Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
مێژوو وەک خۆی ،...حەمەی شاسواری

532064 512617578757535 922052577 nمێژوو وەک خۆی ،

زانستی مێژووی و ناساندنی پێگە و زانستی مرۆڤ لە هه‌ر سەردەمێک و کەلک لە دەرس وئەزمونەکانی و پێوەندی بە برگە زانستیەکانی دیکە لایەکی باسەکەیە و دارشتنی لە سەر چ ئاستێک و نوسینەوەی لە لایەن کێوە و مەبەست لە چوارچێوەی ئەو شێوازە نوسێنەوە وەک مێژوو باسێکی دیکە و لە قالبێک دا بە کوی گشتی دەتوانین بلێن : مێژوو باسێکە لە رابردوە و لە هه‌ر چەمکێکی رابردو باس بێتە ئارا ئاوردانەوەیەکی مێژوویی لەو چەمکەیە و لێکولێنەوەیەکی تێرو تەسەل هه‌لدەگرێ و هاوکات چەندە هه‌ست بە بەرپرسایەتی دەکرێ و وەک خۆی بێتە ئارا و چینی نوێی توشی هه‌لەی مێژوویی نەبن دەگەرێتەوە و بۆ هه‌ستی بەرپرسایەتی مێژوو نوس لە هه‌ر ئاستێک دا و دەسەلاتداری سەردەمی .
کاتێ سەرنجی مێژووی کون دەدرێ و بەلگە بە جێی ماوەکان دەبینین و ئەولێکولینەوەانە و ورد بینیانە لێک دەدرێتەوە دەیسەلمێنی کە بە داخەوە لە هه‌ر سەردەمێک دا بە دوو رەوشت مێژوو باس کراوە یا خۆد وەبەر دەس کەوتوە ، یەکیان ئەوەی کە لە لایەن دەسەلاتدارەوە مێژوو نوسان بە خزمەت وەرگیراون و ئەوی لە قازانج و بەرژەوەندی دەسەلات بوبێ نوسراوەتە و بە بێی هیچ بەر پرسایەتێک ناوی مێژووی لە سەر نراوە و دەتوانین بلێن : بەشی زوری مێژووی گرتوەتە بەر !! ئەوی کەش بەشی دووهه‌م لە قالبی سینە بە سینە و خۆ خزاندنە ناو فەرهه‌نگ و نەریت توانراوە مێژوو وەک خۆی باسی لێی بکرێ و ئەوەش پێویستی بەوەیە کە بە وێژدان و خۆ پێوە ماندو کردنی زور بسەلمێندرێ و لە قالبی سینە بە سینە دەرباز و بە نوسینەوە بێتە ئاراوە ، هه‌ر وەک دەبینین کاتێ ئاور لە مێژووی سەردەمی چاخی بەردین دەرێ لە پێش هاتنە ئارای خەت ، بە شیوەگەلی فکرەکان یان روداوەکان کێشراونەتەوە و لە زور شوێنەواری مێژوویی دا هه‌یە و ... بونی هه‌بوە و لەم روکەدا بە لێکدانەوەی زانستیانە سەردەم و ئامێرگەلی تایبەت و جەریین بە باشی شی کراوەتەوە .
هه‌ر وەها بە جورێک لە جورەکان دەتوانین بلێن : نوسینەوەی مێژوو لە مەر خزمەت بە داهاتو و پێشکەوتن و دەرس وەر گرتن لە ئەزمونەکان و تەنانەت بیرەوەیەکان و ... ئەرکە و بەشێکێ هه‌رە سەرەکیە لە خزمەت کردن .
بە داخەوە سەرەرای هه‌مو کەموکوریەکان لە شورشی ئەم دوایەی کوردستان بە گشتی و رۆژهه‌ڵات بە تایبەتی نەک وەک علم و زانستێک ئاوری لێی نەدراوەتەوە ! بەلکو بە هه‌مان شێوازی دەسەلات داری رەچاو کراوە و بەسترواە بە روانین و حەلقەی بەستراوی حیزبی و لە واقع وەک خۆی نییە یا بە جورێک لاوازە و ئوسول نامویە ! ئەگەریش کەس یان کەسانێ بیانەوێت بە بەرپرسایەتیەوە ئاماژەی پێی بکەن قامکیان بە چاو دا دەکرێ و بە چەواشەکار و .... لە قەلەمی دەدەن !!! و ئیتر لەوە بیر ناکەنەوە کە بە بێژنگ بەری خۆر ناگیری و راستیەکان هه‌ر ئاشکرا دەبێ . لەم نێوەش دا هه‌ندێ باس یان باسگەلێک دیننە ئارا بە بێی ئەوەی بزانن کە کاتێ دەکەوێتە خانەی رابردو یانی دوانە لە چەمکی مێژوو وە باس کردن لە مێژوو یاسای تایبەت بە خۆی هه‌یە کە دەبێ رەچاو بکرێ تا وەک خۆی بێتە ئارا ! بە داخەوە بە بێی لێکدانەوە ، بە بێی دیکومنت یا خۆد بە بێی راوێژ لە گەل ئەو کەسانەی هێشتا لە حەیاتدان و شاهدی عەینی ئەو مەسەلەیە بوون و هه‌ن بە هه‌ر هویەک کە هەیانە ئەم زانستە لە خشتە دەبەن و مێژووێکی ناراست بۆ چینی نوێی بە جێی دێلن !! دەبێ ئەم ئازیزانە هه‌ست بەو بەرپرسایەتیە بکەن و بەر پرسانە قەلەمیانی لێی هه‌لنگ بدەن و نان بە قیمەتی رۆژ نەخون .
