Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
داموده‌زگاکانی سوپای نوێی ئێراق (سوپای مالیکی، شیعه‌ و به‌عس)

dersim-dibegei

به‌درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌ت و سوپای شۆڤینی سه‌ر به‌ حکومه‌ته‌ یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی ئێراق، ئه‌و سوپایه‌ هه‌رگیز سوپای ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئێراق به‌ (عاره‌ب، کورد، تورکمان و ئاشووری) نه‌بووه‌ به‌ڵکو هه‌رده‌م سوپای عاره‌ب و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بووه‌و به‌ به‌رده‌وامی کوردی کوشتوه‌، سته‌می له‌ کورد کردووه، شار و دێهاتی کوردستانی خاپور، بۆمبا باران و ژه‌هر باران کردووه‌‌. بۆیه‌ کوردو سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که‌ کاتی خۆی ئه‌و هه‌شت ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ به‌رزه‌ کورده‌ی له‌ ڕێکه‌وتی (6.1.1921)دا کردیان و سوپای دڕنده‌ی ئێراقیان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (6) ئه‌فسه‌ری دیکه‌ی عاره‌بی ئێراقی دامه‌زراند، نه‌ده‌بوایه‌ ئه‌وان له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام که‌ سوپای ئێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، دووباره‌ سه‌ر له‌ نوێ دروستی بکه‌نه‌وه‌. 

