Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
عه‌زیز محه‌مه‌د.. مرۆڤێك له‌ جوانی و شۆڕشگێڕیی

azizi mhamadعه‌زیز محه‌مه‌د.. مرۆڤێك له‌ جوانی و شۆڕشگێڕی

نوسینی ستیڤان شەمزینی

مامۆستا عه‌زیز محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی پڕ لێبورده‌یه‌ و له‌ ژیانی ئه‌ودا بوونێك له‌ رۆلی ناحه‌ز و دوژمندا جێگای نیه‌. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و له‌و بواره‌دا بێده‌نگییه‌. تا ئێستا دێڕێكی له‌سه‌ر ته‌جره‌به‌ی خۆی نه‌نووسیوه‌و له‌ ده‌وری هاوڕێكانی كه‌مناكاته‌وه‌. وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ ناداته‌وه‌ كه‌ رۆژگارێك دژی بوون. به‌ چاوی رێز ته‌ماشای هه‌مووان ده‌كات. هیچ كاتێك باسی خۆی ناكات و هه‌وڵنادات شتێك بۆخۆی بینا بكات.
عه‌زیز محه‌مه‌د ستایلی كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیریی هه‌مان بواری به‌ شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر دروست بوونی كه‌سایه‌تی و راده‌ی كاریزمایی مۆركێكی ئاماتۆری هه‌بێ‌، ئه‌وه‌ لایه‌نه‌ رۆشنبیرییه‌كه‌ی ناوبراو له‌ هه‌مان شێوه‌یه‌. عه‌زیز محه‌مه‌د رۆشنبیرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی خودساخته‌یه‌. بۆیه‌ وه‌ك نموویه‌كی راستگۆ و پڕبه‌رهه‌م له‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ماندا شوێنی لایقی خۆی گرتووه‌. ئه‌و له‌كاتی گونجاوی خۆیدا سیاسه‌تی به‌جێهێشت به‌ڵام بیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هێشته‌وه‌. قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌: سه‌ری خۆمت پێده‌سپێرم به‌ڵام بیروڕاكه‌می لێده‌گێڕمه‌وه‌.
نموونه‌یه‌ك له‌ مانه‌وه‌ی رۆلی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستا عه‌زیز، له‌ دوای شه‌ڕی ناوخۆ، له‌ سه‌رپه‌رشتی كردنی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ركه‌وت كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك زانایانه‌ به‌رێوه‌ی برد. هیچ كه‌س و هیچ حزبێك جیا له‌ عه‌زیز محه‌مه‌د نه‌یده‌توانی ئه‌و متمانه‌و كاریزمایه‌ی هه‌بێت. ئه‌مه‌ حاڵه‌ته‌ ره‌سه‌ن و داهێنه‌ر و تاقانه‌ییه‌كه‌ی كاریگه‌رێتی كه‌سایه‌تی عه‌زیز محه‌مه‌د ده‌رده‌خات.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ نووسینێكی كاك "سه‌رۆ قادر" وه‌رگیراوه‌ له‌ ژێر ناونیشانی "عه‌زیز محه‌مه‌د نموونه‌یه‌كی ئه‌زموونی سیاسه‌ته‌ له‌ پێناو مرۆڤ"

Share