌6 ی 10ی ساڵی 1980 شه‌ڕێکی زۆر سه‌ختی نابه‌رامبه‌ر ده‌ستی پێکرد و ئه‌مه‌ش به‌یه‌که‌مین( شه‌ڕی ناو دێ) له‌شۆڕشی نوێ ی گه‌له‌که‌ماندا ده‌ژمێردرێت . هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانی زووه‌شه‌ڕێکی سه‌خت و به‌هێز ده‌ستی پێکرد، من بۆ خۆم شاهیدێکی زیندووی ئه‌م داستانه‌بووم، ئه‌وه‌ی به‌چاوه‌کانی خۆم بینیم ئه‌وه‌ده‌گێڕمه‌وه‌، پێشمه‌رگه ‌قاره‌مانه‌کان به‌ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانه‌ی پشت به‌ستووبەوە هورە پۆڵاین بۆ ڕەواییی کێشه‌ی گه‌ل و بێ گوێدانه ‌ناها‌و‌سه‌نگی ته‌رازووی هێزو چه‌ک شه‌ڕیانده‌کرد و داستانێکیان تۆمار کرد ئەگه‌ر مێژوو به‌په‌نجه‌ی ڕاستگۆیی دای بڕژڕنەوە ده‌بێت ووره‌و قاره‌مانێتی ئه‌م پۆله‌ هه‌ڵۆیه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌کانیدا بنه‌خشێنرێت،
تۆمارکردنی داستانی بێ وێنه‌ی کوڕانی شۆڕشی نوێ ، کۆتایه‌که‌ی به‌خوێنی ئه‌م پۆله‌شه‌هیده‌کۆتایی هات .
ناوی شه‌هیده‌کانی گوندی مام ڕه‌ش:

1 شه‌هید مه‌ناف چاڵاوی ناسراو به‌شاخه‌وان (تێبینی) شه‌هید شاخه‌وان به‌دیل گیرا به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌وکاته‌که‌خودی خۆفرۆشان گێڕوایانته‌وه‌ که‌شه‌هید شاخه‌وان له چه‌مچه‌ماڵ دڕنده‌کانی به‌عس و خۆفرۆشان بۆ چاوترساندن وتۆقاندنی خه‌ڵک به‌عاموودی کاره‌باووه‌ ده‌ی به‌ستن و به‌بزماری پێنج ئینج داده‌کووتن له‌سه‌ری شه‌هیدی سه‌رکرده ‌کاکه‌ شاخه‌وان پاشان گووله‌بارانی ده‌که‌ن و وشه‌هیدی ده‌که‌ن.

Shahid shaxawan 1

 

2 شه‌هید ئه‌حمه‌د عه‌ودل ناسراو (به‌مه‌لائه‌حمه‌د)مام ڕه‌شی خه‌ڵکی هه‌مان گوند.

 

 mala ahmad

shahid bilal jalal

3 شه‌هید بیلال جه‌لال خه‌ڵکی گوندی چاڵاو (تێبینی) شه‌هید بیلال فیشه‌کی لێبڕا وبه‌دیل گیرا له‌گه‌ڵ قاله‌ فه‌ره‌ج ڕووبه‌رووی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌ شه‌هید که‌ ئه‌زانێت فیشه‌کی لێبڕاوه‌ تفه‌نگه‌که‌ی هه‌ڵ ئه‌دات بۆ قاله‌ و پێی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ تفه‌نگه‌که‌مه‌ بینه‌ ئه‌جێگایی که‌لێده‌ر چوویی قاله‌ش یه‌کسه‌ر شه‌هیدی ده‌کات

 

shahid pshtiwan

4  شه‌هید حمید که‌رکوکی ناسراو به‌پشتیوان فه‌رمانده‌ی که‌رتی 3ی چه‌مچه‌ماڵ

 

shahid tahir qamari

5 شه‌هید تاهیر قه‌مه‌ری خه‌ڵکی گوندی قه‌مر

برینداره‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌:
1ملا وه‌یسی برای شه‌هید ئه‌حمه‌د مام ڕه‌شی
2 فه‌رهاد چاڵاوی
‌من وه‌کو شایه‌تحاڵێک بۆ مێژوو ئه‌مه‌و‌ێت بۆ ڕێزلێنان له‌و شه‌هیدانه‌ ئه‌م داستانه‌ به‌بیرده‌هێنمه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ شه‌هیدان بۆ خۆیان تاکه‌مرۆڤی زیندووی گه‌له‌که‌من . به‌ڵام ئه‌فسووس له‌ماوه‌ی ئه‌م ٣٢ ساڵه‌ی ئازادیدا له‌ هیچ ڕاگه‌یاندنێکدا نه‌بیستراو نه‌بینراو و له ‌هیچ ڕۆژنامه‌یه‌کیش دا بۆ ته‌نها ساتێکیش یادیان نه‌کراوه‌ته‌وه‌، لێره‌دا ده‌مه‌وێت زۆر ڕاشکاوانه ‌بیدەم به‌گوێی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا و ده‌ڵێم بیرنه‌کردنه‌وه ‌له ‌شه‌هید واته‌داڕمانی کۆڵه‌که‌کا‌نی حیزب و پاشانیش قڵپ بوونه‌وی کۆشک و ته‌لاره‌کانە.. تەنها مێژوو گۆڕستان کەلتوور وزمان دەتوانێت ناسنامەی گەڵ ...لەمردن بپارێزێ.

ئه‌رکی سه‌رشانمه‌ خزمه‌تی نێشتیمانم بکه‌م وشه‌هیدان له‌یاد نه‌که‌م

ئەم مێژووە لە ساڵی ٢٠٠٨ نوسیوە ئەمرۆ یادی ئەو نەرمرانەی میژوە دەبێت بەیادیان بێنیەوە
ئاماده‌کردنی ‌هیوا شوانی 2008.10.5

 

Share