به‌ بۆچوونی خۆم دامه‌زراندنی سوپای ئێراق له‌ ساڵی (1921) به‌ هاوکاری سه‌ره‌کی (8) ئه‌فسه‌ری کورد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ یان (ناپاکی) بێت له‌ کورد، ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای ئێراق له‌ دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ ڕێکه‌وتی (9.4.2003)دا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌چێته‌ خانه‌ی ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی، چونکه‌ ئه‌و (8) ئه‌فسه‌ره‌ کورده‌ کرده‌وه‌و ڕه‌فتاری سوپای ئێراقیان نه‌دیبوو هه‌روه‌ها پێشتر سوپایه‌ک نه‌بووه‌ به‌ناوی سوپای ئێراق، به‌ڵام پارتی و یه‌کێتیی نه‌ک شاره‌زای ڕه‌فتار و کرده‌وه‌کانی ئه‌و سوپایه‌ بوون به‌ڵکو گورزی توندی ده‌ستی ئه‌و سوپایه‌ به‌ر هێزه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی خۆیان که‌وتبوو.
دوای ڕوخانی ڕژێم، سوپا شۆڤینی و دڕنده‌که‌ی ئێراق به‌ بڕیارێکی برێمه‌ر هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی که‌م و که‌متر له‌ تێپه‌ڕبوونی ساڵێک به‌سه‌ر بڕیاره‌که‌دا به‌ هاوکاری زۆری کورد دووباره‌ سوپا و ته‌واوی داموده‌زگا سه‌ربازییه‌کان دامه‌زرایه‌وه‌. تا حکومه‌تی نوێی ئێراق لاوزبوو و ده‌سه‌ڵاتی هیچیان نه‌بوو، ئه‌و دوو پارته‌ کوردییه‌ ڕۆڵه‌و پێشمه‌رگه‌ی کوردیان وه‌کو پاسه‌وان بۆ به‌رپرسه‌ حزبی و حکومییه‌کان دابین کردبوو، بۆ نموونه‌ (50) پێشمه‌رگه‌ی کورد ته‌رخان کرابوو بۆ پاسه‌وانی که‌سێکی وه‌کو عه‌دنان ئه‌لدلێمی شۆڤینی و دوژمنی کورد. شه‌ڕی ناو موسڵ، فه‌لوجه‌، به‌غدا و شاره‌کانی دیکه‌ی باشووری ئێراقیان به‌ کورد کرد، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی ئه‌وان به‌هێز بوون و پێویستیان به‌ کورد نه‌ما، له‌دوای ساڵی (2007)ه‌وه‌ ڕۆژانه‌ سوکایه‌تی و ته‌شقه‌ڵه‌ به‌ کورد ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی کۆنترۆڵکردنی ته‌واوی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی باشووری کوردستان و ده‌رکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و کورد له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌ن.
بۆیه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌پێناوی دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق و سوپا فاشی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌که‌ی عروبه‌ کردیان، ڕێک ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ماڵی دوژمن و کاولکردنی ماڵی خۆمان بوو وه‌کو هه‌ڵبه‌ستوانێکی فارس ده‌ڵێ:
وای قومی کشته‌ دتبیر غیر
کار أو تخریب خود تعمیر غیر
واته‌؛ (وای له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی کوشته‌ی ته‌کبیره‌ بۆ بێگانه‌، کاره‌که‌ی داڕمانی خۆی و ژیانه‌وه‌ی بێگانه‌یه‌). ئێمه‌ی کورد زۆر توندین له‌ به‌رامبه‌ر نزیکترین کوردی خۆمان، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر نه‌رمین له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترین دوژمنی کوردو کوردستان.
سوپای نوێی ئێراق پێکهاتووه‌ له‌ (14) تیپ (فرقة) و (3) تیپی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ تایبه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ (3) تیپی هێزی پۆلیس-یش. هه‌ر تیپه‌ی له‌ چوا لیوا و هه‌ر لیوایه‌کیش له‌ چوار پۆل (فه‌وج) پێکدێت و ژماره‌ی هه‌ر تیپێک (14) هه‌زار سه‌ربازه‌. ژماره‌ی تێکڕای سوپاکه‌ نزیکه‌ی (350) هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت. سوپای نوێی ئێراق، نزیکه‌ی (149) تانکی (- M1 Abrams ئێم وان. ئه‌برامس)ی ئه‌مریکی و (170) تانکی ڕوسی و هه‌نگاری (مه‌جه‌ری) هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی (50) هه‌لیکۆپته‌ری شه‌ڕکه‌ریش.
له‌ ساڵی (2008)دا نوری مالیکی فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی عه‌لی غێدان مه‌جید (شیعه‌) و کۆنه‌ به‌عسی بۆ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری نارد بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ به‌شه‌ڕ بخاته‌وه‌ ژێر ده‌ستی عاره‌ب، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه‌ سه‌ر. مالیکی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر کێشه‌ی خانه‌قین له‌ به‌غدا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی کورد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ ته‌واوی کوردستان به‌ هێزی سه‌ربازی و شه‌ڕ ده‌خاته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی. وه‌ڵامی درابوه‌وه‌و پێی گوترابوو: (فه‌رموو خۆت تاقی بکه‌وه‌، ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی سوپا دڕنده‌که‌ی سه‌دام بووینه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی تۆش ده‌بینه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌که‌ت نامان ترسێنێ). مالیکی گوتبوی: (گاڵته‌ ده‌که‌م. ئه‌و قسه‌یه‌م هه‌ر بۆ گاڵته‌کرد). به‌ڵام گاڵته‌ نیوه‌ی ڕاستییه‌و، مالیکی خه‌ریکه‌ گاڵته‌که‌ی ده‌کات به‌ڕاست.
ساڵی (2011) سوپای ئێراق و حکومه‌تی ئێراق چه‌ندین جار کێشه‌یان له‌ناو‌ که‌رکوک دروستکرد. دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پارێزگای که‌رکوک، له‌ ڕێکه‌وتی (6.8.2011)دا ئه‌مریکییه‌کان خاڵه‌کانی پشکنینی ده‌روازه‌کانی که‌رکوک-یان به‌ڕووی شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و به‌غدا به‌ هێزێکی هاوبه‌شی (پێشمه‌رگه‌، پۆلیسی که‌رکوک و سوپای ئێراق) سپارد که‌ ناوی شێری ئاڵتونی (ألأسد الذهبي) لێنرا و خرانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری شاره‌که‌، به‌ڵام‌ حکومه‌تی ئێراقی ده‌یویست ئه‌و خاڵانه‌ به‌ته‌نیا بدرێنه‌ ده‌ست سوپا که‌چی بۆیان نه‌چووه‌ سه‌ر.
دوای پێداهه‌ڵچوونی پۆلیسی که‌رکوک و سوپای ئێراق له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکی، ڕێکه‌وتنێکی دوولایه‌نه‌ له‌نێوان پارێزگاری که‌رکوک و وه‌زاره‌تی به‌گری ئێراق له‌ ڕێکه‌وتی (17.11.2011)دا مۆرکرا، به‌گوێره‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ سه‌ره‌تا ده‌بوایه‌ سوپا له‌وێ جێگیربکرێت و دواتریش ده‌بێ‌ سوپا له‌ ڕێکه‌وتی (30.5.2012)دا فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک چۆل بکات و ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری که‌رکوک بکرێته‌وه‌. به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا سوپای ئێراق (فه‌وجی دووی لیوای (15)ی سه‌ر به‌ فرقه‌ی (12)ی که‌رکوک) فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک-ی چۆل نه‌کردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر پارێزگار به‌زووترین کات ئه‌و هێزه‌ی سوپا ده‌ربکات و پۆلیسی که‌رکوک له‌ شوێنیان دابنێت.
دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ که‌ تاکه‌ مه‌به‌ست لێی باڵاده‌ستی عاره‌ب و سه‌ره‌تا په‌ڕاوێز خستنی کورد و دواتریش به‌عاره‌بکردنه‌وه‌ی که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی باشووری کوردستانه‌، بۆیه‌ کوردو سه‌رکردایه‌تی کورد به‌توندی له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله،‌ ته‌واوی هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگار ده‌خاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌. که‌ ڕێک وه‌کو نووسه‌ر (سه‌باح تاهیر) له‌ نووسینێکدا ئاماژه‌ی پێکردووه‌، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ شوێنی نووسینگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی باکوور (مکتب تنظیم الشمال)ی حزبی به‌عس و فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی شوێنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید-ی گرتۆته‌وه‌. خۆ به‌ڕاستیش بڕیاری دانان و ده‌سه‌ڵات پێدانی ڕه‌های عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی یه‌ک ژماره‌ن که‌ ژماره‌ (160) و ڕۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌کانیشیان (29)ی مانگه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (29.3.1987) و ئه‌وه‌ی زه‌یدیش (29.5.2012)یه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێک له‌ عاره‌به‌کان پێشنیاری دروستکردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی باکوور (قیادة عملیات الشمال)یان کردووه‌، که‌ هه‌مان مه‌کته‌ب ته‌نزیمی شیماله‌.
فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر ڕه‌زا زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (5.11.2012)دا ڕایگه‌یاند: (ئێمه‌ وه‌کو ده‌زگایه‌کی ئه‌منی دوورین له‌ جیاوازیکردنی ڕه‌گه‌زی و ئایینی و دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ له‌دژی هیچ پێکهاته‌یه‌ک نییه‌، به‌ڵکو بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌ ئه‌منییه‌کان و به‌هێزکردن و چالاککردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌ له‌ ناوچه‌ گرنگه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان حکومه‌ت و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. لیژنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان کارده‌کات بۆ یه‌کخستنی کاری ئه‌منی و بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کدارو پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌دا). فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی ده‌ڵێ (ئێمه‌ دوورین له‌ جیاوازیکردنی ڕه‌گه‌زی و ئایینزایی)، به‌ڵام له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی (8.11.2012) فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ داوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری کردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌فسه‌رانی کورد و ناوی ته‌واوی ئه‌فسه‌ره‌ کورد و ته‌نانه‌ت ئه‌و تورکمان و عاره‌بانه‌شی به‌ کورد نووسیووه‌ که‌ دۆستی کوردن. دیاره‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌فسه‌رانی کورد به‌ بۆچوونی عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی کۆنه‌ به‌عسی و تازه‌ شیعه‌ی سه‌ر به‌ حزبه‌که‌ی مالیکی، جیاوازی کردن نییه‌! هه‌روه‌ها زه‌یدی و فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن عه‌لی غێدان مه‌جید هنێدی ئه‌لعه‌ته‌بی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشکانییه‌کان (قائد القوات البریة)ی ئێستای نوری مالیکی و کۆنه‌ به‌عسی به‌ پله‌ی (عضو الفرقة)ی حزبی به‌عس له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ڕیکه‌وتی (13.11.2012)دا گوتیان: (کارێکی وا ده‌که‌ین له‌مه‌ودوا کورده‌کانی هه‌رسێ شاری هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک به‌ کارت و که‌فیل سه‌ردانی شاری که‌رکوک بکه‌ن). دیاره‌ به‌ بۆچوونی ئه‌وان ئه‌و لێدوانه‌ی زه‌یدی و غێدان ناچنه‌ خانه‌ی جیاوازی کردن و دژایه‌تیکردنی پێکهاته‌ی کورد؟ عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند که‌: (ده‌یه‌وێت باره‌گاکانی حزبه‌ کوردییه‌کان دابخات و له‌ که‌رکوک ده‌ریان بکات). هه‌روه‌ها گوتیشی: (له‌ ڕابردوودا دوژمنی کورد بووم و ئێستاش هه‌ر دوژمنی کوردم). پێده‌چێت زه‌یدی داخستنی باره‌گاکانی حزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌کارێکی ئاسان و ئاسایی بزانێت و پێی وابێت که‌ ئه‌وه‌ هه‌رده‌م ئه‌رکی سوپا دڕنده‌ و شۆڤێنیه‌که‌ی ئێراق بووه‌ هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا! ئه‌گه‌ر ئێراق و حکومه‌ته‌که‌ی بێلایه‌ن بونایه‌و جیاوازیان نه‌کردایه‌ له‌نێوان کورد و عاره‌ب، ده‌بوایه‌ ئێستاکه‌ عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی له‌ زیندان بوایه‌و چاوه‌ڕێی دادگاییکردنی بکردایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی که‌ دوژمنی کورد بووه‌ له‌ ڕابردوو و داهاتووشدا!!
دیاره‌ عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌، هانا بردن و داوا له‌ مالیکی کردن بۆ خانه‌نشین کردن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌ کورده‌کان، به‌ چالاککردنی ده‌زگاکانی ئه‌منی شاری که‌رکوک و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان کورد و عاره‌ب ده‌زانن!
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان ده‌مێکه‌ نوری مالیکی و شیعه‌کان هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان و پۆسته‌ ئه‌منی، سه‌ربازی و حکومییه‌ گرنگه‌کان ده‌ده‌ن، یه‌که‌م هه‌نگاویش له‌دوای نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی (2009) ده‌ستی پێکرد و ته‌واوی فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی گۆڕی که‌ دژی خۆی بوون یان لایه‌نگری ئه‌و نه‌بوون و که‌سانی سه‌ر به‌ خۆی و ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ی له‌ شوێنیان دانا. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مالیکی، زیاتر له‌پێناوی مسۆگه‌رکردنی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی (7.3.2010) بوو که‌ نزیک ببووه‌وه‌. هه‌روه‌ها نوری مالیکی له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان به‌ ده‌یان هه‌زار که‌سی سه‌ر به‌ میلیشیا شیعه‌کان خولی ماوه‌ کورتیان بۆ کرایه‌وه‌و دواتر هه‌موویان پله‌ی ئه‌فسه‌ریان پێدرا له‌ ئه‌فسه‌ری یه‌ک ئه‌ستێره‌ تا عه‌قید و تێکه‌ڵ به‌ سوپا کران.
له‌کاتی کێشه‌ی نێوان سوپای ئێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له‌ مانگه‌کانی ته‌موز و ئابی ساڵی (2012)دا، نوری مالیکی له‌ ڕێکه‌وتی (12.8.2012)دا له‌ له‌ لێدوانێک بۆ میدیای ئه‌نادۆڵی تورکی گوتی: (پێشبینی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و له‌دایکبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌م له‌ باکووری ئێراق). ئه‌و لێدوانه‌ی مالیکی وه‌کو فیته‌ی حه‌رام زاده‌ وایه‌، ئه‌گینا بۆ ئه‌و لێدوانه‌ بۆ تورک ده‌دات که‌ ئه‌وان نایانه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ ئه‌فریقیا دروست بێت، جا له‌بن پاڵیان!
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی فه‌ریقی یه‌که‌م بابه‌کر زێباری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئێراق که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (9.4.2011)دا بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراقی ناردووه‌، ده‌مێکه‌ مالیکی و حزبی ده‌عوه‌ی شیعه‌ هه‌وڵی کۆنترۆڵ کردنی ته‌واوی پۆست و پایه‌ گرنگه‌کانی به‌تایبه‌ت داموده‌زگا سه‌ربازییه‌کان ده‌ده‌ن له‌پێناوی کۆنترۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌و سه‌رکه‌وتوو بووینه‌. هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ زێباری ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کات که‌ له‌ ساڵی (2009)دا له‌ ماڵی وه‌زیری به‌رگری به‌ ئاماده‌بوونی: (عه‌بدولقادر محه‌مه‌د جاسم عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری، فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن مۆحان حافز، فه‌ریق ساڵح سه‌رحان، لیوا ڕوکن عه‌لاء عامری، لیوا حازم به‌خیت و دکتۆر غالب). له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئابلۆقه‌دان و لاوازکردنی ڕۆڵی کورد دراوه‌ له‌ناو داموده‌زگاکانی سوپادا، هه‌روه‌ها پلانێک دانرابوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و گفتوگۆش ده‌رباره‌ی چه‌ندین خاڵ کرابوو، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ دوو خاڵ ده‌که‌م و لینکی ڕاپۆرته‌که‌ داده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ بخوێنێته‌وه‌:
1. عه‌بدولقادر عوبێدی، باسی کردبوو که‌: (ئێستاکه‌ سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه‌ و ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت وه‌کو دیکۆر له‌ پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه له‌ به‌رده‌م فراکسیۆنه‌ سیاسییه‌کان و له‌به‌رده‌م ڕای گشتی له‌ ئێراق تا بڵێن سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌‌).
2. فه‌ریق ڕوکنی یه‌که‌م مۆحان حافز ئه‌لفریجی (شیعه‌)، ڕازگری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ڕاوێژکاری سه‌ربازی وه‌زاره‌ت که‌ زۆر دژی کورده‌ به‌ دکتۆر عه‌دنان شه‌هاب-ی به‌رپرسی به‌رپرسی نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ستراتیژی و ئاماده‌کردنی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ داراییه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری گوتووه‌: (نازانی بۆ پلان داده‌نێین بۆ ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی سوپا. ئه‌وه‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان (نوری مالکی)یه‌. دوو ئه‌رکی ستراتیژی له‌ پێشماندایه‌، یه‌که‌میان گه‌ڕانه‌وی کوێت و به‌ئه‌ده‌ب کرانیان، دووه‌میش له‌وه‌ گرنگتر کۆنترۆلکردنی هه‌رێمی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخه‌ وه‌کو پێشوو، هه‌روه‌ها وه‌ستان له‌ ڕووی کشانی کوردی). ده‌قی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌ دکتۆر عه‌دنان شه‌هاب بۆ بابه‌کر زێباری گێڕاوه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ڕق و کینه‌ی نوری مالیکی له‌دژی کورد، موقته‌دا سه‌در له‌کاتی سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر و له‌ سه‌رده‌می هه‌وڵه‌کان بۆ لادانی مالیکی، گوتبووی: (نوری مالیکی و قاسم سلێمان فه‌رمانده‌ی سوپای قودس جنێویان به‌ کورد ده‌دا به‌ به‌کارهێنانی وشه‌ و خه‌سڵه‌تی وا که‌ به‌کارهێنانیان شیاو نییه‌ بۆ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت). مالیکی به‌ ته‌نیا نییه‌ له‌ دژایه‌تیکردنی کورد و ده‌ربڕینی ڕق و کینه‌، به‌ڵکو له‌شکێکی شیعه‌ی له‌ پشت وه‌ستاوه‌.
جه‌لاله‌دین سه‌غیر (شیعه‌)، سه‌رکرده‌ی دیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی (المجلس ألأعلی للثورة ألإسلامیة) و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان له‌ ڕۆژی هه‌ینی، ڕێکه‌وتی (27.7.2012) له‌ وتارێکی ئایینیدا له‌ژێر ناوی (أحداث الشام وطلائع الفجر المهدوي)دا له‌ مزگه‌وتی بوراسا (جامع براثا)دا گوتی: (کورده‌کان له‌ ئایین ده‌رچوون. ئیمام مه‌هدی ڕیشه‌کێشیان ده‌کات. یه‌که‌م شه‌ڕ که‌ مه‌هدی بیکات له‌گه‌ڵ کورد ده‌یکات، ئه‌و نه‌ شه‌ڕی کوردی سوریا و نه‌ شه‌ڕی کورده‌کانی ئێران و تورکیا ده‌کات، به‌ڵکو به‌تایبه‌ت شه‌ڕی کوردی ئێراق ده‌کات که‌ له‌ ئایین ده‌رچوون). ئێستاکه‌ش ده‌قی وتاره‌که‌ی ناوبراو له‌ یوتوب هه‌یه‌، به‌ڵام جه‌لاله‌دین سه‌غیر دواتر زۆر بێشه‌رمانه‌ په‌شیمان بووه‌وه‌و گوتی: (من باسی کورده‌کانی سوریام ده‌کرد، نه‌ک کورده‌کانی ئێراق. ئه‌وه‌ کاری به‌عسییه‌کانه‌ که‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی کورد و شیعه‌ زه‌ره‌رمه‌ندن ئه‌وه‌یان بۆ دروستکردووم).
نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران، له‌ ڕێکه‌وتی (8.8.2012)دا به‌ بڕیارێکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (1373) نووسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-ی له‌ به‌غدا داخست به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌ستووری نییه‌. چه‌ند ساڵه‌ ئه‌و نووسینگه‌یه‌ له‌کاتی بێهێزی حکومه‌تی ئێراق ده‌ستووری بووه‌، به‌ڵام چیتر به‌ ده‌ستووری نامێنێته‌وه‌ مادام حکومه‌تی ئێراق به‌هێز بووه‌. ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ دکتۆر هومام حه‌مودی سه‌رکرده‌ی دیاری شیعه‌ و ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ئێراقی ڕایگه‌یاند: (ئێمه‌ کاتی خۆی ده‌ستوورمان له‌ژێر فشاری زۆری کورد نووسیوه‌ته‌وه‌و پێی ڕازی بووینه‌). ئه‌و لێدوانه‌ی هومام حه‌مودی ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئیتر ئه‌وان به‌هێزن و به‌و ده‌ستووره‌ قایل نابن.
سامی جاسم عه‌تیه‌ فه‌رحان ئه‌لعه‌سکه‌ری (شیعه‌)ی ناسراو به‌ سامی عسکه‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به‌ نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ ڕێکه‌وتی (12.11.2012)دا بۆ به‌رنامه‌ی (بین القوسین)ی که‌ناڵی سۆمه‌ریه‌ گوتی: (به‌ ڕوخاندنی ڕژێم هاوپه‌یمانێتی نێوان کوردو شیعه‌ کۆتایی هات، قسه‌کردن له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی کوردو شیعه‌ درۆیه‌. سه‌رکرده‌ کورده‌کان ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ دۆزی ناکۆکی شیعه‌ و سوننه‌. به‌عسییه‌کان کۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان کردووه‌).
لێره‌دا ته‌نیا وه‌ڵامی یه‌ک خاڵی سامی عه‌سکه‌ری ده‌ده‌مه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکی نێوان سوننه‌ و شیعه‌، که‌ نیازی ئه‌و له‌و لێدوانانه‌ ته‌نیا گه‌وره‌کردنی کێشه‌کانی نێوان کوردو شیعه‌یه‌. ناکۆکی و دوژمنایه‌تی نێوان سوننه‌ و شیعه مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیکه‌ی زۆرتر له‌ (1400) ساڵ و نموونه‌ زۆره‌ و به‌ چه‌ند دێرێک وه‌ڵام نادرێته‌وه‌. شه‌ڕی نێوان تورکه‌ عوسمانییه‌کان و فارسه‌ سه‌فه‌وییه‌کان و ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر به‌غداو به‌سرا، ئه‌گه‌ر فارسه‌کان به‌غداو به‌سرایان بگرتایه‌ سوننه‌ قڕان بوو، خۆ ئه‌گه‌ریش عوسمانییه‌کان به‌غداو به‌سرایان بگرتایه‌ ئه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ ده‌بووه‌ شیعه‌ قڕان. که‌واته‌ دوژمنایه‌تی و ناکۆکی شیعه‌ و سوننه‌ زۆر کۆنتره‌ له‌وه‌ی ئێستاکه‌ باسی لێوه‌ ده‌که‌ن. هه‌ر دوێنێ (19.11.2012) عزه‌ت شابه‌نده‌ری شیعه‌ و ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، قسه‌کانی سامی عه‌سکه‌ری به‌زیاده‌وه‌ دووباره‌ کرده‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوان کورد و شیعه‌ی نه‌ هاوسه‌رگیری موتعه‌ ناوبرد. عزه‌ت شابه‌نده‌ری سیخوڕی ئێران، که‌ خۆی دانی پێدا ده‌نێت ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌نگوباسی ئێراقی ده‌دا به‌ ئه‌وان و ئه‌وانیش ده‌یاندا به‌ ئێرانییه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ به‌ حزبه‌که‌ی خۆی بڵێت: (حزبی ده‌عوه‌ دواکه‌وتووه‌، خێلێکی به‌ده‌، بێکه‌ڵک، ماندوو. حزبی ده‌عوه‌ نه‌ ئایینی هه‌یه‌ نه‌ ڕه‌وشت. ڕۆژئاوا ئایینی نییه‌ به‌ڵام ڕه‌وشتی هه‌یه‌)، ده‌بێ کورد چی چاکی لێ ڕه‌چاو بکات! کورد ده‌بێ ئه‌وه‌ باش بزانێت که‌ عاره‌ب ته‌نیا له‌کاتی لاوازی و پێویستیدا برای کوردن، خۆ ئه‌گه‌ر عاره‌ب به‌هێز و له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بوو ئه‌وکاته‌ کورد نه‌ک هه‌ر برای عاره‌ب نییه‌ به‌ڵکو تێکده‌ره‌ و له‌ هه‌وڵی پارچه‌ پارچه‌کردنی ئێراق دایه‌و ده‌یه‌وێت ئیسرائیلی دووه‌م له‌دژی عاره‌ب دروست بکات.
ڕیاز عوبێد عه‌باس ئه‌لزه‌یدی (شیعه‌)ی ناسراو به‌ ڕیاز زه‌یدی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی ته‌یاری سه‌دری (فراکسیۆنی ئه‌لئه‌حرار)، له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (6.11.2012)دا گوتی: (پڕچه‌ککردنی سوپای ئێراق ته‌نیا حکومه‌تی فیدڕاڵی ده‌گرێته‌وه‌ و حکومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ پشکی هه‌بێت. له‌ ده‌ستوردا ماده‌یه‌کی تیایه‌ که‌ باس له‌ هه‌بوونی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور ده‌کات له‌ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ به‌هاناوه‌ هاتنه‌ له‌کاتی پێویستداو پێویستیش ناکات فڕۆکه‌و چه‌کی قورسیان هه‌بێت، چونکه‌ ئه‌م کاره‌ مه‌ترسی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ حکومه‌تی ئێراقی لێده‌کرێت). ئه‌وه‌ بۆچوونی ته‌واوی عاره‌به‌ به‌ شیعه‌ و سوننه‌ که‌ کورد نابێت فڕۆکه‌ و چه‌کی قورسی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌رکاتێک بیانه‌وێت بڕیاره‌کانی خۆیان به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنن و کورد بکوژن، ڕاگوێزن و ناوچه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌ نه‌وت و ناوچه‌ گرنگه‌کان دووباره‌ به‌عاره‌ب بکه‌نه‌وه‌.
له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رپرسێکی باڵای حزبه‌که‌ی مالیکی و حکومه‌تی مالیکی ڕایگه‌یاند: (کورده‌کان له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام چه‌ندین تانک و تۆپی قورسیان به‌ره‌و کوردستان برد، پێویسته‌ ئه‌و تانک و تۆپه‌ قورسانه‌مان بده‌نه‌وه‌). ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێراق و نوری مالیکی بۆ ڕێگه‌یان ده‌دا خه‌ڵک له‌ ڕێگای وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێراق له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام ئه‌و هه‌موو فڕۆکه‌ مێک (21، 23، 25)، تانکی (T-72) و جۆره‌ها تانکی دیکه‌ و زرێپۆش له‌ سه‌ربازگه‌کانی (نه‌هره‌وان)ی ڕۆژهه‌ڵات و (سوێره‌)ی باشووری به‌غدا که‌ ناویان نابوون گۆڕستانی فڕۆکه‌و تانکه‌کانی سه‌دام، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و به‌ئاشکرا به‌ کۆمپانیا ئورده‌نی و تورکییه‌کان بفرۆشن که‌ هه‌مووی بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ بردران؟ خۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێراق بۆ هه‌ر یه‌ک تۆن له‌ ئاسنی فڕۆکه‌ و تانکه‌کان که‌ پێیان ده‌گوترا ئاسنی ورده‌ (خردة) ئه‌وکاته‌ (35) دۆلاری ئه‌مریکی وه‌رده‌گرت!! دواتر که‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێراق به‌ ئاشکرا ئه‌و تانک و فڕۆکانه‌ی فرۆشتبێ، بۆ ده‌بێت داوا له‌ کورد بکرێت بیانگه‌ڕێننه‌وه‌؟ بۆ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان له‌ هه‌ردوو وڵاتانی تورکیا و ئورده‌ن ناکه‌نه‌وه‌؟ یان ئه‌و داوایه‌ ته‌نیا بیانوه‌ بۆ شه‌ڕ پێ فرۆشتن؟
ئه‌ی باشه‌ بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌ شیعانه‌ی سه‌ر به‌ حزبه‌که‌ی مالیکی و عاره‌ب داوای ئه‌و (148) فڕۆکه‌ ئێراقییه‌ له‌ ئێرانی برایان ناکه‌نه‌وه‌، که‌ له‌ مانگی یه‌کی ساڵی (1991)دا له‌گه‌ڵ هێرشی ئاسمانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ر ئێراق په‌نایان بۆ ئێران برد و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ زه‌وتکران، ناکاته‌وه‌؟ ئایه‌ مه‌ترسی فڕۆکه‌ زۆرتره‌ بۆ سه‌ر دواڕۆژی ئێراق و عاره‌ب یان تانک؟ خۆ ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ش ئابووری بێت، ئایه‌ نرخی ئه‌و (148) فڕۆکه‌ ئێراقییه‌ی که‌ ئێران زه‌وتی کردووه‌ زۆرتره‌ یان نرخی چه‌ند تانکێک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر کورد بردبێتی یان کڕیبێتی؟
مالیکی له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2012)دا به‌پێی چه‌ند گرێبه‌ستێک دوو هه‌زار تانکی (M1 - Abram)ی له‌ سێ وڵاتی ئۆکرانیا، چیکۆسلۆڤاکیا و پۆڵۆنیا کڕیوه‌ که‌ بای (6) ملیار دۆلاره، هه‌روه‌ها مۆرکردنی (24) فڕۆکه‌ی مه‌شق و سوزیکردن (ألإستطلاع) و چوار فڕۆکه‌ش به‌دیاری وه‌رده‌گرن‌. مالیکی پێشتریش له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گرێبه‌ستی کرێنی (36) فڕۆکه‌ی (F16)ی مۆرکردووه‌. هه‌رکاتێک ئه‌و فڕۆکه‌ مۆدێرنانه‌ و ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی تانکی پێشکه‌وتوو بگه‌نه‌ ده‌ست مالیکی و شیعه‌، له‌وانه‌یه‌ داوا بکه‌ن هه‌ر کوردستان-یشی بۆ چۆل بکه‌ین!!
سه‌باره‌ت به‌ فڕۆکه‌ (ئێف. 16)کانی ئه‌مریکا، کورد زۆر داوایکرد که‌ به‌ مه‌رج به‌ ئێراقی بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا له‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کاندا به‌کارنه‌هێنرێن، به‌ڵام باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکی له‌ به‌غدا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (29.8.2012)دا ڕایگه‌یاند: (ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌رمریکا هیچ مه‌رجێک به‌سه‌ر ئێراق ناسه‌پێنێ سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی فڕۆکه‌کانی ئێف. 16).
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا باسی ئه‌وه‌ کرا که‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ک هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیاریکردنی ماوه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تی (سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆک وه‌زیران)، که‌ له‌ دووجار زیاتر بۆیان نه‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌. به‌ڵام چونکه‌ مالیکی و حزبه‌که‌ی بڕیاریان داوه‌ هه‌تا بۆیان بکرێت وه‌کو سه‌دام و به‌عس زۆرتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه‌، بۆیه‌ عه‌بدولڵا عه‌لی محه‌مه‌د تاهیر ئه‌لنائلی (شیعه‌)ی ناسراو به‌ عه‌بدولڵا ئه‌لنائلی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسای نوری کامل مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ ڕێکه‌وتی (10.11.2012)دا ڕایگه‌یاند: (ده‌وڵه‌تی یاسا دژایه‌تی دیاریکردنی ماوه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ ده‌کات، که‌ ته‌نیا دووجار بۆیان هه‌بێت بمێننه‌وه‌).‌ ئه‌وانه‌ وه‌کو ده‌ڵێن هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی بمێننه‌وه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆبۆنی خۆراک له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حکومه‌تی مالیکی به‌نیازی ئه‌وه‌ بووه‌ مالیکی و شیعه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان ساخته‌کاری بکه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕابردوودا ساخته‌کاری زۆریان کردووه‌و به‌ گه‌واهی چه‌ند عاره‌بێکی به‌سراو زوبێر که‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووی ئێراقیان کردووه‌ له‌و دوو شاره‌دا، باسی هێنانی سه‌دان هه‌زار عاره‌بی ئه‌هواز و ئێران-یان بۆ کردم که‌ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن حکومه‌تی مالیکی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێراق-یان پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکی داهاتوودا به‌شداری بکه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی عاره‌ب ڕێژه‌یه‌کی که‌میان نه‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌کی ویژدان مردوون، هه‌ست به‌ ماف و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیان ناکه‌ن و ئه‌و قوربانییه‌ی بۆ درێژه‌دان به‌ داگیرکارییه‌کانی خۆیان ده‌یده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ کوردستان، هه‌مان قوربانیه‌ که‌ له‌پێناو به‌ناو ڕزگارکردنی خاکی داگیرکراویان ده‌یده‌ن، هه‌روه‌ها ڕه‌فتاری عاره‌ب له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌کانی خۆیان به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ کورد له‌ باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، هه‌مان ڕه‌فتاره‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ناو داگیرکه‌ری خاکه‌که‌یان له‌ فه‌له‌ستین له‌دژی ئیسرائیل ده‌یکه‌ن. کورد له‌ کوردستان که‌ خاکه‌که‌ی له‌لایه‌ن عاره‌به‌وه‌ داگیرکراوه‌، به‌ داگیرکه‌رو ئیسرائیلی دووه‌م ده‌زانن، که‌ له‌ ڕاستیدا ده‌بوایه‌ به‌پێچه‌وانه‌ بوایه‌و کورد عاره‌بی به‌ ئیسرائیل و ئیمپریالیزم ناو ببردایه‌ و هه‌رگیز عاره‌بی به‌ برای خۆی نه‌زانیبایه‌، که‌چی ئه‌وان به‌ برایه‌تی کورد و عاره‌ب قایل نین. بۆیه‌ هه‌رگیز باوه‌ڕناکه‌م به‌درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ خاکی عاره‌بی داگیرکردبێت و بۆچوونێکی وا لام دروست بووه‌ که‌ عاره‌ب هه‌رده‌م داگیرکه‌ر بووه‌ نه‌ک خاکی داگیرکرابێت، هه‌روه‌ها له‌هه‌ر کونجێکی ئه‌م جیهانه‌ کێشه‌ له‌نێوان عاره‌ب و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا هه‌بووبێت، ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ به‌ ڕه‌وا بزانم، سه‌یرکه‌ن ئه‌مازیغه‌کان، به‌ربه‌ره‌کان، قیبتییه‌کان و هتد....! ‌
هیچ سوپایه‌ک به‌قه‌د سوپاکه‌ی مالیکی فه‌ریق ڕوکن و لیوا ڕوکنی تێدا نییه‌، که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان شیعه‌ی کۆنه‌ به‌عسین یان سوننه‌ی کۆنه‌ به‌عسی تازه‌ شیعه‌ن که‌ ئایینزای خۆیان دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ سوننه‌وه‌ بۆ شیعه‌ گۆڕیوه‌. کاتی خۆیشی له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام و به‌عس (80%)ی فه‌رمانده‌ و سه‌ربازه‌کانی فه‌یله‌قی یه‌کی (که‌رکوک) و فه‌یله‌قی پێنجی (هه‌ولێر) که‌ (40%)ی سوپای ئێراقیان پێکده‌هێنا، سه‌ر به‌ ئایینزای شیعه‌ی عاره‌ب بوون. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی عاره‌بی شیعه‌ له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حزبی به‌عس عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێراق له‌ (90%) بووه‌: (لێدوانێکی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ گۆڤاری – ألأهرام العربي – ژماره‌ - 219 – ڕۆژی 21.4.2001). بۆیه‌ به‌لاتانه‌وه‌ سه‌یر نه‌بێت که‌ ئه‌مڕۆکه‌ سوپا بۆته‌ سوپای سێکوچکه‌ی مالیکی، شیعه‌ و به‌عس!
به‌ر له‌ ڕوخان و له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و به‌عس، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سه‌دام و دواتریش هاوپه‌یمانه‌ عاره‌به‌کانی هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ی زۆری کردووه‌ که‌ هۆکارن بۆ دروستبوونی ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌. یه‌کێک له‌ هه‌ڵه‌ زه‌قه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد دیاری نه‌کردنی سنووری فیدڕاڵی باشووری کوردستان بووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ عاره‌بی ئۆپۆزسیۆن باسیان نه‌کردووه‌. له‌ ڕێکه‌وتی (20.4.2002)دا له‌ کۆڕێکی دکتۆر فوئاد مه‌عسومی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ شاری ئۆغوس له‌ دانمارک، پرسیاری ئه‌وه‌م لێکرد: (ئایه‌ ئێوه‌ وه‌کو سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وه‌نده‌ شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ لایه‌نی عاره‌بی فیدڕاڵی هه‌رێمی کوردستانی په‌سه‌ندکردووه‌، سنووری ئه‌و فیدڕاڵییه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌وان دیاری کردووه‌)؟ له‌ وه‌ڵامدا دکتۆر فوئاد گوتی: (ئێمه‌ باسی دیاریکردنی سنوورمان نه‌کردووه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عاره‌بی، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان ئه‌و فیدڕالیه‌یان په‌سه‌ندکردووه‌، پرسی دیاریکردنی سنوور ئه‌وه‌ چه‌ند شتێکی ته‌کنیکییه‌ و به‌ چه‌سپاندنی فیدڕاڵی ئۆتۆماتیکی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت). به‌ دکتۆر فوئاد مه‌عسوم-م گوت: (به‌و کاره‌تان گه‌وره‌ترین کێشه‌تان بۆ خۆتان و بۆ کورد دروستکردووه‌، که‌ پێموایه‌ ئه‌وان به‌س ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستاکه‌ له‌به‌رده‌ستی کورددان هه‌ولێر، سلێمانی دهۆک به‌ کوردستان ده‌زانن و ئه‌و فیدڕالییه‌ته‌ی که‌ عاره‌ب دانی پێدا ده‌نێت به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و سێ شاره‌یه‌ و له‌دوای ڕوخانی ڕژێمیش هه‌ڵوێستی ئه‌وانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و ده‌یبینین). ئه‌وه‌ی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم باسیکرد ساویلکه‌یی، خۆشباوه‌ڕی و نابوێری سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌سه‌لمێنێت، که‌ به‌درێژایی مێژوو ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه‌ کلاسیکییه‌ ئه‌وه‌نده‌ ساویلکه‌ بووینه‌ که‌ هه‌رده‌م باوه‌ڕو متمانه‌یان به‌ په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانی دوژمنانی داگیرکه‌ر هه‌بووه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا فێڵیان لێکراوه‌، هه‌روه‌ها نابوێریش بووینه‌ له‌ به‌رامبه‌ر باسکردنی مافه‌ ڕه‌واکانی کورد له‌گه‌ڵ سه‌رانی عاره‌بدا.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، تاکو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ قه‌زای مه‌خمور به‌ هه‌رسێ شاره‌دێکانی (دیبه‌گه‌، گوێڕ و قه‌راج) که‌ له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆردا به‌شێک بووینه‌ له‌ سنووری ئۆتۆنۆمییه‌ کارتۆنییه‌که‌ی ناوچه‌ی کوردستان و له‌دوای (31.8.1996)دا به‌ بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس و سه‌دام‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر پارێزگای موسڵ، بگه‌ڕێننه‌وه‌. دوو سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستاکه‌ سه‌رکرده‌ی پارتێکی کوردستانی پێی گوتم: (ده‌مێکه‌ حکومه‌تی ئێراق بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌خمور و شاره‌دێکانی سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ی ده‌رکردووه‌، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وه‌یان دواخستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ ته‌واوی پارێزگای موسڵ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌ر باشووری کوردستان). له‌ وه‌ڵامی ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌رکردایه‌تی کوردستان گوتم: (خۆزگه‌ وابوایه‌، به‌ڵام پێموایه‌ ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌که‌نه‌ قوربانی پارێزگای موسڵ و هیچیان پێ وه‌رناگیرێته‌وه)‌. زۆر پێم خۆشه‌ ئه‌و بۆچوونه‌م ته‌واو ده‌رنه‌چێت و سه‌رکردایه‌تی کورد ڕاست ده‌رچێت.

یه‌که‌م: فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان

دکتۆر نوری کامل محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لمالیکی (دکتۆر نوری مالیکی/ 20-6-1950- بابل) سه‌رۆک وه‌زیرانی (20.5.2006-2012)، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان.
فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن عه‌بدولقادر محه‌مه‌د جاسم عوبه‌یدی، ڕاوێژکاری سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان. عه‌بدولقادر عوبه‌یدی پێشتر له‌ نێوان (20.5.2006-25.11.2010) وه‌زیری به‌رگری بووه‌ له‌ حکومه‌تی یه‌که‌می نووری مالیکی. فه‌ریق عه‌بدولقادر محه‌مه‌د عوبه‌یدی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الشعبة-ی له‌ حزبی به‌عس له‌ (شعبة الیرموک)دا هه‌بووه‌).
فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن فاروق ئه‌لئه‌عره‌جی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان.
لیوا ڕوکن عه‌لی حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی ئۆپراسیۆنه‌کان له‌ نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان.
فه‌ریق ڕوکن عه‌لی سه‌لمان، له‌ نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان.