بۆ نمونە مێژووێکی پر لە دەرس و ئەزمون و سیاسەت و دەوری تاکی کورد لە ئەم دوایانەی رۆژهه‌ڵات باسی ، بیرەوەریەکانی سەرکردەکانە وەک : نەمر ئەحمەد توفێق کە بە سالانی سال دەرخونەی لە سەر دانراو و بە جورێک ناو هێنانی بەڤە بوە یا خۆد راستیەکان خراونەتە پەراێزەوە بەلام ئاخری دوای پتر لە ٤٠ سال سەر هه‌لدەاتەوە!! یا خۆد دێنە ئەم دوایانە کەسانێ هه‌بون کە ناویان لە واقعی حەرەکەدا نەبوە بەلام بە داخەوە لە مەر گیان بەخت کردنی ئازیزان بە هه‌لیان زانیوە و خۆیان کردوەتە خاوەن مێژووێکی دور و درێژ و ئەگەر بە هه‌لە دا نەچم خۆ بە میراتگرو بونیان نەری حەرەکە دەزانن !! یان بە هه‌مان شێواز باسگەلێکی زیادە رویی بە هوکارگەلی تایبەت دراوەتە پال نەمرێک و دەوری نەمرانێکی دی بە لاوازی سەیر کراوە !!! سەرەرای ئەوەی کە دەبێ مێژوو بپارێزرێت ،هاوکات پێگە و جێگە و لە خۆ بردوی و قارەمانەتی تاکی کورد یا خۆد رێبەرێک شیاوی ئەوەیە کە باسی لێی بکرێ و رێزی لێوە بگیری و .... بەلام وەک مێژوو دەبێ بەرپرسایەتیمان لە ئەستو بێت ، بۆ نمونە نەمر کاک فواد هیچ حاشا لە لێهاتویی و دڵسوزی و قارەمانیەتی ناکرێ ووەک ماباقی نەمرانی گەل لە ناو دڵی میلەتان ، بەلام کەس و کەسانی هه‌ن نەک بەرپرسایەتیان نییە بەلکو زیادە رەوی لە ئاستی مێژوو وەک خۆی دەکەن و ئەوە جێگەی داخە . بۆ نمونە لەم رۆژانە دەبینم دەلێن : کاک فواد بناغە دانەری بیری یەکیەتی جوتیاران بوە !! لە کاتێک دا دور لە واقعە و ئەو ئازیزە زەحمەتی ئەوەی بە خۆ نەداوە کە گوێی لە دەنگی تومار کراوی نەمر کاک حەمە حسەینی کەریمی بگرێ و بزانێت کەی وە لە چ سەردەمێک وە لە لایەن کێوە ئەم فکرەیە لە ئارادا بوە ؟؟!!! یا خۆد رامالینی چەک لە ئاغا و حەلقە لە گوێیکانی حکومەتی شا لە کەیەکەوە و لە کوێی وە دەستی پێی کرد ؟؟ تەنانەت گوێی لە دەنگی کاک فواد ناگرێ یا خۆد لە بیریان چوتەوە کە نەمر کاک فواد چون باسی کۆمەلە و ... دەکات !!! ئەم ئازیزانە ئەوەندە زەحمەت بە خۆیان نادەن لانی کەم لەوانە هێشتا کە لە حەیات ماون پرسیار و لێکولینەوەی ورد و زانستیانە بکەن و پاشان قەلەم بێنە سەر کاغەز و درێژە بە نوسین بدەن ، بناغە و سەر چاوەکان کە پشتی پێی دەبەستن سەلەیقەی خۆی و حەلقەی بەستراوە حیزبیەکەیە کە ئاماژەی پێی دەکەن و دیارە توشی هه‌لەی گەورە دەبن و لە ئاکام نا بەرپرسایەتی لە ئاستی زانستی مێژوویی دێنەتە ئارا و چینی نوێی بە هه‌لەدا دەبن . هه‌ر وەها ئەم کەم و کوریە یا خۆد رەوشتی هه‌لە کە باوە بەشێکی وەک ئاماژەم پێی کرد دەگەرێتەوە سەر نا بەرپرسی و حەلقەی داخراوی لایەنە سیاسیەکان بەرانبەر بە مێژوو کە یان هیچ پلانێکیان نییە یا خۆد ئەگەر هه‌یانە بە دور لە حەلقەی بەستراو و ئامانجی تایبەتیان نەبوە و مێژوو وەک خۆی باس نەکراوە !!!!!!!!
لە کوتایی دا هیوادارم بە گشتی هه‌م هه‌ست بە بەرپرسایەتی بکرێ و هه‌روەها بەرێزانی خاوەن رێکخراوی سیاسی لایان وا نەبێ کە لێدوان لە سەر مێژوو وەک خۆی چەواشەکاریە و ئازادیەکان و هه‌ست بە بەر پرسیارەتی قەتیس بکری .

حەمەی شاسواری
برواری ١٦ / ١١ / ٢٠١٢

Share