دووه‌م: وه‌زاره‌تی به‌رگری

دکتۆر سه‌عدون جوه‌یر ئه‌لڕیشاوی ئه‌لدلێمی (1954 – الأنبار)، وه‌زیری به‌رگری له‌ حکومه‌تی دووه‌می مالیکی، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (17.8.2011)دا به‌ بڕیارێکی ناوری مالیکی دامه‌زراوه‌و تا ئێستاکه‌ به‌رده‌وامه‌. سه‌عدون دلێمی له‌ سه‌رده‌می حکومه‌تی دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ر-یش، وه‌زیری به‌رگری بووه‌ له‌ نێوان (1.6.2005-3.6.2006). دکتۆر سه‌عدون دلێمی، ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌دام حوسێن بووه‌ به‌ پله‌ی عه‌مید، به‌ڵام له‌ ساڵی (1986) دوای ئه‌وه‌ی بۆ خوێندن له‌ ئێراق ده‌رچوو، خۆی وه‌کو ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی سه‌دام ڕاگه‌یاند.
فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن موحان حافز فه‌هد نه‌سیر ئه‌لفریجی (شیعه – ڕێکخراوی به‌در‌)، ڕازگری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ڕاوێژکاری سه‌ربازی پێشه‌نگ (ألأمین العام وکالة و المستشار العسکري ألأقدم). پێشرتیش فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا بووه‌. له‌ سه‌رده‌می به‌عس به‌ موحان حافز تکریتی ناسرابوو، پله‌ی حزبی (عضو فرقة) بووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی هه‌واڵگری گشتیی، که‌ تا سه‌ر ئێسقان دوژمنی کورده‌و هه‌رده‌م مالیکی و سه‌رکرده‌کانی حزبی ده‌عوه‌ و فه‌رمانده‌کانی سوپا هان ده‌دات بۆ دژایه‌تی کردنی کورد.
فه‌ریق ڕوکن غالب ئیبراهیم سه‌لیم ئه‌لعه‌زاوی، جێگری ڕازگری گشتیی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری. غالب عه‌زاوی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس به‌ پله‌ی عه‌مید ڕوکن یارمه‌تیده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری (معاون مدیر المخابرات العامة) بووه‌، له‌ سه‌رده‌می لیوا ڕوکن تاهیر جه‌لیل حه‌بوش که‌ له‌ (11.10.1999-9.4.2003) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری سه‌دام بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن خالید حه‌مود جه‌بار موحسین ئه‌لشمالی (شیعه‌)، ڕازگری نهێنی گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌)‌. پێش ئه‌و فه‌ریق ساڵح سه‌رحان (شیعی)، ڕازگری نهێنی گشتیی وه‌زاره‌ت بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بای ئه‌لیاسری (محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری – شیعه‌ - سه‌ر به‌ المجلس ألأعلی)، ڕاوێژاری ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری به‌رگری (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس)‌.
فه‌ریق ڕوکن عه‌زیز ئه‌لیاسری (شیعه‌)، ڕاوێژکاری سیاسی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (25.6.2007) له‌ میوانخانه‌ی مه‌نسور میلیا له‌ به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کوژرا.
فه‌ریق ڕوکن عه‌لی فکری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاسییه‌ ده‌رکراوه‌کان.
عه‌مید عه‌لی حوسێن عه‌ونی، ڕێکخه‌ری نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (منسق وزارة الدفاع مع ألأمانة ألعامة لمجلس الوزراء).
لیوا ڕوکن سه‌میر مه‌هدی پاشا، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی بنچینه‌یی و چه‌کدارکردن (مدیر التدریب ألأساسي وألتعبوي) که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (21.5.2006) دامه‌زرایه‌وه‌. لیوا ڕوکن سه‌میر مه‌هدی پاشا، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس‌.
لیوای ئه‌ندازیار زه‌مان ساحب، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی کاروباری به‌ڕێوه‌بردن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری (آمر آمریة ألشؤون ألإداریة في وزارة الدفاع).
عه‌مید ڕوکن جاسم محه‌مه‌د حه‌سون، یارمه‌تیده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی بنچینه‌یی و چه‌کدارکردن له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ (معاون مدیر التدریب ألأساسي والتعبوي في وزارة الدفاع).
عه‌مید ڕوکن سه‌ڵاحه‌دین ئه‌حمه‌د، سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌شقی بنچینه‌یی و چه‌کدارکردن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری.
ڕائید ڕوکن سه‌یف جه‌واد کازم، ئه‌فسه‌ر له‌ لیوای (56)ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی مه‌شقی بنچینه‌یی و چه‌کدارکردن.
عه‌قید ته‌ڵه‌ب عه‌بدولڵا حه‌مود، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقی هاوبه‌ش (آمر مرکز التدریب المشترک).
عه‌مید سه‌باح کازم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مه‌شقکردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی تاقیکردنه‌وه‌ و ده‌سته‌ی کارگێڕی.
عه‌مید مه‌حمود یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاماده‌کردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی تاقیکردنه‌وه‌ و ده‌سته‌ی کارگێڕی.
عه‌مید جاسم عه‌بدولحوسێن عه‌بد عه‌مار، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن. پێش ئه‌و عه‌مید عه‌باس ئه‌لته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی بووه‌.
لیوا ڕوکن عه‌بدولڕه‌زا حه‌مید موحسین، ڕازگری نهێنی په‌یوه‌ندیکردن له‌ ڕازگری نهێنی گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
لیوای مافپه‌روه‌ر دکتۆر غالب عوبێد ئه‌لبهادلی (شیعه‌)، ڕاوێژکاری گشتیی یاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
لیوای مافپه‌روه‌ر غالب ئیبراهیم سه‌لیم ئه‌لعه‌زاوی، ڕاوێژکاری یاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس و یارمه‌تیده‌ری لیوا ڕوکن تاهیر جه‌لیل ئه‌لحه‌بوش-ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتیی (11.10.1999-9.4.2003) بووه‌)‌.
لیوا مه‌حمود حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخستنی بودجه‌ و به‌رنامه‌کان (مدیر عام الموازنه‌ والبرنامج).
لیوای پزیشک سه‌میر عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری پزیشکی سه‌ربازی.
لیوا ڕوکنی پزیشک عه‌بدولحوسێن داغر جه‌بر.
عه‌مید ماجد ئه‌لجسمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری سه‌ربازی (که‌ دوای ناوه‌ڕاستی مانگی نۆی 2012 هاته‌ شوێنه‌که‌ی لیوا ڕوکن هادی عه‌زاب). پێشتر لیوا ڕوکن هادی عه‌زاب سه‌لمان ئه‌لقه‌یسی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس)‌. پێشی ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک له‌ لیوا ڕوکن سه‌عد حه‌مید یاسین خه‌ڵه‌ف ئه‌لعوبه‌یدی، عه‌مید ڕوکن نه‌بیل ئه‌حمه‌د و عه‌مید تاریق که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی بووینه‌، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (25.9.1933) دامه‌زراوه‌.
عه‌قید زیاء ئه‌لوه‌کیل، وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا.
عه‌قید یوسف له‌تیف ئه‌لعه‌زاوی، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی په‌یوه‌ندیکردن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری (معاون آمر مدرسة ألإتصالات في وزارة الدفاع).
عه‌مید نوعمه‌ مه‌هدی سکه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی مۆسیقای سه‌ربازی. یه‌که‌م جوقی سه‌ربازی ئێراقی له‌ ساڵی (1923) دامه‌زراوه‌، دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ ساڵی (2007)دا هه‌وڵی پێکهێنانی یه‌که‌م تیپی مۆسیقی سه‌ربازی دراو دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (10.3.2010)دا مۆسیقای سه‌ربازی به‌ته‌واوی دروست کرایه‌وه‌.

سێیه‌م: سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا

فه‌ریقی یه‌که‌م ئه‌بابه‌کر به‌درخان شه‌وکه‌ت ئه‌بابه‌کر زێباری (کورد)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا.
فه‌ریقی یه‌که‌م ڕوکنی فڕۆکه‌وان نه‌سیر ئه‌رکان ئه‌لعه‌بادی (شیعه‌)، جێگری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا.
فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن عه‌بود قه‌نبه‌ر هاشم خیون ئه‌لمالیکی (شیعه‌ - سه‌ر به‌ حزبی ده‌عوه‌)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنه‌کان (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس)‌. پێش ئه‌و فه‌ریق ڕوکن ئه‌حمه‌د هاشم عۆده‌ سوڵتان (شیعه‌) یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنه‌کان بووه،‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌ و له‌کاتی ئه‌نفاله‌کان فه‌رمانده‌ی تیپی (22)ی گاردی کۆماری بووه‌و له‌دوای کۆچڕه‌وی به‌هاری ساڵی (1991) خۆی و تیپه‌که‌ی په‌لاماری شاری سلێمانیان داو له‌سه‌ر دیواری شارۆچکه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی نووسیبوویان (فرقة (22) حرس الجمهوري الموت للأکراد/ تیپی (22)ی گاردی کۆماری مردن بۆ کورده‌کان). ئێستاکه‌ش فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدایه‌.
فه‌ریق ڕوکن خورشید سه‌لیم حه‌سه‌ن دۆسکی (کورد)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا بۆ مه‌شقکردن. پێش ئه‌و فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم دوحی (شیعه‌)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا بۆ مه‌شقکردن بووه‌ (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌)، که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2011)دا به‌ بڕیارێکی نوری مالیکی لادراو فه‌ریق خورشید دۆسکی هاته‌ شوێنه‌که‌ی‌.
لیوا ڕوکن مه‌زهه‌ر شاهر نسه‌یف، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانگه‌ی مه‌شقکردن (رئیس أرکان دائرة التدریب)، له‌کاتی فه‌ریق ڕوکن سه‌لیم دۆسکی.
لیوا ڕوکن سامی جاسم ئه‌للامی (شیعه‌)، سکرتێری یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ مه‌شقکردن له‌ سه‌رده‌می فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم دوحی. لیوا ڕوکن سامی ئه‌للامی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌.
لیوا ڕوکن لوئه‌ی ساڵح ئه‌لته‌میمی، ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانگه‌ی معاونیه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا بۆ مه‌شقکردن و نوێنه‌ری فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم دوحی یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ مه‌شقکردن (ساڵی 2011).
فه‌ریق ڕوکن ڕه‌عد هاشم کازم شبیب، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ به‌ڕێوه‌بردن.
فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان یوسف ئه‌لعزی (شیعه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی – حزبی ده‌عوه‌‌)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ کاروباری لۆجیستی (معاون رئیس ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌أرکان الجیش للإمداد/المیرة)، که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌ بووه‌. فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لعزی، (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس)‌. پێش ئه‌و فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولڵا محه‌مه‌د خه‌میس ئه‌لدفاعی (شیعه‌)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ کاروباری لۆجیستی بووه (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای زرێپۆشی بووه‌)‌‌.
فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولجه‌لیل خه‌ڵه‌ف شویل (شیعه‌/ ئه‌ندامی ڕێکخراوی به‌در)، پشکێنه‌ری گشتیی سه‌ربازی، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. پێش ئه‌و لیوا ڕوکن حه‌بیب حوسێن عه‌باس خیون ئه‌لمحیاوی (شیعه‌)، پشکێنه‌ری گشتیی سه‌ربازی بووه (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس)‌. پێشتریش فه‌ریق ئه‌شره‌ف زاجی فه‌ره‌ج (شیعه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی – ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌)، پشکێنه‌ری گشتیی سه‌ربازی بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن عه‌لی ئیحسان ئالموراد، یارمه‌تیده‌ری پشکێنه‌ری گشتیی سه‌ربازی.
لیوا خزه‌یر عه‌بد عه‌لاوی جه‌سان ئه‌للامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی پشکێنه‌ری سه‌ربازی.
لیوا ڕوکن حه‌مزه‌ عه‌بدولئه‌میر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پۆله‌کانی شه‌ڕکه‌ر (الصنوف المقاتلة) له‌ پشکێنه‌ری سه‌ربازی.
عه‌مید عه‌بدولئه‌میر شامخ سه‌لمان، پشکێنه‌ری ئه‌ندازیاری ئامێری کاره‌بایی له‌ پشکێنه‌ری سه‌ربازی.
عه‌مید ڕوکن مونعم عه‌بدولستار داود، پشکێنه‌ری زرێپۆش.
عه‌مید ڕوکن عه‌بدولخالق عه‌باس سه‌لمان، پشکێنه‌ری کاری باره‌گاکان (مفتش عمل المقرات).
عه‌مید ئه‌ندازیاری ده‌ریاوان فه‌لاح زیبه‌ک مهه‌وه‌س، پشکێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕێکخه‌ری زانیارییه‌کان (مفتش ألإتصالات ونظم المعلومات).
عه‌قید ئه‌کره‌م حه‌مه‌ خانکه‌، پشکێنه‌ری ڕێکخه‌ری زانیارییه‌کان.
عه‌مید محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌زا، پشکێنه‌ری لایه‌نی هونه‌ری ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری و کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رێتی (مفتش الجانب الفني لهیئة الخدمات والشؤون ألإداریة).
عه‌قید قاسم محه‌مه‌د عاید، پشکێنه‌ری مه‌شقی جه‌سته‌یی له‌ پشکێنه‌رێتیی گشتیی سه‌ربازی (مفتش التدریب البدني في المفتشیة العسکریة العامة).
لیوای ئه‌ندازیار عه‌بدولمونعیم یاس ده‌هه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری کاره‌بایی ئالی (مدیر الهندسة الکهربائیة ألآلیة). به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی، کاتی خۆی له‌ ڕێکه‌وتی (25.9.1933) دامه‌زراوه‌.
عه‌مید ڕوکن ساڵح قه‌دوری، یارمه‌تیده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری سه‌ربازی.
عه‌قید ماجد عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن ئه‌لجسمی، فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی (آمر مدرسة الهندسة العسکریة).
عه‌مید حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زایه‌ر، فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی بۆمبه‌ دووباره‌ نه‌ته‌قیوه‌کان (آمر مدرسة القنابل غیر المنفلقة).
لیوای ئه‌ندازیار عه‌بدولمه‌جید جه‌لاب عاسی، به‌ڕێوه‌به‌ری چاپه‌مه‌نی.
لیوا عه‌بدولکه‌ریم سه‌دام خه‌لیفه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری وردبینی ناوه‌ندی (مدیر التدقیق المرکزي)، کو له‌ ساڵی (2007) دامه‌زراوه‌.
لیوای ئه‌ندازیار زه‌مان ساحب ئه‌لده‌ڕاجی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی کاروباری کارگێڕی.
لیوا عه‌دنان زاهیر ناهی، به‌ڕێوه‌به‌ری کیۆسکه‌کانی سه‌ربازی (مدیر الحوانیت العسکریة).
عه‌مید محه‌مه‌د زیاب ئه‌لجبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشانگاکان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی کیۆسکه‌ سه‌ربازییه‌کان.
عه‌قید محه‌مه‌د حه‌مزه‌، فه‌رمانده‌ی پێشانگای کیۆسکه‌کانی به‌غدای سه‌ربازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی کیۆسکه‌ سه‌ربازییه‌کان.
عه‌میدی ئه‌ندازیار که‌مال عه‌بدولجه‌بار جاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی کارگوزاری له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری.
عه‌میدی ئه‌ندازیار ڕه‌حیم به‌عرور، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاماده‌کردنی ده‌زگاکان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی کارگوزاری (مدیر قسم التأهیل في مدیریة ألإشغال).
عه‌میدی ئه‌ندازیار زایر سه‌ید فله‌یح نوعمه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نیشته‌جێکردنی سه‌ربازی.
عه‌مید فازڵ عه‌لوان شاتی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆستی ناوه‌ندی.
لیوا عه‌لی تاڵب، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیکردنه‌وه‌ و ده‌سته‌ی کارگێڕی (العینة و الصنف الإداري).
لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر عه‌بدولزه‌هره (شیعه‌)‌، ڕازگری نهێنی مه‌شقکردن له‌ ئه‌میندارێتی نهێنی گشتیی (أمین سر التدریب في أمانة السر العام)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه.
لیوا ڕوکن عه‌باس برێسم ده‌هام، ڕازگری نهێنی ئۆپراسیۆنه‌کان (أمین سر العملیات).
لیوا ڕوکن زیاء عه‌بدولجه‌بار سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پڕچه‌ککردن و تڕوتیفاق پێدان (مدیر عام التسلیح والتجهیز).
لیوا ڕوکن مه‌زهه‌ر شاهر نسه‌یف، ڕازگری نهێنی فه‌رمانگه‌ی مه‌شقکردن.
لیوا ڕوکن عه‌دنان حه‌رین ئه‌حمه‌د ئه‌لوائیلی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی لۆجیستی و گواستنه‌وه‌ (مدیر صنف التموین والنقل)، که‌ کاتی خۆی له‌ ڕێکه‌وتی (24.7.1921) دامه‌زرابوو. عه‌دنان وائیلی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه.
لیوا مه‌هدی یاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌ربازی (مدیر صنف ألإتصالات العسکریة).
لیوا ڕوکن حه‌مار محه‌مه‌د جه‌واد، ڕازگری نهێنی فه‌رمانگه‌ی کارگێڕی له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا.
لیوا ڕوکن سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د حوسێن عوبێدات، ڕازگری نهێنی فه‌رمانگه‌ی لۆجیستی (أمین سر دائرة المیرة). سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د حوسێن عوبێدات، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی ڕوخاوی به‌عسدا به‌ پله‌ی ڕائید ڕوکن له‌ لیوای دووی کۆماندۆی سه‌ر به‌‌‌ فه‌یله‌قی چوار، به‌شداری له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا کردووه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه ‌و ژماره‌ (19)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. به‌ڵام دوای ڕوخانی سه‌دام‌ سه‌ره‌تا به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆستی وه‌رگرت، له‌ کۆتایی مانگی سێی ساڵی (2011)دا له‌ ئه‌نجامی ناکۆکی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیراندا، ده‌ستگیرکرا و ڕاده‌ستی دادگا کرا. له‌ ڕێکه‌وتی (16.5.2011)دا یه‌که‌م دانیشتنی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ری کورد ئاسۆ محه‌مه‌د سۆفی، ده‌رباره‌ی دادگاییکردنی سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دووه‌می ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو، که‌چی له‌ دووه‌م دانیشتنی دادگاکه‌دا له‌ ڕۆژی (2.6.2011)دا به ‌بیانوی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست ئازادکرا، دوای ئازادبوونیشی ئه‌و جاره‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا پۆستی ڕازگری نهێنی فه‌رمانگه‌ی لۆگیستی‌ (أمین سر دائرة المیره‌)ی پێدرا. سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د عوبێدات، (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس و ئه‌فسه‌ری ئیستخباراتی تیپی -11-ی سوپا بووه‌ له‌ ناسریه‌)‌.
لیوا ڕوکن عه‌باس محه‌مه‌د فه‌زع ئه‌لعقابی، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی سه‌ربازی (مدیر التدریب العسکري)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو عامل-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌.
عه‌میدی ئه‌ندازیار سه‌باح ئاده‌م مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاماده‌کاری زانستی (مدیر قسم ألتأهیل العلمي).
عه‌مید ڕوکن خالد ئه‌لبه‌یاتی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خوله‌ ده‌ره‌کییه‌کان و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ (مدیر قسم الدورات الخارجیة وألإفادات).
عه‌مید ڕوکن فرقه‌د جودی عه‌بود، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مه‌شقکردن له‌ فه‌رمانگه‌ی بیروباوه‌ڕی سه‌ربازی (مدیر قسم التدریب في دائرة العقیدة العسکریة).
عه‌قید قاسم حوسێن حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی خوێنکاران له‌سه‌ر ئه‌رکی وه‌زاره‌تی به‌رگری (مدیر شعبة الدارسین علی نفقة وزارة الدفاع).
عه‌قید حوسێن جیهاد، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی تۆژینه‌وه‌کان (مدیر شعبة الدراسات).
موقه‌ده‌م جه‌بار سه‌عید ده‌فار، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌کان (مدیر شعبة تقییم الشهادات).
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی تۆژینه‌وه‌ باڵاکان (مدیر شعبة الدراسات العلیا).
موقه‌ده‌م ڕوکن فوئاد ئه‌کره‌م قه‌دوری، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پلاندانان بۆ مه‌شقکردن له‌ فه‌رمانگه‌ی مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی (من مدیریة التخطیط للتدریب في دائرة التدریب العسکري).
فه‌ریق ڕوکن مه‌رزی مشحه‌ن ڕافع (مرضي مشحن)، به‌ڕێوه‌به‌ری جوله‌‌ سه‌ربازییه‌کان (مدیر الحرکات العسکریة)، که‌ پێشتر تا مانگی ته‌موزی ساڵی (2010) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار بوو، پاشانیش له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی (2012) کرا به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی زیقار. پێش ئه‌و فه‌ریق ڕوکن هشام ئه‌لده‌ڕاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری جولاندنی سه‌ربازی بووه‌.
لیوا ڕوکنی ئه‌ندازیار جه‌وده‌ت نه‌جم عه‌بد عه‌لی ئه‌لڕوبه‌یعی، ڕازگری نهێنی پێشه‌نگ له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا (أمین السر ألأقدم لرئاسة أرکان الجیش).
لیوا ڕوکن که‌مال سه‌عدی حامد، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی کاروباری سه‌ربازی بۆ مه‌به‌ستی شارستانی (مدیر مدیریة الشؤون العسکریة للأغراض العسکریة).
عه‌مید جاسم عه‌بدولحوسێن عه‌بد عه‌مار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی کاروباری پله‌داره‌کان له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا (إدارة قسم شؤون المراتب في رئاسة أرکان الجیش).
لیوا ڕوکن عه‌بد گاتع تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی زرێپۆشی (مدیر الصنف المدرع). زرێپۆشی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کی سه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپایه‌و له‌ ڕێکه‌وتی (5.11.2004) دامه‌زرایه‌وه‌.
عه‌مید ڕوکن عه‌باس فازڵ عه‌بدولساحب، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه‌ (آمر معسکر بسمایة).
عه‌مید ڕوکن جه‌واد کازم که‌ریم، فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی زرێپۆشی (آمر مدرسة الدروع).
عه‌مید ڕوکن فه‌لاح حه‌سه‌ن شویل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی جولانه‌وه‌ی سه‌ربازی (مدیر قسم في مدیریة الحرکات العسکریة).
عه‌مید ڕوکن سه‌عد مه‌زهه‌ر موحسین ئه‌لعه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی تۆپهاوێژی (مدیر صنف المدفعیة). پێشتر لیوا ڕوکن سه‌عد عه‌لی عاتی سه‌عد ئه‌لحه‌ربیه (شیعه‌ - سوق الشیوخ/الناصریة)‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی تۆپهاوێژی بووه، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه و فه‌رمانده‌ی لیوای هێزه‌کانی تایبه‌ت (آمر لواء قوات الخاصة) بووه‌‌. پێشتریش لیوا ڕوکن قاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی تۆپهاوێژی بووه‌. ده‌سته‌ی تۆپهاوێژی بۆ جاری یه‌که‌م له‌ ڕێکه‌وتی (1.10.1921) دامه‌زراوه‌، دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام له‌ ڕۆژی (9.8.2009) دووباره‌ دامه‌زرایه‌وه‌و له‌ ڕێکه‌وتی (17.9.2009)دا بڕیاری دامه‌زراندنه‌که‌ی جێبه‌جێ کراوه‌.
عه‌قیدی تۆپهاوێژ عه‌لی له‌تیف عه‌بدولڵا، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ خوێندنگه‌ی تۆپهاوێژی (ضابط رکن في مدرسة المدفعیة).
لیوا ڕوکن عه‌دنان حه‌رین ئه‌لوائلی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی لۆجیستی و گواستنه‌وه‌.
عه‌مید ڕوکنی پیاده‌ مه‌حمود سه‌لمان ڕه‌شید، فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی پیاده (آمر مدرسة المشاة)‌.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان عه‌لی موسڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا (مدیر قسم إعلام وعلاقات رئاسة ‌أرکان الجیش).
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بد عه‌تیه‌ فارس، ڕاوێژکاری یاسایی پێشه‌نگ له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا (المشاور القانوني ألأقدم لرئاسة أرکان الجیش).
عه‌مید ڕوکن سائب عوبێد موحسین عه‌لوان ئه‌لحه‌یاوی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی و لۆجیستی (رئیس هیئة ألإدارة و المیرة).
عه‌مید فازڵ سامر ئه‌لعگێلی، له‌ فه‌رمانگه‌ی لۆجیستی و ئه‌مباره‌کان (من دائرة المیرة و المستودعات).
عه‌مید ڕوکن زیاء فکری عه‌بدولجه‌بار، ئه‌فسه‌ر له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا.
عه‌مید عادل عه‌بد حوسێن، ئه‌فسه‌ر له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا.
عه‌مید سائر حه‌مادی محه‌مه‌د، له‌ فه‌رمانگه‌ی ئۆپراسیۆنه‌کان.

فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان (قیادة القوات البریة)

تاکه‌ ئامانج له‌ دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی فه‌رمانده‌یی تیپه‌کانی سوپا که‌ ژماره‌ی ته‌واوی هێزه‌کان به‌ نزیکه‌ی (350) هه‌زار سه‌رباز داده‌نرێت، ده‌رهێنانی ئه‌و هێزه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا (فه‌ریق یه‌که‌م بابه‌کر زێباری)یه‌. به‌ستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری، داماڵینی ده‌سه‌ڵات و لاوازکردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپایه‌ ئه‌ویش چونکه‌ سه‌رۆکه‌که‌ی کورده‌. بێگومان ده‌رهێنانی (14) تیپی سه‌ربازی و نزیکه‌ی (350) هه‌زار سه‌رباز له‌ژێر ڕکێفی سه‌رۆکی ئه‌رکان و کۆکردنه‌وه‌یان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان (که‌ ته‌واوی فه‌رمانده‌کانی شیعه‌ن)، مانای به‌ شیعه‌کردنی سوپا و باڵاده‌ستی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت له‌ناو سوپادا. له‌ هه‌مان کاتدا به‌ گواستنه‌وه‌ی تیپه‌ سه‌ربازییه‌کان بۆ سه‌ر فه‌مانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان، مانای وایه‌ سه‌رۆکی ئه‌رکان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نامێنێ و هیچ هێزێکی له‌ژێر ده‌ست نییه‌ بۆ جوله‌ پێکردنی هێزی چه‌کدار و شه‌ڕکه‌ر.
فه‌رمانده‌کانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان بریتیین له‌:
فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن عه‌لی غێدان مه‌جید هنێدی ئه‌لعه‌ته‌بی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشکانییه‌کان (قائد القوات البریة). فه‌ریق عه‌لی غێدان، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن ڕیاز جه‌لال تۆفیق ئه‌لقه‌یسه‌ری (سوننه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشکانییه‌کان. فه‌ریق ڕوکن ڕیاز، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌). فه‌ریق ڕوکن ڕیاز جه‌لال تۆفیق، ئه‌ویش وه‌کو فه‌ریق بابه‌کر زێباری هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه‌ و ته‌نیا بۆ ناو هێشتویانه‌ته‌وه‌.
لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر جارولڵا یوسف ئه‌للامی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌ وشکانییه‌کان (له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه)‌. پێشتر فه‌ریق ڕوکن هشام داود عه‌زیز عه‌باس ئه‌لده‌ڕاجی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشکانییه‌کان بووه‌. هشام ده‌ڕاجی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌.
عه‌مید عیسا حه‌مید ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقکردن له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کان.
عه‌مید ڕوکن خالد عه‌بدولستار موسڵاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌رکه‌ ئه‌رکانیه‌کان له‌ هێزه‌ وشکانیه‌کان (مدیر قسم واجبات ألأرکان في القوات البریة)، که‌ پێشتر یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی لیوای فریاکه‌وتنی خێرا بووه‌.
هێزه‌ وشکانییه‌کانی سوپا پێکدێت له‌ (14) تیپ (فرقة)، که‌ ئه‌وانیش به‌شێکیان به‌ش بووینه‌ به‌سه‌ر چه‌ند فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنێک و ته‌نیا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانه‌ و ئه‌وانه‌ی تریش سه‌ر به‌ هێزه‌ وشکانییه‌کان:

1. فه‌رمانده‌یی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م (قیادة فرقة التدخل السریع ألأولی). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ شارۆچکه‌ی فه‌لوجه‌-ی ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خته و سنووری ئه‌رکه‌کانی پارێزگای ڕومادی (ألأنبار)ه‌‌. ئه‌و تیپه‌ له‌گه‌ڵ تیپی پیاده‌ی حه‌وته‌م سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار (قیادة عملیات ألأنبار)ن، که‌ فه‌رمانده‌کانی بریتین له‌:
فه‌ریق ڕوکن تارق عه‌بدولوه‌هاب جاسم ئه‌لعامری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار (قائد قیادة عملیات ألأنبار) له‌ ڕۆژی (5.3.2012)ه‌وه، که‌ پێشتریش فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌ بووه‌‌. تارق عه‌بدولوه‌هاب عامری، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. پێشتر فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د جاسم ئه‌لعوبه‌یدی (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار بووه تا ڕۆژی (5.3.2012)‌. پێش ئه‌ویش لیوا ڕوکن مه‌رزی مشحن ڕافع ئه‌لدلێمی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار بووه‌ تا مانگی ته‌موزی ساڵی (2010). پاشان گواسترایه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپاو وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری جوله‌ سه‌ربازییه‌کان (مدیر الحرکات العسکریة) دامه‌زرا، دواتریش مه‌رزی مشحن ئه‌لدلێمی به‌ پله‌ی فه‌ریق ڕوکن له‌ ڕێکه‌وتی (6.8.2012) به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی زیقار دامه‌زراو بنکه‌ی ئیمام عه‌لی ئاسمانی له‌ شاری ناسریه‌ کرا به‌ باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌.
عه‌مید ڕوکن عادل عه‌باس شمل ئه‌لڕجاج، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار. پێشتر لیوا ڕوکن فارس عه‌بدولڵا هاشم مسته‌فا (کورد)، جێگری فه‌رماده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار. پێشتریش لیوا کازم محه‌مه‌د فارس محه‌مه‌د ئه‌لفه‌هداوی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه.
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د ئیسماعیل ئیبراهیم، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندن.
ڕائید سه‌عدون عه‌لی خه‌ڵه‌ف، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندن.
ده‌سته‌ی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار پێکدێت له‌ (عه‌میدی هێزه‌ تایبه‌تییه‌کان عادل عه‌باس شبل، عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د شه‌لال، عه‌مید ڕوکن عه‌دنان عه‌لاوی و عه‌مید نوره‌دین حوسێن).
عه‌مید ڕوکن هشام فه‌یاز حه‌سه‌ن (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلی پشتیوانی و هاوکاری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار (آمر فوج دعم و إسناد قیادة عملیات ألأنبار).
ڕائید محه‌مه‌د ئه‌لدلێمی، له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار.
ئه‌مانه‌ش فه‌رمانده‌کانی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م-ن:
لیوا ڕوکن عه‌دنان جه‌واد عه‌لی شه‌لتاغ ئه‌لسه‌ڕاج (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. پێشتر لیوا ڕوکن باسم حوسێن عه‌لی ئه‌لتائی (شیعه‌)، تا ساڵی (2011) فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه‌. پێشتریش له‌نێوان ساڵانی (2007-2009) عه‌مید ڕوکن عادل عه‌باس شمل، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک لیوا ڕوکن عه‌بدولڵا محه‌مه‌د به‌یده‌ر ئه‌لجبوری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه‌. سه‌کران
عه‌مید ڕوکن سه‌باح فازڵ مه‌ته‌ر ڕه‌حیم (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م، پێشتریش سه‌رۆکی ئه‌رکانی هه‌مان تیپ بووه‌. پێش ئه‌و لیوا ڕوکن تارق عه‌بدولوه‌هاب جاسم ئه‌لعه‌زاوی، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه تا ڕۆژی (5.3.2012)‌. پێشتریش هه‌ریه‌ک له‌ عه‌مید ڕوکن عه‌بدولئه‌میر کامل عه‌بدولڵا مزعل (شیعه‌) و عه‌مید نوحان عه‌بد نه‌جم مه‌ته‌ر، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م بووینه‌.
عه‌مید ڕوکن عه‌بدولڵا ڕه‌مه‌زان عه‌تیه‌، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م. پێشتریش عه‌مید ڕوکن سه‌باح فازڵ مه‌ته‌ر بوو، که‌ دواتریش کرا به‌ جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌مان تیپ.
عه‌مید ڕوکن قاسم محه‌مه‌د کازم، سه‌رۆکی لیژنه‌ی فه‌رمانده‌یی لۆجیستی و گواستنه‌وه‌ له‌ تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م (رئیس اللجنة لآمریة التموین والنقل في فرقة التدخل السریع ألأولی).
عه‌مید ڕوکن زرغام زوهێر فه‌خری، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقکردنی ئه‌نبار.
عه‌مید ڕوکن زیاد تارق کازم، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌کی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م. پێشتر عه‌مید ڕوکن وه‌زاح مه‌حمود خزه‌یر، فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌. باره‌گای ئه‌و لیوایه‌ له‌ ڕومادی (ئه‌نبار)ه‌.
موقه‌ده‌م ڕوکن عه‌لی عه‌باس منشد، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌کی لیوای یه‌ک.
عه‌قید ڕوکن محه‌مه‌د عه‌باس سه‌بار، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای یه‌که‌م.
موقه‌ده‌م زوهێر جه‌سام محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای یه‌که‌م. پێشتر ڕائید ڕوکن ئه‌رکان جه‌میل عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می ئه‌و لیوایه‌ بووه‌.
ڕائید عه‌لی مه‌هدی، فه‌رمانده‌ی سریه‌ی سێیه‌می پۆلی سێیه‌می لیوای یه‌که‌م.
موقه‌ده‌م ڕوکن ئه‌یوب محه‌مه‌د قادر، فه‌رمانده‌ی پۆلی چواره‌می لیوای یه‌که‌م. پێشتر عه‌قید ڕوکن خالد سه‌کران جه‌بر، فه‌رمانده‌ی لیوای ناوبراو بووه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ لیوای پیاده‌ی (19)ی تیپی (5).
عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د ڕه‌شید عه‌باس، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م. پێشتر عه‌مید ڕوکن مسته‌فا خزه‌یر عه‌باس، فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌.
موقه‌ده‌م ڕوکن حوسێن عه‌بد عه‌لی خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی لیوای سێی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م.
عه‌مید ڕوکن فه‌رحان ڕه‌مه‌زان ئیسماعیل ڕه‌زا ئه‌لبه‌یاتی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی لیوای چواره‌می تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م.
عه‌قید که‌ریم محه‌مه‌د عه‌باس، فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له‌ پۆله‌کانی تیپی فریاکه‌وتنی خێرایی یه‌که‌م.

2. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی دووه‌م (قیادة فرقة المشاة الثانیة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ ناو شاری (موسڵ) و سنووری ئه‌رکه‌کانی که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری دیجله‌ واته‌ به‌ری ده‌سته‌ چه‌پی شاری موسڵ-ی له‌ ئه‌ستۆیه‌‌ و له‌گه‌ڵ تیپی پیاده‌ی سێیه‌م (فرقة المشاة الثالثة) سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا (قیادة عملیات النینوی)یه‌، که‌ فه‌رمانده‌کانی بریتین له‌:
فه‌ریق ڕوکن باسم حوسێن عه‌لی ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا (قائد قیادة عملیات نینوی) سه‌ره‌تا له‌ ساڵی (2010)دا به‌ بریکارێتیی (وه‌کاله‌ت) و دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (13.9.2011)دا به‌ فه‌رمانده‌ی ته‌واو، که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی تیپی یه‌که‌م بووه‌. پێش ئه‌ویش فه‌ریق ڕوکن حه‌سه‌ن که‌ریم خزه‌یر عه‌باس ئه‌لساعدی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا بووه له‌ ساڵانی (2009-2010)‌، پێشتریش له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس.
لیوا ڕوکن مه‌هدی سه‌بیح هاشم ئه‌لغه‌ڕاوی (ئه‌لعه‌زاوی)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا. پێشتر فه‌ریق ڕوکن حه‌سه‌ن که‌ریم خزه‌یر عه‌باس ئه‌لساعدی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا بووه له‌ ساڵی (2008)دا‌. پێشی ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک له‌ لیوا ڕوکن عه‌بدولڵا محه‌مه‌د به‌یده‌ر ئه‌لجبوری (شیعه‌) و لیوا ڕوکن عه‌بدولناسر محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا بووینه‌.
عه‌مید بایز ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان حه‌سه‌ن سلێڤانه‌یی (کورد)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا.
عه‌قید ڕوکن مقداد زه‌ینه‌ل جاسم خزر ئه‌لتائی (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلی پشتیوانی و هاوکاری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا (آمر فوج دعم وإسناد قیادة عملیات نینوی).
عه‌مید خالید عه‌بدولستار سه‌عدون، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی دووه‌م، بریتیبوون له‌:
لیوا ڕوکن عه‌لی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لفریجی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دووه‌م، که‌ له‌ تیپی (17)ه‌وه‌ له‌ ساڵی (2011)دا هات و‌ تا ئێستاکه‌ به‌رده‌وامه‌. لیوا عه‌لی ئه‌لفریجی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌‌. پێشتر لیوا ڕوکن عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د ئه‌لغه‌نام داود ئه‌لهیتی (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌ له‌نێوان ساڵانی (2009-2011). لیوا ڕوکن عه‌بدولناسر ئه‌لغه‌نام، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. پێش ئه‌وانیش لیوا ڕوکن متاع حه‌بیب جاسم ئه‌لخه‌زره‌جی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه له‌ ساڵانی (2008-2009)، پێشتریش له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة).
عه‌مید ڕوکن مالک خزر خزر ئه‌حمه‌د (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دووه‌م.
عه‌مید ڕوکن شاکر مه‌حمود عه‌بادی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی پیاده‌ی دووه‌م. پێشتر عه‌مید ڕوکن حامد مه‌هدی عه‌بدولعه‌زیز (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تیپی ناوبراو.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د شه‌هاب ئه‌حمه‌د، سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی دووه‌م.
ڕائید فه‌تحی محه‌مه‌د حوسێن، سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی دووه‌م.
فه‌رمانده‌ی لیوای پێنجه‌م (5)،
عه‌مید ڕوکن حه‌سه‌ن هه‌زوان ته‌قی مه‌حمود ئه‌لعنیکی، فه‌رمانده‌ی لیوای حه‌وته‌م (7).
موقه‌ده‌م ڕوکن حوسێن مه‌ندیل جارح ئه‌لمالیکی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای (7).
فه‌رمانده‌ی لیوای دوازده‌هه‌م (12).
موقه‌ده‌م ڕوکن عامر لازم عه‌بود، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای (12).
فه‌رمانده‌ی لیوای بیست و شه‌شه‌م (26)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ حه‌مام عه‌لیل-ه‌.

3. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی سێیه‌م (قیادة فرقة المشاة الثالثة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ ناوچه‌ی که‌سک-ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی شه‌نگال-ه‌. سنووری ئه‌رکی ئه‌و تیپه‌‌ که‌ناری ڕۆژئاوای ڕوباری دیجله‌ واته‌ به‌ری ده‌سته‌ ڕاستی شاری موسڵ ده‌گرێته‌وه‌، که‌ له‌گه‌ڵ تیپی پیاده‌ی دووه‌م سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا-ن.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ سێیه‌م بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن متاع حه‌بیب جاسم ئه‌لخه‌زره‌جی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی سێیه‌م، که‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عس. پێشتر لیوا هه‌ینی عه‌بدولڵا حاجی عه‌بدولڵا خۆشناو (کورد)، فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه‌ تا سه‌ره‌تای ساڵی (2012).
عه‌مید ڕوکن عادل عه‌باس شمل ئه‌لڕجاج، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دووه‌م.
عه‌مید ڕوکن ته‌ها عه‌سکه‌ر مه‌زڵوم کروا ئه‌للهێبی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی تیپی پیاده‌ی سێیه‌م.
عه‌میدی پزیشک عه‌بدولسه‌لام شاهین، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پزیشکی تیپ.
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی شه‌شه‌م (6).
عه‌قید ڕوکن یاسین مه‌جید ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی هه‌شته‌م (8). پێشتر عه‌مید هۆگر سه‌ڵاحه‌دین (کورد)، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی هه‌شته‌م.
موقه‌ده‌م عه‌بدولحه‌کیم کازم، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌ لیوای پیاده‌ی هه‌شته‌م.
موقه‌ده‌م مزڕ سه‌عید عه‌لی، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی هه‌شته‌م.
ڕائید ڕوکن ئه‌رکان جه‌میل، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی هه‌شته‌م.
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی نۆیه‌م (9). باره‌گای ئه‌و لیوایه‌ له‌ شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر-ه‌.
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی دوازده‌م (12).

4. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی چواره‌م (قیادة فرقة المشاة الرابعة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ تکریت (سه‌ڵاحه‌دین)ه‌و سنووری کارکردنی ته‌واوی پارێزگاکه‌ به‌ قه‌زا، ناحیه‌ و گونده‌کانیه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ جگه‌ له‌ قه‌زای سامه‌ڕا، که‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا (قیادة عملیات سامراء)یه‌. به‌ڵام هاوکارییه‌کی ته‌واو له‌نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا و فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی چواره‌م هه‌یه‌، که‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌ وه‌کو به‌شێک له‌ تیپی پیاده‌ی چواره‌م هه‌ژمار ده‌کرێت.
فه‌ریق ڕوکن ڕه‌شید فله‌یح محه‌مه‌د زاهر ئه‌لحلفی (شیعه‌ - وه‌شاش/1957)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام و به‌عس به‌ پله‌ی عه‌قید ڕوکن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی پارێزگای ناسریه‌ (زیقار) و دواتریش عه‌مید ڕوکن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ته‌واری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌منی گشتیی بووه‌. فه‌ریق ڕه‌شید فله‌یح (أبو العز)، پێشتر فه‌رمانده‌ی لیوای گورگ (لواء الذئب) بووه‌ که‌ له‌ ساڵی (2004) دامه‌زرا.
عه‌مید ڕوکن سه‌باح ئه‌نوه‌ر مه‌جید سه‌عدولڵا (سوننه‌‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا.
عه‌مید ڕوکن ئه‌میر جاسم محه‌مه‌د مه‌هدی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا.
لیوا ڕوکن لوئه‌ی عه‌بدولڵا خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی چواره‌م بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن حامد محه‌مه‌د گومه‌ر که‌ره‌م (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی چواره‌م (له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2011)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. پێشتر لیوا ڕوکن سه‌ڵاحه‌دین مسته‌فا که‌مال ڕه‌زا قه‌ره‌غولی (کورد)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی چواره‌م بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد بوو له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2011) لادراو لیوا ڕوکن حامد محه‌مه‌د گومه‌ر هاته‌ شوێنه‌که‌ی.
عه‌مید ڕوکن عماد یاسین سه‌ید سه‌لمان ئه‌لزوهێری (سوننه‌‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی چواره‌م، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. عه‌مید عماد یاسین، له‌ مانگی شوباتی (2012) گواسترایه‌وه‌ بۆ تیپی یازده‌م و کرا به‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌.
عه‌مید فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی و لۆجیستی (مدیر إدارة ومیرة).
عه‌قید حه‌مید نه‌عیم ئه‌لعگیلی، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری زه‌مینه‌ی کار/ گۆڕه‌پانی تیپ (آمر کتیبة هندسة میدان الفرقة).
موقه‌ده‌م زیاء مه‌حمود ئه‌حمه‌د، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندن و ئاراسته‌کردنی وره‌ (ضابط ألإعلام والتوجیه‌ المعنوي).
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر موئه‌یه‌د موسا جاسم، ڕاوێژکاری یاسایی تیپ.
عه‌قید هلال ڕه‌حیل نزال، فه‌رمانده‌ی باره‌گای ناوچه‌ی زاڵ و نائاسایی تیپی چواره‌م (آمر المقر المسیطر للمنطقة و ألإستثنائیة للفرقة الرابعة).
عه‌قید موسه‌نا عه‌بود سامر، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی تیپی پیاده‌ی چواره‌م.
عه‌قید ڕوکن غالب محه‌مه‌د گومه‌ر که‌ره‌م (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپ (آمر فوج مغاویر الفرقة).
موقه‌ده‌م به‌هاء عه‌دنان، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپ.
ڕائید جه‌واد عه‌بد ئه‌لخزه‌یر، ئه‌فسه‌ری ئاسایشی تیپی پیاده‌ی چواره‌م (ضابط أمن فرقة المشاة الرابعة).
ملازمی یه‌که‌م عه‌لی حه‌سه‌ن، ئه‌فسه‌ر له‌ تیپی چواره‌م.
عه‌مید ڕوکن ئاراز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان (کورد)، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (14)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ شاری بێجی-یه‌.
موقه‌ده‌م عه‌لی حوسێن عه‌لی، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی چواره‌می لیوای (14).
موقه‌ده‌م ئه‌کره‌م محه‌مه‌د خزه‌یر، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی لیوای (14).
نه‌قیب عماد حه‌مه‌د محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلی یه‌که‌می لیوای (14).
نه‌قیب سابر موبدر، له‌ لیوای پیاده‌ی (14).
عه‌مید به‌ختیار محه‌مه‌د سدیق (کورد)، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (16). پێشتر ئه‌نوه‌ر دۆڵانی، فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌. لیوای (16) له‌ ڕێکه‌وتی (24.4.2004) دامه‌زراوه‌و باره‌گاکه‌ی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی سدیق-ه‌ له‌ خورماتوو.
عه‌قید عه‌لی حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتیی لیوای (16).
عه‌مید ڕوکن سه‌باح موتعب مهه‌لهه‌ل ئه‌لمالکی، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (17)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ دوجه‌یل-ه‌.
نه‌قیب عه‌بدولڵا جاسم عۆده‌، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلی چواره‌می لیوای پیاده‌ی (17).
ملازمی یه‌که‌م ناسر یاسر عه‌لی، له‌ فه‌وجی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (17).
عه‌مید ڕوکن حامد مه‌هدی عه‌بدولعه‌زیز، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (48).
عه‌قید سالار ئیسماعیل ئیبراهیم (کورد)، فه‌رمانده‌ی پۆلی دووه‌می لیوای (48).
ڕائید قه‌یس سوبحی حه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی یه‌که‌می پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (48)م (آمر سریة ألأولی الفوج ألأول لواء مشاة 48).

5. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م (قیادة فرقة المشاة الخامسة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ شاری به‌عقوبه‌ و سنووری کارکردنی ته‌واوی پارێزگای دیاله‌ ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌و تیپه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌-یه‌، که‌ بریتین له‌:
لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌زا محه‌مه‌د خالد مه‌سیر ئه‌لزه‌یدی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله (ئه‌و فه‌رمانده‌ی تیپی 12ی که‌رکوک بوو، به‌ڵام ڕۆژی 8.4.2011 کرا به‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. له‌ ڕێکه‌وتی (31.7.2012)دا به‌پێی بڕیارێکی دیوانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی به‌ پله‌ی فه‌ریق ڕوکن کرا به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ (قائد قیادة عملیات دجلة) له‌ که‌رکوک، که‌ سنووری پارێزگاکانی که‌رکوک و دیاله‌ ده‌گرێته‌وه‌ و دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (31.10.2012) پارێزگای تکریت (سه‌ڵاحه‌دین)یشی خرایه‌ سه‌ر، واته‌ هه‌ر سێ تیپه‌ پیاده‌کانی (4، 5، 12) ده‌گرێته‌وه‌. پێشتر لیوا ڕوکن تارق عه‌بدولوه‌هاب جاسم ئه‌لعامری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌ بووه‌، که‌ له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ر یان نۆڤێمبه‌ری ساڵی (2008) له‌و فه‌رمانده‌یه‌ ده‌ست به‌کار بووه‌و دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و پاشان له‌ ڕۆژی (5.3.2012)دا کرا به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار. پێشتریش فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم عه‌بد عه‌لی ئه‌لڕوبه‌یعی (شیعه‌)، تا مانگی ئۆکتۆبه‌ر یان نۆڤێمبه‌ری ساڵی (2008)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌ بووه و لیوا ڕوکن تارق عه‌بدولوه‌هاب عامری هاته‌ شوێنه‌که‌ی ئه‌و‌.
عه‌مید ڕوکن جه‌میل کامل عه‌بدولڵا مزعه‌ل ئه‌لشه‌مه‌ری (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌.
عه‌مید ڕوکن ناسر حه‌مه‌د جدی ئه‌لسه‌بعاوی (سوننه‌)، سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن زیاء کازم ده‌نبوس سلێوخ ئه‌لساعدی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. لیوا ڕوکن زیاء ئه‌لساعدی، پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ-ی به‌غدا بووه‌. پێشتر لیوا ڕوکن خالد جه‌واد کازم موحسین ئه‌لڕوبه‌یعی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه و له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة). پێشتریش لیوا ڕوکن سالم که‌ریم ساڵح عه‌لی ئه‌لعه‌ته‌بی (شیعه‌)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة). پێش لیوا زیاء کازم، عه‌مید ڕوکن عه‌بدولحوسێن عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لته‌میمی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م بووه‌، که‌ ئێستاکه‌ به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی چوارده‌م (14)مه‌ له‌ به‌سرا. عه‌مید شاکر هه‌لیل حه‌سه‌ن ئه‌لکه‌عبی (شیعه‌)، سه‌ر به‌ میلیشیای به‌در و تیپی مه‌رگ (فرقة الموت)ی شیعه‌، پێشتریش له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی (2006)دا لیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د ئه‌لخوزاعی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م (سوننه‌)، ئاماده‌نه‌بوو فه‌رمانه‌کانی سه‌رووی خۆی له‌دژی خه‌ڵکی سوننه‌ی پارێزگای دیاله‌ جێبه‌جێ بکات، ئه‌ویان گۆڕی و ‌عه‌مید شاکر-یان دانا شوێنه‌که‌ی. عه‌مید شاکر هه‌لیل ئه‌لکه‌عبی، ئێستاکه‌ش له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پۆستی دراوه‌تێ.
عه‌مید ڕوکن نه‌زیر عاسم ئه‌مین گۆران (کورد)، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م.
عه‌مید ڕوکن عه‌بدولڵا کحیت حه‌بیب عه‌لی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تیپی پێنجه‌م.
عه‌قید ڕوکن ناجح ئیسماعیل، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپی چواره‌م.
عه‌قید ڕوکن عه‌لاء کامل هوه‌یدی، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (18).
عه‌قید ڕوکن خالد سه‌کران جه‌بر، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (19)، که‌ له‌ تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌مه‌وه‌ هاتووه‌.
عه‌مید ڕوکن هادی محه‌مه‌د وه‌سمی، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (20).
موقه‌ده‌م ئیسماعیل فازڵ عه‌لی، ئه‌فسه‌ری ڕوکنی جولانه‌وه‌ (ضابط رکن حرکات).
عه‌قید سالم داود برێسم ئه‌لعه‌ته‌بی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (20).
عه‌قید ڕوکن عه‌باس جاسم جه‌بر، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی (20).
عه‌قید ڕوکن عامر داود سه‌لمان، فه‌رمانده‌ی پۆلی چواره‌می لیوای پیاده‌ی (20).
عه‌مید ڕوکن ڕه‌عد ستار ساڵح ئه‌لحسێناوی، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (21).
عه‌قید ڕوکن مه‌جید محه‌مه‌د ڕه‌شید، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (21).
عه‌قید شێرزاد عه‌بدولڵا مام جه‌واز (کورد)، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (21).

6. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م (قیادة فرقة المشاة السادسة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سوارچاکی عاره‌بی (ساحة الفارس العربي) به‌ری که‌رخی شاری به‌غدای پایته‌خته‌. سنووری ئه‌و تیپه‌ به‌ری که‌رخ (الکرخ)ی شاری به‌غدایه‌ و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی یازده‌هه‌م (قیادة فرقة المشاة الحادیة عشرة)دا سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا (قیادة عملیات بغداد)ن. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا دوو به‌شه‌، به‌شی یه‌که‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ که‌ سه‌رپه‌رشتی تیپی شه‌شه‌م ده‌که‌ت، دووه‌میشیان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌یه‌ که‌ سه‌رپه‌رشتی تیپی پیاده‌ی یازده‌هه‌م ده‌کات. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا، له‌ ڕێکه‌وتی (14.2.2007) دامه‌زراوه‌و فه‌رمانده‌کانی بریتین له‌:
فه‌ریق ڕوکنی یه‌که‌م ئه‌حمه‌د هاشم عه‌واد سوڵتان (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا. فه‌ریق ئه‌حمه‌د هاشم، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. فه‌ریق ڕوکن عه‌بود قه‌نبه‌ر هاشم خیون ئه‌لمالیکی (شیعه‌)، یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بووه، که‌ ئێستاکه‌ یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنه‌کانه‌‌. لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان عادل که‌مال ده‌حام، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ، که‌ له‌ ساڵی (2008)دا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌سرا و کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه دواتریش بۆ به‌غداو کرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌غدا‌. لیوا ڕوکن عادل که‌مال، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه.
فه‌ریق ڕوکن حه‌سه‌ن سه‌لمان خه‌لیفه‌ گاتع ئه‌لبه‌یزانی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. فه‌ریق حه‌سه‌ن سه‌لمان، پێشتر به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم محه‌مه‌د موسا ئه‌لعه‌وادی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بۆ کاروباری ناوخۆ (نائب قائد عملیات بغداد لشؤون الداخلیة). فه‌ریق حوسێن ئه‌لعه‌وادی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه و فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی کیمیاوی فه‌یله‌قی چواره‌م (آمر الصنف الکیمیاوي في الفیلق الرابع) بووه‌ له‌ عماره‌.
لیوا ڕوکن قاسم عه‌تا مزاعل فه‌ره‌ج ئه‌لمه‌گسوسی (شیعه‌ - حزبی ده‌عوه‌)، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا. قاسم عه‌تا مه‌گسوسی، له‌ ڕێکه‌وتی (4.9.2012) کرا به‌ سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی به‌ پله‌ی فه‌ریق ڕوکن. ناوبراو له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو قیادة فرقة).
عه‌مید ڕوکن جابر عه‌بدولنه‌بی، له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا.
فه‌ریق ڕوکن عه‌لی حه‌مادی تاهیر سوڵتان ئه‌لموسه‌وی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ (قائد قیادة عملیات الکرخ). پێشتر لیوا ڕوکن محه‌مه‌د جه‌واد هوه‌یدی عه‌باس ئالبدیر (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ بووه‌ تا ڕێکه‌وتی (19.4.2008)، دواتر کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی به‌سراو ئێستاکه‌ش فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی چوارده‌هه‌م-ه‌ له‌ به‌سرا. فه‌ریق وه‌جیه‌ عه‌بدولڵا حه‌مید نه‌جه‌فی (شیعه‌ - حزبی ده‌عوه‌)، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و ئێستاش پۆستێکی به‌رزی هه‌یه‌ له‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر.
لیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د عه‌بادی جه‌لاب ئه‌لساعدی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ، دواتریش له‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر. لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌بادی، پێشتر فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م بوو.
لیوا ڕوکن عه‌بدولحوسێن مه‌حمود به‌در علگ ئه‌لبه‌یزانی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ. عه‌مید ڕوکن عه‌بدولحوسێن ئه‌لبه‌یزانی، له‌ پێشدا فه‌رمانده‌ی لیوای چواره‌می پێکهاته‌ی کۆن بووه‌ له‌ تیپی پیاده‌ی ده‌یه‌م له‌ ساڵی (2006).
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن قه‌یس خه‌ڵه‌ف ڕه‌حیمه‌ نه‌بات ئه‌لمحه‌مه‌داوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م (قائد الفرقة السادسة)، که‌ له‌ مانگی یه‌کی ساڵی (2012) له‌ تیپی پیاده‌ی (8)م هاته‌ ئه‌و تیپه‌. لیوا ڕوکن قه‌یس خه‌ڵه‌ف ئه‌لمحه‌مه‌داوی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. پێشترلیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د عه‌بادی جه‌لاب ئه‌لساعدی (شیعه‌)، تا مانگی یه‌کی (2012) فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌. پێشتریش لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر جارولڵا یوسف ئه‌للامی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه، ئێستاکه‌ش سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی وشکانییه‌.
عه‌مید ڕوکن جیهاد به‌هاء ئیبراهیم، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م (نائب قائد الفرقة السادسة).
عه‌مید ڕوکن هه‌یسه‌م عه‌بد ئه‌لخزر جاسم حه‌مادی (سوننه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی شه‌شه‌م (رئیس أرکان الفرقة السادسة). پێش ئه‌و عه‌مید ڕوکن سه‌لام جه‌بار گاتع، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپت که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2012) عه‌مید جیهاد به‌هاء هاته‌ شوێنه‌که‌ی.
عه‌مید عه‌باس، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقی به‌غدا (آمر مرکز تدریب بغداد).
لیوا ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم کازم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئامرازه‌ هونه‌رییه‌کان (مدیر المعدات الفنیة).
عه‌قید ڕوکن عه‌لی خزر محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی خولی ده‌سته‌ی ئامرازه‌ هونه‌رییه‌کان (آمر الدورة لصنف المعدات الفنیة).
عه‌قید ڕوکن یاسر خه‌ڵه‌ف حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپی شه‌شه‌م.
عه‌مید ڕوکن عه‌باس فه‌زڵ هادی، فه‌رمانده‌ی لیوای (22).
عه‌مید ڕوکن ئه‌حمه‌د لوعێبی شه‌رهان، فه‌رمانده‌ی لیوای (24)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ ناوچه‌ی زێدان-ی ئه‌بوغرێب-ه‌. پێشتر فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌، عه‌مید ڕه‌حیم کازم ڕسن (شیعه‌) بوو. پێشتریش عه‌مید ڕوکن عه‌بدولناسر فازڵ (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی لیوای (3) ناسراو به‌ (لواء المثنی)، که‌ دواتر گۆڕدرا بۆ لیوای (24).
عه‌مید ڕوکن عه‌لی فازڵ عومران، فه‌رمانده‌ی لیوای (54).

7. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی حه‌وته‌م (قیادة فرقة المشاة السابعة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ ئه‌نباری به‌غدایه‌ (ألأنبار البغدادي). تیپی پیاده‌ی حه‌وته‌م و تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار-ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ پێشتر ناوی فه‌رمانده‌کانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌نبار نووسراون، بۆیه‌ پێویست به‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ ناکه‌ن.
لیوا ڕوکن ئیسماعیل شه‌هاب محه‌مه‌د معجل ئه‌لدلێمی (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی حه‌وته‌م. پێشتر لیوا ڕوکن ئه‌میر حسام محه‌مه‌د مه‌هدی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی حه‌وته‌م بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة). لیوا ئه‌میر جاسم، ئێستاکه‌ سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕا-یه‌. پێشتریش لیوا ڕوکن عه‌بدولڵا محه‌مه‌د به‌یده‌ر ئه‌لجبوری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌.
عه‌مید ڕوکن عه‌بدولحه‌مید خله‌یف، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی حه‌وته‌م.
عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف سه‌عید عه‌لی (سوننه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی حه‌وته‌م.
عه‌مید ڕوکن یه‌عرب مه‌هدی حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ئه‌رکانی تیپی حه‌وته‌م (مدیر شعبة ألأرکان للفرقة السابعة).
عه‌قید جومعه‌ زێدان خه‌ڵه‌ف سلێمان ئه‌لفه‌هداوی، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپی حه‌وته‌م.
عه‌مید ڕوکن نۆمان عه‌بد نه‌جم ئه‌لزه‌وبه‌عی، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (20).
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د عه‌لی خڵه‌یف، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (27).
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (28).
فه‌رمانده‌ی لیوای (29).
عه‌قید ڕوکن محه‌مه‌د کازم عوبێد، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (29).
8. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی ئالی هه‌شته‌م (قیادة فرقة المشاة ألآلیة الثامنة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ دیوانیه‌-یه‌ و سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست (قیادة عملیات الفرات ألأوسط)ه‌، که‌ پێشتر به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌ربه‌لا (قیادة عملیات کربلاء) کاری کردووه و له‌ مانگی ئابی ساڵی (2011)دا ناوه‌که‌ی گۆڕدرا‌. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست، هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاکانی (دیوانیه‌، حله‌، که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف) و ته‌واوی قه‌زاو ناحیه‌کانی سه‌ر به‌و پارێزگایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست بریتیین له‌:
فه‌ریق ڕوکن عوسمان عه‌لی فه‌رهود مه‌سیر ئه‌لغانمی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست. فه‌ریق عوسمان غانمی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. فه‌ریق عوسمان غانمی، له‌ ساڵی (2004) فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی هه‌شته‌م بووه‌و دواتر کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌ربه‌لا و دواتریش فوراتی ناوه‌ڕاست.
عه‌مید ڕوکن عماد مه‌جهول سمێدع موتله‌گ ئه‌لفتلاوی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست، که‌ پێشتر سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی هه‌شته‌م بریتیین له‌:
عه‌مید ڕوکن حه‌سه‌ن محه‌مه‌د مهه‌وه‌س مهواش ئه‌لجورانی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی هه‌شته‌م، که‌ پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی یازده‌هه‌م بووه‌و له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة). عه‌مید ڕوکن حه‌سه‌ن محه‌مه‌د مهه‌وه‌س، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. پێشتر لیوا ڕوکن قه‌یس خه‌ڵه‌ف ڕه‌حیمه‌ نه‌بات ئه‌لمحه‌مه‌داوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی هه‌شته‌م بووه‌ که‌ له‌ مانگی یه‌کی ساڵی (2012) گواسترایه‌وه‌ بۆ تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م.
عه‌مید ڕوکن عه‌بد جه‌بر مه‌زڵوم (شیعه‌)، سه‌رۆک ئه‌رکانی تیپی هه‌شته‌م. پێشتر عه‌مید ڕوکن حوسێن ناسر فدیع ئه‌لعبودی (شیعه‌)، سه‌رۆک ئه‌رکانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌.
عه‌قیدی پزیشک سه‌لیم یاس عه‌لی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پزیشکی تیپی هه‌شته‌م.
عه‌قید کامل عه‌بد عه‌تیه‌ ئه‌لعه‌رداوی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی لۆجیستی و گواستنه‌وه‌ (آمر آمریة التموین والنقل).
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌بدولڵا عه‌باس حه‌مزه‌، ڕاوێژکاری یاسایی تیپ.
عه‌مید نه‌سر موحسین حه‌سون، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌ندازیاری ئالی کاره‌بایی تیپی هه‌شته‌م (آمر آمریة الهندسة ألآلیة الکهربائیة للفرقة الثامنة).
عه‌قید عه‌قیل یاس خزه‌یر ئه‌لعه‌بده‌لی، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپی هه‌شته‌م (آمر کتیبة هندسة میدان الفرقة الثامنة).
نه‌قیب عه‌لی حوسێن، سه‌رپه‌رشتیاری سریه‌ی چاره‌سه‌ره‌ بۆمبییه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م له‌ که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپی هه‌شته‌م (المشرف علی سریة معالجة القنابل ألأولی والثانیة في کتیبة هندسة میدان الفرقة الثامنة).
موقه‌ده‌می ئه‌ندازیار عه‌بدولکازم موحی، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تیپ (آمر کتیبة ألإتصالات الفرقة).
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (30).
عه‌مید حه‌یده‌ر ئیبراهیم ئه‌لموسه‌وی، فه‌رمانده‌ی پۆلی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (30).
موقه‌ده‌م فاهم که‌ریم ئه‌لکریتی، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (30).
نه‌قیب عه‌لی حه‌سه‌ن عه‌بدولئه‌میر، ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ پۆلی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (30).
موقه‌ده‌م حه‌مید سلێمان عه‌بد، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (31). پێشتر عه‌مید ڕوکن عه‌دنان سه‌لمان عناد، فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌.
نه‌قیب محه‌مه‌د سه‌لمان عه‌بود وه‌توت، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (31).
عه‌قید عه‌لاء سه‌لال شه‌لال، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (31)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ بابل-ه‌.
موقه‌ده‌م عه‌قیل جه‌بر ئه‌لعه‌رداوی، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی (31).
عه‌مید ڕوکن حوسێن عه‌لی جه‌واد، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (32)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ شاری واست-ه‌.
عه‌قید ڕوکن عه‌لی مشجل خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی (32).
ڕائید جه‌بار جومعه‌، فه‌رمانده‌ی سریه‌ی سێی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی (32).
موقه‌ده‌م زیاد عه‌بدولجه‌بار، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی لیوای پیاده‌ی (32).
عه‌قید ڕوکن عه‌باس عه‌بدولکازم، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (33).
عه‌قید ڕوکن عادل مه‌ولان، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (33).
موقه‌ده‌م ڕوکن حه‌سه‌ن جه‌واد کازم ئه‌لسیلاوی، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (33).

9. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م (قیادة فرقة المشاة ألآلیة التاسعة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ ڕۆسته‌میه‌ و سه‌ربازگه‌ی تاجی (معسکر التاجي)یه‌ له‌ به‌غدا.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن قاسم جاسم نزال گعید ئه‌لمالیکی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م. لیوا قاسم جاسم مالیکی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو عامل). پێشتر لیوا ڕوکن سه‌عد خالد یاسین عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لیاسین (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆکی ئه‌رکانی هه‌مان تیپ بووه‌‌.
عه‌مید ڕوکن حوسێن ساڵح ناسر، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م.
عه‌مید ڕوکن عه‌لاء حوسێن جه‌واد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م (وابزانم له‌ مانگی ئازاری 2012دا کوژرا). پێشتر عه‌مید ڕوکن عه‌لی حوسێن وه‌زیر، سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌.
عه‌مید که‌ریم شه‌وکه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری و لۆجیستی تیپی پیاده‌ی نۆیه‌م.
عه‌مید عه‌باس فازڵ عه‌بدولساحب، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه‌ و فه‌رمانده‌ی مه‌شقکردن (آمر معسکر بسمایة وقائد التمرین).
عه‌مید سامر عه‌بدولغه‌فار، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌ندازیاری ئالی کاره‌بایی تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م. فه‌رمانده‌یی ئه‌ندازیاری له‌ چوار کارگه‌ به‌ ژماره‌کانی (34+35+36+37) پێکدێت و موقه‌ده‌م حه‌مید ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی کارگه‌ی (35)ه‌.
موقه‌ده‌م به‌شیر فازڵ عه‌بدولڕه‌حیم، له‌ تیپی پیاده‌ی ئالی نۆیه‌م.
ملازمی یه‌که‌م هه‌یسه‌م عوبێد زه‌ڵیم، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی پاشه‌که‌وتکردنه‌کان (آمر فصیل المذخرات).
عه‌مید ڕوکنی زرێپۆش ساڵح حرز ناسر، فه‌رمانده‌ی لیوای زرێپۆشی (34).
عه‌قید ڕه‌حیم ختیاب مکتف، فه‌رمانده‌ی پۆلی پیاده‌ی ئالی چواره‌می لیوای زرێپۆشی (34).
فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی یه‌که‌می سه‌ر به‌ لیوای زرێپۆشی (34).
عه‌مید ڕوکن وه‌لید خه‌لیفه‌ مه‌جید، فه‌رمانده‌ی لیوای زرێپۆشی (35)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ ڕۆسته‌مییه‌ دایه‌.
عه‌مید ڕوکن هه‌یسه‌م سه‌ڵاح مه‌هدی، فه‌رمانده‌ی لیوای زرێپۆشی (36). پێشتر عه‌مید ڕوکنی زرێپۆش مته‌شه‌ر عه‌لی غولام، فه‌رمانده‌ی لیوای ناوبراو بووه‌.
فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی پێنجه‌می لیوای پیاده‌ی زرێپۆشی (36).
عه‌قید ڕوکنی زرێپۆش ئه‌حمه‌د جاسم ساڵح، فه‌رمانده‌ی لیوای ئالی (37).

10. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی ئالی ده‌یه‌م (قیادة فرقة المشاة ألآلیة العاشرة). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌تیره‌ (مطار البتیرة)ی باشووری شاری عماره‌ (میسان)ه‌. ئه‌و تیپه‌ ئه‌رکی پاراستنی عماره‌ (میسان)، ناسریه‌ (زیقار)، سه‌ماوه‌ (موسه‌نا)، واست (کوت) و ته‌واوی قه‌زاو ناحیه‌کانی سه‌ر به‌و پارێزگایانه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ. فه‌رمانده‌یی تیپی ئالی ده‌یه‌م وه‌کو هێزێکی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه‌کانی پۆلیس و ته‌واوی داموده‌زگاکانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌و پارێزگایانه‌دا خراونه‌ته‌ ژێر فه‌رمان و ڕکێفی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی میسان (قیادة عملیات میسان). یه‌ک شتی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی میسان له‌وانه‌ی دیکه‌ جیاده‌کاته‌وه‌، که‌ لێره‌دا فه‌رمانده‌ی تیپ و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌که‌ هه‌ر یه‌ک که‌سن. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ جێگر و سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپ هه‌ر هه‌مان شت هه‌یه‌.
لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر کامل عه‌بدولڵا مزعل ئه‌لشه‌مه‌ری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی میسان و تیپی پیاده‌ی ئالی ده‌یه‌م (قائد عملیات میسان و فرقة المشاة ألآلیة العاشرة). لیوا عه‌بدولئه‌میر کامل ئه‌لشه‌مه‌ری، پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی فریاکه‌وتنی خێرای یه‌که‌م بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). پێشتر لیوا ڕوکن حه‌بیب تاڵب عه‌باس موسا ئه‌لحوسێنی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی میسان و تیپی پیاده‌ی ئالی ده‌یه‌م بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن عه‌لی حه‌یده‌ر غازی ئه‌لهاشمی، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی میسان و تیپی پیاده‌ی ئالی ده‌یه‌م. لیوا عه‌لی هاشمی، ئێستاکه‌ کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای میسان.
لیوا ڕوکن جه‌بار نه‌عیمه‌ که‌ریم والی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی ئالی ده‌یه‌م، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید ڕوکن کازم ته‌ڵاڵ حه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی میسان و تیپی پیاده‌ی ئالی ده‌یه‌م. پێشتر عه‌مید ڕوکن نه‌بیل یاسین ئیبراهیم عه‌تیه‌ ئه‌لزه‌یدی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئۆپراسیۆنی میسان و تیپی ده‌یه‌م بووه‌.
عه‌مید ڕوکن حوسێن محه‌مه‌د شه‌میر (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقکردنی واست (کوت).
عه‌قید حوسێن عوبێد هاشم، له‌ بنکه‌ی مه‌شقکردنی واست.
عه‌مید ڕوکن جه‌واد کازم که‌ریم، فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی زرێپۆشی تیپ (آمر مدرسة الدروع للفرقة).
عه‌قید باسم محه‌مه‌د عه‌ساد، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپی پیاده‌ی ده‌یه‌م (آمر کتیبة هندسة میدان فرقة المشاة العاشرة).
‌موقه‌ده‌م عه‌زیز فه‌رحان ئیسماعیل، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپی پیاده‌ی ده‌یه‌م.
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د قاسم محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی لۆجیستی و گواستنه‌وه‌ (آمر آمریة التموین و النقل).
ڕائید عه‌لی حوسێن عه‌لی، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپ.
موقه‌ده‌م ڕوکن ئه‌حمه‌د قاسم حوسێن، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپی ده‌یه‌م.
موقه‌ده‌م جه‌واد کازم مه‌سیر، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپی ده‌یه‌م، که‌ پێشتر موقه‌ده‌م محه‌مه‌د جاسم محه‌مه‌د یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی ئه‌و پۆله‌ بووه‌.
ڕائید عیسا کازم، ئه‌فسه‌ری ئاراسته‌ی وره‌ له‌ تیپ (ضابط التوجیه‌ المعنوي للفرقة)، که‌ پێشتر موقه‌ده‌م هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ری ئاراسته‌ی وره‌ی تیپ بووه‌.
عه‌قیدی پیاده‌ی ئالی فازڵ مه‌حمود حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی خولی لێخوڕین و درێژه‌پێدان به‌ بگۆڕی زرێپۆشی M113 (آمر دورة السیاقة وألإدامة للناقلة المدرعة M113).
عه‌قید که‌ریم نه‌جم عه‌بد، فه‌رمانده‌ی خولی عاریفی ده‌سته‌کان (آمر الدورة لعرفاء الفصائل).
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌باس خه‌زعه‌ل موحسین، ڕاوێژکاری یاسایی تیپ.
ملازمی یه‌که‌م حازم عه‌بدولحوسێن عوبێد، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی کیمیاوی تیپ (آمر الفصیل الکیمیاوێ للفرقة).
عه‌مید ڕوکن جاسم محه‌مه‌د خه‌لیفه‌، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی ئالی (38)، که‌ بنکه‌که‌ی له‌ جبایش-ه‌. پێشتر عه‌مید ڕوکن ستار جه‌بار کازم فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌.
موقه‌ده‌م ڕوکن فراس عه‌بد حه‌سون ئه‌لئه‌زیرجاوی، فه‌رمانده‌ی پۆلی پیاده‌ی دووه‌می لیوای (38).
عه‌میدی زرێپۆش مه‌جید حه‌مید جاسم، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی ئالی (39)، که‌ بنکه‌که‌ی له‌ سه‌ماوه‌ (موسه‌نا)یه‌.
عه‌قید ساڵح حوسێن، موقه‌ده‌می لیوای پیاده‌ی ئالی (39).
عه‌قید جاسم محه‌مه‌د حه‌سان، فه‌رمانده‌ی پۆلی دووه‌می لیوای (39).
موقه‌ده‌م ڕوکن نه‌سر ئه‌لعرێبی، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای (39).
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د قاسم حه‌سر، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای (39).
ملازمی یه‌که‌م هه‌یسه‌م حه‌سه‌ن ناسر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلی سێیه‌می لیوای (39).
موقه‌ده‌م سڵاح عه‌بدولحوسێن، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی لیوای (39).
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی نئالی (40)، که‌ بنکه‌که‌ی له‌ شێخ سه‌عد-ه‌.
عه‌قید ڕوکن هلال مه‌ته‌ر ساڵح، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (41)، که‌ پێشتر عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د جاسم جومعه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌.
11. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی یازده‌هه‌م (قیادة فرقة المشاة الحادي عشر). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ ڕه‌سافه‌ی به‌غدایه‌و سنووری ئه‌رکه‌کانی به‌ری ڕه‌سافه‌ی ناو شاری به‌غدای پایته‌خت ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌و تیبه‌ به‌شێکه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌ (قیادة عملیات الرصافة)، هه‌روه‌ها هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌ و که‌رخ، که‌ فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م به‌شێکه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا (قیادة عملیات بغداد) پێکده‌هێنن. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا، له‌ ڕێکه‌وتی (14.2.2007) دامه‌زراوه‌. له‌ باسکردنی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا و که‌رخ نووسراون، بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ی که‌رخ دووباره‌ ناکه‌مه‌وه‌ به‌ڵکو ته‌نیا ناوی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا و ڕه‌سافه‌ ده‌نووسم، که‌ بریتین له‌:
فه‌ریق ڕوکنی یه‌که‌م ئه‌حمه‌د هاشم عه‌واد سوڵتان (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا. فه‌ریق ئه‌حمه‌د هاشم، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. فه‌ریق ڕوکن عه‌بود قه‌نبه‌ر هاشم خیون ئه‌لمالیکی (شیعه‌)، یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بووه، که‌ ئێستاکه‌ یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنه‌کانه‌‌.
فه‌ریق ڕوکن حه‌سه‌ن سه‌لمان خه‌لیفه‌ گاتع ئه‌لبه‌یزانی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. فه‌ریق حه‌سه‌ن سه‌لمان، پێشتر به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم محه‌مه‌د موسا ئه‌لعه‌وادی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا بۆ کاروباری ناوخۆ (نائب قائد قیادة عملیات بغداد لشؤون الداخلیة). فه‌ریق حوسێن ئه‌لعه‌وادی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه و فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی کیمیاوی فه‌یله‌قی چواره‌م (آمر الصنف الکیمیاوي في الفیلق الرابع) بووه‌ له‌ عماره‌.
عه‌مید ڕوکن جابر عه‌بدولنه‌بی، له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا.
لیوا ڕوکن سه‌ڵاحه‌دین مسته‌فا که‌مال ڕه‌زا قه‌ره‌غولی (کورد)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌ (قائد قیادة عملیات الرصافة)، که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی تیپی چواره‌م بووه‌ له‌ پارێزگای تکریت. پێشتریش فه‌ریق ڕوکنی یه‌که‌م عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان یوسف ئه‌لعزی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌ بووه‌، که‌ ئێستاکه‌ش یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ کاروباری لۆجیستی-یه‌. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌، به‌رپرسێتی تیپی پیاده‌ی یازده‌هه‌م (فرقة المشاة الحادیة عشرة)ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.
لیوا ڕوکن سه‌عد عه‌لی عاتی سه‌عد حه‌ربیه (شیعه‌)‌، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕه‌سافه‌ (نائب قائد قیادة عملیات الرصافة). لیوا ڕوکن سه‌عد حه‌ربیه‌، پێشتر به‌ێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی تۆپهاوێژی (مدیر الصنف المدفعیة).
لیوا ڕوکن عماد یاسین سه‌ید سه‌لمان ئه‌لزوهێری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی یازده‌هه‌م، که‌ له‌ مانگی دووی ساڵی (2012)دا هاتووه‌ بۆ ئه‌و تیپه‌. لیوا عماد یاسین ئه‌لزوهێری، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. لیوا ڕوکن غه‌سان خالید کازم ئه‌لعزی (شیعه‌)، تا مانگی شوباتی (2012) فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌. لیوا ڕوکن عه‌زیز نور سوادی عه‌باس ئه‌لزالمی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی یازده‌هه‌م، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة).
عه‌مید ڕوکن حه‌سه‌ن محه‌مه‌د مهه‌وه‌س مهواش ئه‌لجورانی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی یازده‌هه‌م.
عه‌مید عه‌لی ئه‌لقه‌یسی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌ندازیاری ئالی کاره‌بایی (آمر آمریة الهندسة ألالیة ألکهربائیة).
عه‌قید موهه‌نه‌د محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌بدازیاری گۆڕه‌پانی فه‌رمانده‌یی تیپ (آمر کتیبة هندسة میدان قیادة الفرقة).
عه‌قید ڕوکن عه‌باس عه‌بدئه‌لحوسه‌ین، فه‌رمانده‌ی لیوای (42).
فه‌رمانده‌ی لیوای (43).
عه‌قید ڕوکن عه‌قیل کازم عه‌بود، فه‌رمانده‌ی لیوای (44).
ڕائید ڕوکن ئه‌مجه‌د حه‌سون نوعمه‌، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (44).
عه‌مید ڕوکن حوسێن جه‌عفه‌ر غالی، فه‌رمانده‌ی لیوای (45).

12. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌م (قیادة فرقة المشاة الثانیة عشر). باره‌گای تیپه‌که‌ له‌ که‌یوانی باشووری خۆرئاوای که‌رکوک-ه‌و سنووری ئه‌رکه‌کانی ته‌واوی پارێزگای که‌رکوک به‌ هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌کانییه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌. به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ (160)ی دیوانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان (دکتۆر نوری کامل مالیکی) له‌ ڕێکه‌وتی (29.5.2012)دا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ دامه‌زرا بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله‌ (فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی پێنجه‌م) و فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌می که‌رکوک. دواتریش به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ (372)ی ڕێکه‌وتی (31.7.2012) فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌زا محه‌مه‌د خالید مه‌سیر ئه‌لزه‌یدی (عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی)، وه‌کو فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ دامه‌زرا. فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی (شیعه‌)، یه‌کێکه‌ له‌ کۆنه‌ ئه‌فسه‌ره‌کانی ڕژێمی سه‌دام که‌ پله‌ی (عضو فرقة)ی هه‌بووه‌ له‌ حزبی به‌عسی فاشیست.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌م له‌ که‌رکوک بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف سه‌عید عه‌لی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌م که‌ له‌ کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی (2012) فه‌رمانده‌یی ئه‌و تیپه‌ی له‌ لیوا ڕوکن سه‌میر عه‌بدولکه‌ریم وه‌رگرت. پێشتر لیوا ڕوکن سه‌میر عه‌بدولکه‌ریم جاسم محه‌مه‌د ئه‌لعقابی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی دوازده‌هه‌م بووه که‌ مانگی ئایار (2012) له‌و تیپه‌ گواسترایه‌وه‌‌. پێشتریش لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌زا محه‌مه‌د خالد مه‌سیر ئه‌لزه‌یدی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌می که‌رکوک بووه‌، به‌ڵام له‌ ڕێکه‌وتی (8.4.2011)دا گواسترایه‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیاله و لیوا سه‌میر عه‌بدولکه‌ریم جاسم ئه‌لعقابی شوێنی ئه‌وی گرته‌وه‌. عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی، ئه‌وجاره‌ به‌ پله‌ی فه‌ریق ڕوکن و به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاوه‌ به‌پێی بڕیاری (372)ی ڕێکه‌وتی (31.7.2012)ی نوری کامل مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، که‌ هه‌موو هێزه‌کانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌کانی پارێزگای که‌رکوک و پارێزگاریش خراوه‌ته‌ ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌ (قیادة عملیات دجلة) له‌ که‌رکوک که‌ عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی-یه‌ له‌پێناوی دووباره‌ عاره‌بێنرانی که‌رکوک و ده‌رکردنی کورد له‌و پارێزگایه‌دا وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م. فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله‌، سه‌ره‌تا سنووری پارێزگاکانی که‌رکوک و دیاله‌-ی ده‌گرته‌وه‌، دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (31.10.2012)دا پارێزگای تکریت (سه‌ڵاحه‌دین)یشی خرایه‌ سه‌ر، واته‌ هه‌ر سێ تیپه‌ پیاده‌کانی (4، 5، 12) و هێزه‌کانی پۆلیس، ئاساییش و ته‌واوی هێزه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ حکومییه‌کانی ئه‌و سێ پاڕیزگایه‌ ده‌گرێته‌وه‌. سه‌ره‌تا عه‌قید ڕوکن عه‌زیز سعود سه‌وادی زاڵمی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌می که‌رکوک بووه‌.
عه‌مید ڕوکن ئه‌یاد محه‌مه‌د ساڵح خورشید (کورد)، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی دوازده‌هه‌م که‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه‌.
عه‌مید ڕوکن موئه‌یه‌د نوره‌دین حوسێن، سه‌رۆک ئه‌رکانی تیپی دوازده‌هه‌م. پێشتر عه‌قید ڕوکن حه‌قی ماجد سه‌تای شه‌لال (سوننه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌.
عه‌مید ڕوکن عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقی بنچینه‌یی که‌رکوک.
عه‌مید ته‌حسین حه‌مید ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژمێریاری و وردبینی تیپ.
عه‌مید ڕوکن حازم قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پلاندانان له‌ تیپ.
عه‌قید تارق مسته‌فا، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی تیپ.
موقه‌ده‌م مه‌حمود موحسین موسا، فه‌رمانده‌ی کارگه‌ی گۆڕه‌پانی تیپی دوازده‌هه‌م (آمر معمل میدان الفرقة الثانیة عشر).
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر، عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حیم ساڵح، ڕاوێژکاری یاسایی تیپ.
عه‌قید ڕوکن ته‌ها محه‌مه‌د ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (15). بنکه‌ی پۆلی دووه‌م (الفوج الثاني) لیوای (15) له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک-ه‌.
عه‌قید ڕوکن حوسێن عه‌بدولڵا حه‌مودی، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (15).
عه‌قید ڕوکن حاجم سه‌عدون مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (15).
موقه‌ده‌م ئه‌نوه‌ر به‌دری سلێمان، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلی چواره‌می لیوای پیاده‌ی (15).
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (46)، که‌ بنکه‌که‌ی له‌ حه‌ویجه‌-یه‌.
موقه‌ده‌م زه‌ید زه‌یدون ئه‌لحه‌مدانی، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی (46).
عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (47).
موقه‌ده‌م ڕوکن غانم حوسێن شبیب، فه‌رمانده‌ی پۆلی دووه‌می لیوای پیاده‌ی (47).
عه‌مید محه‌مه‌د ئیسماعیل ڕه‌حمان، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (49). بنکه‌ی ئه‌و لیوایه‌ له‌ شارۆچکه‌ی (دوبز)ه‌.
موقه‌ده‌م ته‌حسین حه‌مه‌د عه‌لی، فه‌رمانده‌ی پۆلی سێیه‌می لیوای پیاده‌ی (49).
که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی – کتیبة المدفعیة – (112).

13. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی چوارده‌هه‌م (قیادة فرقة المشاة الرابعة عشر). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ به‌سرا-یه‌و ئه‌رکی پاراستنی ته‌واوی پارێزگاکه‌ی به‌ هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌کانه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆدایه‌. ئه‌و تیپه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ و هێزه‌ چه‌کداره‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و پارێزگایه‌ سه‌ر به‌ (فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا)ن. فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا بریتیین له‌:
فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولئه‌میر جارولڵا یوسف ئه‌للامی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا، که‌ له‌ فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی شه‌شه‌م هات و ئێستاش سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشکانییه‌کانه‌. پێشتر لیوا ڕوکن محه‌مه‌د جه‌واد هوه‌یدی عه‌بال ئالبدیر (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا له‌نێوان (19.4.2008-3.1.2012)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. پێشتریش فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن مۆحان حاخز فه‌هد نه‌سیر ئه‌لفریجی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ بووه‌و دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (19.4.2008) گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و کراوه‌ به‌ ڕازگری گشتیی وه‌زاره‌ت و ڕاوێژکاری سه‌ربازی پێشه‌نگ.
عه‌مید ڕوکن حوسێن عه‌بد عه‌لی عه‌بدولڵا ئیسماعیل ته‌ی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (14.3.2012) کرا به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای زیقار.
عه‌مید ڕوکن جیهاد به‌هاء ئیبراهیم فه‌رحان (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا.
فه‌رمانده‌کانی تیپی پیاده‌ی چوارده‌هه‌م بریتیین له‌:
لیوا ڕوکن عه‌بدولحوسێن عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لتمیمی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی چوارده‌م. پێشتر عه‌مید ڕوکن عه‌زیز سعود سوادی ئه‌لزاڵمی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌. پێشتریش لیوا ڕوکم محه‌مه‌د جه‌واد هوه‌یدی عه‌بال ئالبدیر (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه، که‌ دواتر کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سرا‌.
عه‌مید ڕوکن جه‌بار حاجم ساجت، سه‌رۆک ئه‌رکانی تیپ. پێشتر عه‌مید ڕوکن جه‌واد کازم نور عه‌بدولڵا ئه‌لمحنه‌ (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌.
عه‌قید محه‌مه‌د فه‌هد خیون، فه‌رمانده‌ی پۆلی پارێزگاری و ئه‌رکه‌کانی فه‌رمانده‌یی باره‌گای تیپ له‌ به‌سرا (آمر فوج دفاع و واجبات آمریة موقع البصرة). پۆلی پارێزگاری و ئه‌رکه‌کان، له‌ ڕێکه‌وتی (5.8.2008) دامه‌زراوه‌.
عه‌قید ڕوکن جه‌میل عه‌باس مه‌زڵام، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقکردنی به‌سرا.
موقه‌ده‌م ڕوکن محه‌مه‌د حوسێن سالم ئه‌لجمێلی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی مه‌شقکردنی شوعه‌یبه (له‌ ڕێکه‌وتی 11.6.2008 دامه‌زراوه‌)‌.
موقه‌ده‌م فه‌رحان ڕه‌حیم عه‌بد، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری گۆڕه‌پانی تیپی چوارده‌هه‌م.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی تیپ.
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر حه‌مدی یونس، ڕاوێژکاری یاسایی تیپ.
عه‌مید ڕوکن وه‌لید کازم عه‌بعوب، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (50).
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (52).
عه‌مید ڕوکن حامد له‌فته‌ زاحی، فه‌رمانده‌ی لیوای (53)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرایه‌.
عه‌قید ڕوکن ئیسماعیل ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می لیوای پیاده‌ی (53).
14. فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م (قیادة فرقة المشاة السابعة عشر). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ مه‌حمودیه‌-ی به‌غدایه‌.
لیوا ڕوکن عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د ئه‌لغه‌نام داود ئه‌لهیتی (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م، که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپی پیاده‌ی دووه‌م بووه‌ له‌ موسڵ له‌نێوان ساڵانی (2009-2011). لیوا ڕوکن عه‌بدولناسر ئه‌لغه‌نام، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. لیوا ڕوکن عه‌لی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لفریجی (شیعه/عماره‌‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م له‌گه‌ڵ لیوا ڕوکن عه‌بدولناسر غه‌نام ئاڵوگۆڕیان پێکراو ئه‌وه‌شیان گواسترایه‌وه‌ بۆ موسڵ.
عه‌مید ڕوکن حه‌سه‌ن عه‌باس تۆفان، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی حه‌ڤده‌هه‌م.
عه‌مید ڕوکن عماد غه‌زبان محه‌مه‌د شناوه‌ (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی پیاده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م.
لیوا ڕوکن محێی عه‌بدولحوسێن شه‌هاب، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ئه‌رکانی تیپی پیاده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م.
عه‌قید ڕوکن ئه‌یوب موسا، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی تیپی حه‌ڤده‌هه‌م.
عه‌قید لوئه‌ی یونس ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتیی تیپ.
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (23).
عه‌قید سه‌عد موحسین عرێبی، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (25). پێشتر عه‌مید ڕوکن عماد غه‌زبان محه‌مه‌د شناوه‌، فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌ به‌ڵام دواتر کراوه‌ته‌ سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی حه‌ڤده‌هه‌م.
فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (55).

فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی (قیادة القوة الجویة)

فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی له‌ ڕاستیدا ده‌بێ سه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا بێت، که‌چی به‌ بڕیارێکی نوری مالیکی له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا جیاکراوه‌ته‌وه‌و خراوه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئێراقی، له‌ ڕێکه‌وتی (22.4.1931)دا له‌سه‌ر ده‌ستی موقه‌ده‌م ڕوکنی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د عه‌لی جه‌واد دامه‌زراوه‌.
هه‌روه‌کو ده‌زانین له‌گه‌ڵ ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له‌ (9.4.2003)دا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، ته‌واوی داموده‌زگا سه‌ربازییه‌کانی حکومه‌تی ئێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌. به‌ڵام دواتر به‌ره‌ به‌ره‌ یه‌که‌ یه‌که‌ی داموده‌زگا سوپاییه‌کان دووباره‌ دروست کرانه‌وه‌. بێگومان کورد ڕۆڵی سه‌ره‌کی و به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر له‌ نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق، داموده‌زگا حکومی و سه‌ربازییه‌کان. سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی ئێراق، له‌لایه‌ن فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان که‌مال عه‌بدولستار عه‌بدولفه‌تاح به‌رزنجی (کورد) و چه‌ند فڕۆکه‌وانێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بدا له‌ ڕێکه‌وتی (6.1.2005)دا دروست کرایه‌وه‌و خۆی بوو به‌ یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و تا سه‌ره‌تای مانگی دووی ساڵی (2009) له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه‌. لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان که‌مال عه‌بدولستار عه‌بدولفه‌تاح به‌رزنجی، له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا له‌ ساڵانی (1987-1988)دا فه‌رمانده‌ی بنکه‌کانی ئاسمانی باشووری ئێراق (بنکه‌کانی ئیمام عه‌لی له‌ ناسریه‌ و بنکه‌ی شوعه‌یبیه‌ له‌ به‌سرا) بووه‌و له‌ ڕۆژی (28.6.1988)دا له‌گه‌ڵ (30) فڕۆکه‌انی دیکه‌دا له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆری ئێراق خه‌ڵاتکران. خه‌ڵاتکردنی به‌شێکیان به‌هۆی به‌شداریکردنیان بووه‌ له‌ کیمیا باران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش به‌هۆی به‌شدارییان له‌ شه‌ڕی ئێراق – ئێران. ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی داواکاری مافی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕۆژی (2.2.2009)دا داوای له‌ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی دادگای تاوانکاری دووه‌م کردووه‌، به‌هۆی گومانی به‌شداریکردن له‌ تاوانی کیمیا باران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ لیوا ڕوکن که‌مال عه‌بدولستار عه‌بدولفه‌تاح به‌رزنجی و (27) فڕۆکه‌وانی دیکه‌ ده‌رکه‌ن.
له‌ سه‌ره‌تای مانگی فێبریوه‌ری ساڵی (2009)دا، فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د مامه‌سێنی (کورد) و خه‌ڵکی سه‌رگه‌ڕان به‌ پشتیوانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا به‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و تا ئێستاکه‌ش هه‌مان پۆستی هه‌یه‌. فڕۆکه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2007) به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن کرا به‌ پشکێنه‌ری گشتیی سه‌ربازی له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا و تا مانگی شوباتی ساڵی (2009) له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه‌. فڕۆکه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین، له‌ کاتی ئه‌نفاله‌کاندا به‌ پله‌ی ڕائید له‌گه‌ڵ سربی (4)دا به‌شداری ئه‌نفالی کردووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق-ه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه‌و ژماره‌ (21)ی له‌ ڕیزبه‌ندی ناوی (423) داواکراوه‌که‌ دراوه‌تێ. ‌
لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان مونیر عه‌بدولحوسێن ئه‌لئه‌شقیر، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی. پێشتر لیوای ئه‌ندازیاری ڕوکنی ده‌ریاوان مۆفه‌ق نه‌جم عه‌بد، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی.
لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان قائد ئه‌لقرش مه‌شزوب (شیعه‌ - دوانیه‌/1956)، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپراسیۆنه‌کانی هێزی ئاسمانی (مدیر العملیات بالقوة الجویة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه و له‌ ساڵانی (2002-2003)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپراسیۆنه‌کانی هێزی ئاسمانی بووه‌‌. پێش ئه‌ویش لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان فه‌یسه‌ڵ حه‌مادی غه‌زبان، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی بوو، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌ (ئێستاکه‌ خانه‌نشینه)‌.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاسمانی (مدیر ألإدارة الجویة).
عه‌میدی پزیشک عه‌بدولڕه‌زاق نه‌جم عه‌بد جه‌واد، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی فڕۆکه‌وانی پزیشکی و هه‌ستکردن به‌ هه‌سته‌کان (مدیر مرکز طب الطیران والشعور بالحواس).
عه‌میدی فڕۆکه‌وان ته‌حسین ئیبراهیم سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسمانی (مدیر ألإعلام الجوي).
عه‌مید فڕۆکه‌وانی لۆجیستی ئازاد ئیبراهیم شاڵی، له‌ چه‌کی ئاسمانی ئێراقی (في سلاح الجوي العراقي).
عه‌قید ڕوکن خالید مه‌رداس، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان سه‌ڵاح عه‌بدولڵا، ڕاوێژکاری ئاسمانی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کان (المستشار الجوي لقیادة العملیات).
عه‌میدی فڕۆکه‌وان وه‌میز لوتفی مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی ئاسمانی.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان موزه‌فه‌ر جاسم حه‌سه‌ن، له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان نازم که‌ریم حه‌سون ئه‌لفتلاوی، له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.
عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان عه‌لی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، ڕاگری کۆلێژی هێزی ئاسمانی (عمید کلیة القوة الجویة).
عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان ڕافد غازی شناوه‌، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی به‌له‌د-ی ئاسمانی.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان نازم له‌فته‌ ئه‌لئه‌جوه‌دی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی تاجی ئاسمانی.
موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان سالم نوری ئه‌لسه‌عیدی، له‌ بنکه‌ی تازی ئاسمانی.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان سامی سه‌عید عه‌بدولنه‌بی، فه‌رمانده‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرا-ی سه‌ربازی.
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان فالح حه‌سه‌ن، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرا-ی سه‌ربازی.
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان فازڵ وافی، فه‌رمانده‌ی پۆلی (85) له‌ فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرا-ی سه‌ربازی (آمر السرب ال (85) في آمریة مطار البصرة العسکري).
عه‌قید فارس تورکی عه‌تیه‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له‌ واست (آمر القوة الجویة في الواسط).
عه‌مید ڕوکن عه‌بدولحه‌کیم عه‌بود تاهیر، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی ئیمام عه‌لی ئاسمانی له‌ ناسریه‌ و فه‌رمانده‌ی پۆلی (70)ی ئاسمانی (آمر قاعدة ‌ألإمام علي الجویة في الناصریة و آمر السرب الجوي 70).
عه‌مید شه‌هاب عه‌لی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی حوڕیه‌-ی ئاسمانی له‌ که‌رکوک (آمر قاعدة الحریة الجویة في کرکوک).
ملازمی یه‌که‌م زیاد تاریق کامل، له‌ بنکه‌ی حوڕیه‌ی ئاسمانی له‌ که‌رکوک.
عه‌قیدی ئه‌ندازیار عه‌دنان مه‌نسور، فه‌رمانده‌ی باڵی هونه‌ری له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرای سه‌ربازی (آمر الجناح الفني في مطار البصرة العسکري).
عه‌قید قه‌یس سه‌بری حه‌مید، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرای سه‌ربازی.
موقه‌ده‌می ئه‌ندازیار عه‌بدولعه‌زیم فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی ئه‌ندازیاری ئاسمانی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرای ئاسمانی (آمر وحدة الهندسة الجویة في مطار البصرة العسکري).
موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان زه‌ین ئه‌لعابدین مه‌نسور، له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سرای سه‌ربازی.
لیوای فڕۆکه‌وان حوسێن عه‌لی مرواج، له‌ بنکه‌ی کوتی ئاسمانی (قاعدة أبي عبیدة الجراح سابقا) له‌ واست.
فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌دی ئاسمانی له‌ پارێزگای ئه‌نبار/ڕومادی (آمر قاعدة عین ألأسد الجویة في محافظة الأنبار).
فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی موسه‌نای ئاسمانی (آمر قاعدة المثنی الجویة).
عه‌میدی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د عه‌لاء جاسم، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی بنکه‌ی موسه‌نای ئاسمانی (رئیس أرکان قیادة قاعدة المثنی الجویة)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (28.4.2011)دا کوژرا.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان ته‌حسین ئه‌لخه‌فاجی، له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.
عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان عه‌بدولساحب عه‌بدولکازم بوهی، له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.
موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان نازم که‌ریم حه‌سون ئه‌لفتلاوی، له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی.

فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا (قیادة طیران الجیش)

فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا دوای جیاکردنه‌وه‌ی له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری، که‌ مه‌به‌ستیش ته‌نیا لاوازکردنی فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی بوو چونکه‌ فه‌رمانده‌که‌ی کورده‌.
فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا که‌ فڕۆکه‌ی سمتی و هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی ده‌گرێته‌وه‌، بۆ جاری یه‌که‌م له‌ ساڵی (1981) له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام له‌کاتی جه‌نگی ئێراق – ئێران دامه‌زرا. فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا، بۆ جاری دووه‌م له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی دکتۆر نوری کامل مالیکی له‌ ڕۆژی (1.5.2010)دا سه‌ر له‌نوێ دامه‌زرایه‌وه‌ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی فڕۆکه‌وانی سوپا و سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی بوو. له‌ ڕۆژی (6.5.2010)شدا به‌شی ئه‌ندازیاری ئاسمانی کرایه‌وه‌. فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان حامد عه‌تیه‌ خیون ئه‌لمالکی (شیعه‌)، به‌ بڕیارێکی نوری مالیکی وه‌کو یه‌که‌م به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌وانی سوپا دامه‌زرا. فڕۆکه‌وان حامد عه‌تیه‌ خوین‌، له‌ سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کاندا به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م فه‌رمانده‌ی سربی (55)ی هێزی ئاسمانی ڕژێمی سه‌دام بووه‌و به‌شداری ئه‌نفالی سێی کردووه‌ له‌ که‌رتی فه‌یله‌قی دوو. فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان حامد عه‌تیه‌، له‌لایه‌ن سه‌دام-ه‌وه‌ مه‌دالیایه‌کی ئازایه‌تی (نوط الشجاعة)ی وه‌کو پاداشت له‌ به‌شداری کردنی ئه‌و شاڵاوه‌ی ئه‌نفالی کورد وه‌رگرتووه‌. دواتریش له‌ ڕۆژی (8.11.2010)دا به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌ندازیاری فڕۆکه‌وانی سوپا که‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپایه‌ دامه‌زرا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا‌، نوری مالیکی (50) فڕۆکه‌ی سمتی و کۆپته‌ری شه‌ڕکه‌ری له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئێراق له‌ فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین وه‌رگرته‌وه‌و خستنیه‌ به‌رده‌ستی فه‌ریق حامد عه‌تیه‌ خوینی فه‌رمانده‌ی نوێی فڕۆکه‌وانی سوپا. دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (10.5.2011)دا فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی جیاکرایه‌وه‌. سه‌ره‌تای ساڵی (2012)، فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا نزیکه‌ی (150) هه‌لیکۆپته‌ری جۆراو جۆری جه‌نگی هه‌بووه‌.
لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان عه‌وده‌ ده‌خیل عه‌بد ئه‌لعامری (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی فڕۆکه‌وانی سوپا، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه‌. پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ هه‌واڵگری (المخابرات)ی نوێی ئێراقی پۆستی وه‌رگرت.
لیوای فڕۆکه‌وان خه‌ڵه‌ف محه‌مه‌د فه‌واک، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا.
عه‌میدی فڕۆکه‌وان عه‌مار عه‌بد حمێدی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی بیروباوه‌ڕ له‌ فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا (رئیس اللجنة العقیدة في قیادة طیران الجیش).
عه‌میدی فڕۆکه‌وان عه‌بدولستار عه‌بدولحوسێن ئه‌لزوهێری، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی فڕۆکه‌وانی سوپا (مدیر إدارة طیران الجیش).
عه‌میدی فڕۆکه‌وان ماجد عه‌بد سه‌لام سالم، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا (مدیر إستخبارات قیادة طیران الجیش).
عه‌میدی به‌ڕێوه‌بردن زوهێر عه‌بدولئه‌میر ڕسن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژمێریاری و وردبینی له‌ فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا (العمید ألإداری مدیر قسم الحسابات والتدقیق في قیادة طیران الجیش).
عه‌میدی ئه‌ندازیار حافز حوسێن ئه‌حمه‌د، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی مه‌شقی فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا (من مدیریة تدریب قیادة طیران الجیش).
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د شه‌نشول، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی فڕۆکه‌وانی سوپا (مدیر تدریب طیران الجیش).
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان یوسف کازم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فه‌رمانگه‌ی پله‌داره‌کان له‌ فڕۆکه‌وانی سوپا (مدیر قسم إدارة المراتب في طیران الجیش).
عه‌مید ڕوکن ئه‌حمه‌د مه‌هدی، فه‌رمانده‌ی فڕۆکه‌وانی سوپا له‌ بنکه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د (عین الأسد)ی ئاسمانی له‌ ئه‌نبار.
عه‌قید غه‌نی ئه‌لعه‌لاق، نوێنه‌ری فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا (ممثل قیادة طیران الجیش).
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان عه‌لی حوسێن عه‌لی، له‌ فه‌رمانده‌یی فڕۆکه‌وانی سوپا.

فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی (قیادة الدفاع الجوي)

فه‌ریق یه‌که‌می فڕۆکه‌وان جه‌بار عوبێد کازم، فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی که‌ پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی به‌رگری ئاسمانی بووه‌.
لیوا ڕوکن موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌زا عوبێد، جێگری فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی.
لیوا ڕوکن سه‌لمان محه‌مه‌د حه‌بینی ئه‌لبدێری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی (مدیر هندسة قیادة الدفاع الجوي). لیوا سه‌لمان ئه‌لبدێری، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو قیادة فرقة).

فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی (قیادة القوة البحریة)

فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی له‌ ڕاستیدا ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا بێت، به‌ڵام له‌پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکان خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری.
هێزی ده‌ریاوانی ئێراقی جاری یه‌که‌م له‌ ڕێکه‌وتی (12.8.1937)دا دامه‌زراوه‌، دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ ڕێکه‌وتی (11.11.2003)دا هێزێکی بچووکی ده‌ریاوانی به‌ناوی هێزی به‌رگری که‌ناره‌کان (قوة الدفاع الساحلي) دامه‌زرایه‌وه‌ که‌ پاشان له‌ مانگی یه‌کی ساڵی (2005)دا دوای فراوانکردنی هێزه‌که‌ ناوی گۆڕا بۆ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی و باره‌گای له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ کرایه‌وه‌.
فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن عه‌لی حوسێن عه‌لی ئه‌لڕوبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ده‌ریاوانی (قائد القوات البحریة).
لیوا ڕوکنی ئه‌ندازیاری ده‌ریاوان مۆفه‌ق نه‌جم عه‌بدولڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی.
لیوا ڕوکنی ده‌ریاوان عادل حه‌سون حافز، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی.
عه‌مید ئه‌ندازیاری ده‌ریاوانی که‌ریم سالم هاشم، سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای که‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ خوێندنی ده‌ریاوانی.
عه‌مید ڕوکنی ده‌ریاوان قاسم شاهین برێسم، ڕاگری کۆلێژی ده‌ریاوانی (عمید الکلیة البحریة).
عه‌مید ئه‌ندازیاری ده‌ریاوانی عه‌لی ماهود، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پیشه‌یی (مدیر المرکز المهني).
عه‌مید ڕوکنی ده‌ریاوان ئه‌حمه‌د جاسم مه‌عارج، له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی.
عه‌مید ڕوکنی ده‌ریاوان عه‌بدولواحێد کامل سائب، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی ئۆم قه‌سر-ی ده‌ریاوانی له‌ به‌سرا. پێشتر عه‌میدی ده‌ریاوان عادل عه‌بد جه‌لاب، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی ئوم قه‌سر-ی ده‌ریاوانی (قائد قاعدة أم قصر البحریة) بووه‌.
عه‌مید ڕوکنی ده‌ریاوان عه‌بدولواحێد کازم سه‌هر، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ بنکه‌ی ئۆم قه‌سر-ی ده‌ریاوانی بووه‌ له‌ به‌سرا.
موقه‌ده‌می ده‌ریاوان ئه‌مجه‌د سامی، فه‌رمانده‌ی خوێندنگه‌ی ده‌ریاوانی له‌ بنکه‌ی ئوم قه‌سری ده‌ریاوانی (آمر المدرسة البحریة في قاعدة أم قصر البحریة).
عه‌میدی ده‌ریاوان عه‌باس کازم سوادی، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی (آمر کتیبة ألإتصالات في قیادة القوة البحریة). که‌تیبه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، له‌ مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی (2012) دامه‌زراوه‌.
عه‌قید پیاده‌ی ده‌ریاوانی ڕه‌عد فلفل به‌تی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی به‌رگری و ئه‌رکه‌کان له‌ بنکه‌ی ئوم قه‌سر-ی ده‌ریاوانی (آمر الفوج الدفاع والواجبات في قاعدة أم قصر البحریة).
ڕائید ڕوکنی ده‌ریاوان غه‌سان عه‌بدولحڕ، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی به‌له‌مه‌ تیژڕه‌وه‌کان (معاون آمر کتیبة زوارق الصولة السریعة).
نه‌قیب حه‌سان سه‌لمان عه‌بد، فه‌رمانده‌ی به‌له‌می ژماره‌ (307) له‌ بنکه‌ی ئوم قه‌سر.
نه‌قیب حسام عه‌بدولحه‌مید، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی به‌له‌می ژماره‌ (307) له‌ بنکه‌ ئوم قه‌سر.
ملازمی یه‌که‌می مافپه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌زا جه‌واد کازم، یارمه‌تیده‌ری ڕاوێژکاری یاسایی لیوای پیاده‌ی ده‌ریاوانی.

زانکۆی به‌رگری بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان (جامعة الدفاع للدراسات العسکریة)

زانکۆی به‌رگری تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان سه‌ره‌تا له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.2006)دا له‌ژێر ناوی زانکۆی به‌رگری دامه‌زراو له‌ ڕێکه‌وتی (1.11.2006)دا به‌ فه‌رمی کرایه‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌ک ناوه‌که‌ی گۆڕدرا بۆ زانکۆی به‌رگری نیشتمانیی و دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (4.10.2010)دا بۆ جاری دووه‌م ناوه‌که‌ی گۆڕدرا بۆ زانکۆی به‌رگری بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان. ئه‌و زانکۆیه‌ هه‌ر درێژکراوه‌ی زانکۆی به‌کر بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌ باڵاکان (جامعة البکر للدراسات العسکریة العلیا)یه‌، که‌ ئه‌وه‌ی دواییان له‌ ساڵی (1973) له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس-ه‌وه‌ بۆ خوێندنی باڵای سه‌ربازی دامه‌زرابوو.
فه‌ریق ڕوکن جاسم سه‌لیم حوسێن، سه‌رۆکی زانکۆی به‌رگری بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان. پێشتر یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا بۆ مه‌شقکردن بووه‌.
لیوا ڕوکن زیاد طارق مه‌حمود (شیعه‌)، ڕاگری کۆلێژی جه‌نگ (عمید کلیة الحرب)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة). کۆلێژی جه‌نگ، کاتی خۆی له‌ سه‌رده‌می حوکمی به‌عس-دا له‌ ساڵی (1976) وه‌کو به‌شێکی سه‌ر به‌ زانکۆی به‌کر بۆ خوێندنی باڵای سه‌ربازی دامه‌زرا، به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌ ساڵی (2009) بۆ جاری دووه‌م وه‌کو کۆلێژێکی سه‌ر به‌ زانکۆی به‌رگری بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان دامه‌زرایه‌وه‌.
ده‌سته‌ی وانه‌بێژی له‌ کۆلێژی جه‌نگ (هیئة التدریسیة في کلیة الحرب) ئه‌مانه‌ن:
1. لیوا ڕوکن عه‌بدولئه‌میر عه‌بدولزه‌هره‌ عه‌بدولڵا.
2. عه‌مید ڕوکن جه‌بار نعێمه‌ ئه‌لتائی.
3. عه‌مید ڕوکن عه‌باس عه‌بدولحوسێن یه‌سر.
4. عه‌مید ڕوکن ئه‌یاد خه‌زعه‌ل عه‌بود.
5. عه‌مید ڕوکن عه‌لاء حوسێن خه‌لیل.
6. عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د حافز عه‌بدولڕه‌زاق.
7. عه‌مید ڕوکن ناسر که‌ریم چیاد.
8. عه‌مید ڕوکن سائب حه‌تاب مساهر.
9. عه‌مید ڕوکن عیماد حه‌سه‌ن محه‌مه‌د.
10. عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د زیاد محه‌مه‌د ڕه‌شاد.
11. عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان عه‌زیز عه‌بدولڵا عیسا ڕومان.
لیوا ڕوکن عه‌لی ئه‌لفه‌ره‌ج، ڕاگری کۆلێژی به‌رگری نیشتمانیی (عمید کلیة الدفاع الجوي).
لیوا ڕوکن محه‌مه‌د سامر جه‌وهه‌ر (شیعه‌)، ڕاگری کۆلێژی فه‌رمانده‌یی و ئه‌رکانی هاوبه‌ش (عمید کلیة القیادة و ألأرکان المشترکة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-دا به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو الفرقة).
لیوا ڕوکن سه‌بیح به‌هلول ئه‌لعانی، فه‌رمانده‌ی کۆلێژی سه‌ربازی یه‌که‌م (آمر الکلیة العسکریة ألاولی).
لیوا ڕوکن که‌ریم ماهر جه‌بر ئه‌لشوێلی (شیعه‌)، ڕاگری کۆلێژی سه‌ربازی چواره‌م له‌ ناسریه‌ (عمید الکلیة العسکریة الرابعة في الناصریة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام، پله‌ی -عضو الفرقة-ی له‌ حزبی به‌عس هه‌بووه. عه‌مید ڕوکن که‌ریم ماهر، سه‌ره‌تا ڕاگری کۆلێژی سه‌ربازی ڕۆسته‌میه‌ بوو دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ ناسریه‌.
لیوا ڕوکن مه‌جید حه‌سه‌ن زکات ئه‌لڕوبه‌یعی (شیعه‌ که‌ ئایینزای خۆی له‌ سوننه‌وه‌ گۆڕی)، فه‌رمانده‌ی کۆلێژی سه‌ربازی (قائد الکلیة العسکریة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن باقر عوسمان، له‌ زانکۆی به‌رگری نیشتمانیی که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
موقه‌ده‌م حوسێن سه‌لمان مه‌ته‌ر، فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می مه‌شقپێکردنی خوێندکاران له‌ کۆلێژی سه‌ربازی چواره‌م (آمر فوج ألأول لتدریب الطلاب في کلیة العسکریة الرابعة).
ڕائید مه‌هدی شه‌علان خزر، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلی یه‌که‌می مه‌شقپێکردنی خوێندکاران له‌ کۆلێژی سه‌ربازی چواره‌م.
ڕائید ڕه‌بیع تورکی عه‌لی، ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌ کۆلێژی سه‌ربازی چواره‌م.
عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان نوره‌دین، ڕازگری نهێنی کۆلێژی به‌رگری نیشتمانیی (أمین سر کلیة الدفاع الوطني).
عه‌مید ڕوکن ئیسماعیل زه‌رب ئه‌لسودانی، ڕاگری په‌یمانگای زمانه‌کان له‌ زانکۆی به‌رگری بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان (عمید معهد اللغات في جامعة الدفاع للدراسات العسکریة).
عه‌میدی ئه‌ندازیار عه‌باس له‌فته‌ ساجت، یارمه‌تیده‌ری ڕاگری په‌یمانگای زمانه‌کان له‌ زانکۆی به‌رگری بۆ تۆژینه‌وه‌‌ سه‌ربازییه‌کان.
عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان عه‌قیل مسته‌فا مه‌هدی، سه‌رۆکی به‌شی ئه‌کادیمی له‌ کۆلێژی به‌رگری نیشتمانیی.
عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د زیاد محه‌مه‌د ڕه‌شاد ئه‌لحه‌مامی، سه‌رۆکی به‌شی خوێندنی ستراتیژی (رئیس قسم الدراسات ألإستراتیجیة).
لیوا ڕوکن ساڵح مه‌هدی، وانه‌بێژی پێشه‌نگ له‌ کۆلێژی به‌رگری نیشتمانیی (مدرس أقدم في کلیة الدفاع الوطني).
عه‌مید ڕوکن ئه‌میر جه‌سام محه‌مه‌د، وانه‌بێژی پێشه‌نگ له‌ کۆلێژی به‌رگری نیشتمانیی.
عه‌میدی ئه‌ندازیار ئه‌یاد جه‌بار عه‌لی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی به‌ها و پرانسیپه‌ سه‌ربازییه‌کان (آمر مرکز القیم وألمبادي العسکریة).
عه‌میدی فڕۆکه‌وان جهاد شه‌هاب محه‌مه‌د، یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی به‌ها و پرانسیپه‌ سه‌ربازییه‌کان.
عه‌مید عه‌لی هادی وه‌هیب، فه‌رمانده‌ی باڵی فه‌رمانده‌یی له‌ بنکه‌ی به‌ها و پرانسیپه‌ سه‌ربازییه‌کان (آمر جناح القیادة في مرکز القیم والمبادي العسکریة).
عه‌مید عه‌لی سه‌عید ڕه‌زا، فه‌رمانده‌ی باڵی لێکۆڵینه‌وه‌و ساڵنامه‌ له‌ بنکه‌ی به‌ها و پرانسیپه‌ سه‌ربازییه‌کان (آمر جناح البحث والتقویم في مرکز القیم والمبادي العسکریة).
عه‌قید به‌سام حکمه‌ت عه‌بد، فه‌رمانده‌ی به‌شی باڵی به‌ها و پرانسیپه‌ سه‌ربازییه‌کان.

ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی (جهاز المخابرات الوطني)

فه‌ریق ڕوکن قاسم عه‌تا مزاعل فه‌ره‌ج ئه‌لمه‌گسوسی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (4.9.2012) ده‌ست به‌کار بووه‌. قاسم عه‌تا، پێشتر یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی بۆ کاروباری ئۆپراسیۆنه‌کان بووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵێکیش وه‌کو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن کاری کردووه‌. قاسم عه‌تا ئه‌لمه‌گسوسی، له‌ سه‌رده‌می به‌عس گه‌یشتبووه‌ پله‌ی عه‌قید ڕوکن و (عضو قیادة فرقة)ی حزبی به‌عس و به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری (شعبة الحزب) بووه‌، سه‌دام چوار مامی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ له‌ سێداره‌ داون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی قاسم عه‌تا به‌عسییه‌کی عه‌یار (24) بووه‌ بۆیه‌ له‌ کاری سه‌ربازی ده‌رنه‌کراوه‌.
فه‌ریق ڕوکن زوهێر فازڵ عه‌باس ئه‌لغه‌رباوی (شیعه‌ - ناسریه‌/1950)، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی (دوای محه‌مه‌د شه‌هوانی). نوری کامل مالیکی، له‌دوای وازهێنانی محه‌مه‌د شه‌هوانی له‌ ڕۆژی (13.10.2009) بڕیاریدا فه‌ریق زوهێر غه‌رباوی بکرێت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی که‌ پێشتر جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی بوو، هه‌روه‌ها له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام به‌عسی بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). فه‌ریق زوهێر غه‌رباوی، تاوه‌کو ڕۆژی (4.9.2012) و دانانی فه‌ریق قاسم عه‌تا وه‌کو سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نوێ، ئه‌و سه‌رۆکی ئه‌و ده‌زگایه‌ بووه‌.
فه‌ریقی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د عه‌بدولڵا محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هوانی (سوننه‌ - موسڵ/1938)، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی (مدیر جهاز المخابرات الوطني)، که‌ له‌ ساڵی (2004) وه‌کو یه‌که‌م سه‌رۆکی ده‌زگاکه‌ دامه‌زرا. محه‌مه‌د شه‌هوانی، کۆنه‌ فڕۆکه‌وانێکی ڕژێمی سه‌دام بووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی (1984)دا که‌ ڕاوێژکاری وه‌زیری به‌رگری بووه‌ بۆ کاروباری فڕۆکه‌وانی سوپا، به‌بێ خواستی خۆی خانه‌نشین کراوه‌. ئه‌و له‌ ساڵی (1990)دا ئێراقی جێهێشتووه‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ کردووه‌، بۆیه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.6.1996)دا سه‌دام حوسێن سێ کوڕی محه‌مه‌د شه‌هوانی به‌ ناوه‌کانی (ئه‌نمار، ئه‌سیر و ئه‌یاد) گرتن به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی باوکیان ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ پلانێک بۆ ڕوخانی ڕژێم و هه‌ر سێکی له‌ سێداره‌ دان. محه‌مه‌د شه‌هوانی، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌ ڕۆژی (19.8.2009) له‌گه‌ڵ دکتۆر نوری مالیکی بوو به‌ شه‌ڕیان و هه‌مان ڕۆژ وازهێنانی خۆی دایه‌ مالیکی و به‌ره‌و عه‌مانی پایته‌ختی ئورده‌ن ڕۆیشت، به‌مه‌ش ئاواتی مالیکی هاته‌جێ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی له‌و ده‌زگایه، که‌ دوای که‌متر له‌ مانگێک که‌سێکی شیعه‌ی به‌ناوی زوهێر غه‌رباوی له‌ شوێنی ئه‌و دانا‌.
لیوا سه‌میر حه‌داد (شیعه‌)، جێگری سه‌رۆک ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی، که‌ پێشتر ڕازگری نهێنی ده‌زگاو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کارگێڕی و دارایی و (میم 99) بووه‌. سه‌میر حه‌داد، ئه‌ندامێکی به‌رزی حزبی ده‌عوه‌ و به‌رپرسی ئاساییشی حزبی ده‌عوه‌یه‌.
لیوا ڕوکن ڕائد شاکر جه‌وده‌ت ئه‌لته‌میمی (شیعه‌)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ده‌زگاو به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپراسیۆنه‌کان له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی، که‌ دواتر کرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌ربه‌لا و ئێستاکه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی (ناسریه‌)یه‌.
لیوای فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د نه‌بیل ئه‌حمه‌د موسڵاوی (أبو صدام) دوای ڕوخانی ڕژێم (أبو حسام)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای هه‌واڵگری (2007-26.1.2010). فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د نه‌بیل موسڵاوی، له‌ ڕێکه‌وتی (24.4.1974)دا به‌ پله‌ی نه‌قیب یه‌کێک بووه‌ له‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی ڕائید سالم سوڵتان عه‌بدولڵا به‌سۆ، شاری (قه‌ڵادزه‌)یان بۆردومان کردووه‌و (163) هاووڵاتیان شه‌هید و (350)ی دیکه‌یان بریندار کردووه‌‌. لیوا محه‌مه‌د نه‌بیل (سوننه‌)، به‌ر له‌ ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌ حزبی به‌عس پله‌ی (عضو فرقة في الوزیریة)ی هه‌بووه‌.
لیوا جه‌وده‌ت ئه‌لقوره‌یشی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی که‌ ڕۆژی (26.1.2010) هاته‌ شوێنه‌که‌ی لیوا محه‌مه‌د نه‌بیل ئه‌حمه‌د.
لیوا مازی عه‌باس موتعب ئه‌لحه‌سناوی (شیعه‌ - حزبی ده‌عوه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری گشتیی له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی.
لیوا جه‌وده‌ت کازم ئه‌لعوبێدی (شیعه‌ - حله‌)، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ده‌زگار هه‌واڵگری نیشتمانیی.
جه‌بار ئه‌لموسه‌وی (شیعه‌ - حزبی ده‌عوه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاساییشی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی که‌ له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2011)دا به‌ بڕیارێکی نوری مالیکی عه‌لی به‌رواری (کورد) ئه‌و پۆسته‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه‌ به‌هۆی کوردبوونی و پۆسته‌که‌ درایه‌ جه‌بار موسه‌وی.
عه‌لی ئه‌لموسه‌وی (شیعه‌ - حزبی ده‌عوه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆکی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان.
مازن فاخر علێوی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پشکنین له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی (مدیر قسم التحري في جهاز المخابرات الوطني).
نه‌وار تاهیر، سه‌رۆکی هۆبه‌ی پشکنین (رئیس قسم التحري).
ئه‌حمه‌د عه‌لی مه‌جید، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی هۆبه‌ی پشکنین.
موهه‌نه‌د نه‌بیل ئیسماعیل ئه‌لعانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئامێره‌کان له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی (مدیر ألآلیات في جهاز المخابرات الوطنیة).

به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی (مدیریة ألإستخبارات العسکریة العامة)

لیوا ڕوکن عه‌لاء سه‌لمان جاسم سه‌لمان ئه‌لعامری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی. لیوا عه‌لاء ئه‌لعامری، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای قودس-ی به‌عس و سه‌دام بووه، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی (1988)دا له‌کاتی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال به‌ پله‌ی عه‌مید ڕوکن به‌رپرسی به‌شێک (مسؤول قسم) بووه‌ له‌ یه‌کێک له‌و پێنج معاونییه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی (مدیریة ألإستخبارات العسکریة العامة)‌. لیوا عه‌لاء عامری، ماوه‌یه‌ک به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیرکرا، دوای ئازادکردنی ڕایکرد.
لیوا حاته‌م ئه‌لمه‌کسوسی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی.
لیوا محه‌مه‌د ته‌ڵال مه‌دحه‌ت، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی که‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی ئه‌فسه‌ر بووه‌. پێشتر

به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش (مدیریة ألعامةللإستخبارات وألأمن)

فه‌ریق جه‌مال سلێمان (کورد)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش. فه‌ریق جه‌مال سلێمان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ کورد بوو له‌ ڕێکه‌وتی (21.10.2009)، له‌لایه‌ن مالیکی لادراو ماوه‌یه‌ک خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌و ده‌زگایه‌ی گرته‌ ده‌ست. نوری مالیکی، له‌ کۆتایی ساڵی (2009)دا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌رکردن و لادانی فه‌رمانده‌ و سه‌رکرده‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی گرته‌ به‌ر که‌ زۆربه‌ی چاودێران پێیان وابوو هه‌ر که‌سێک دڵسۆزی ئه‌و نه‌بووایه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی یان بێ توانایی لایداون و که‌سانی سه‌ر به‌ حزبه‌که‌ی خۆی یان نزیک و دڵسۆز به‌خۆی له‌ شوێنیان دانا.
لیوا حازم به‌خیت تایه‌ عجه‌ ئه‌لجحیفری (شیعه‌)، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش و ڕازگری نهێنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ بریکاری (مدیر عام ألإستخبارات وکالة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة الحمزة – بابل).

ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر (جهاز مکافحة ألإرهاب)

ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ ساڵی (2007)دا به‌ پشتیوانی نوری کامل مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌کی ناده‌ستووری دامه‌زرا. ژماره‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌ نزیکه‌ی (6) هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز داده‌نرێت که‌ نزیک به‌ ته‌واویان سه‌ر به‌ ئایینزای شیعه‌ن و ساڵانه‌ بڕی (500) ملیۆن دیناری وه‌کو بودجه‌ بۆ ته‌رخان کراوه‌. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت (قیادة قوات العملیات الخاصة) یان هێزه‌ تایبه‌تییه‌کانی ئێراقی (القوات الخاصة العراقیة) که‌ به‌شێکه‌ له‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر، له‌ کۆتایی ئه‌و به‌شه‌دا دێمه‌وه‌ سه‌ری.
فه‌ریق ڕوکنی ئاسمانی تاڵب شغاتی مشاری زاری حه‌مه‌د ئه‌لکنانی ئه‌لمالیکی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر. فه‌ریق تاڵب شغاتی ئه‌لمالیکی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو قیادة شعبة)ی ڕێکخستنه‌کانی حزبی به‌عس له‌ به‌رگری ئاسمانی، هه‌روه‌ها ئه‌و پۆستانه‌ی هه‌بووه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی جوله‌کان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی جوله‌کانی به‌رگری ئاسمانی (مدیر شعبة الحرکات في مدیریة حرکات الدفاع الجوي)، ئه‌فسه‌ری ڕوکنی فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی بۆ مه‌شقکردن (ضابط رکن قائد الدفاع الجوي للتدریب)، ئه‌فسه‌ری ڕوکنی فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی بۆ جولانه‌وه‌کان و له‌کاتی ڕوخانی ڕژێم له‌ ڕێکه‌وتی (9.4.2003)دا به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن فه‌رمانده‌ی کۆلێژی به‌رگری ئاسمانی (آمر کلیة الدفاع الجوي) بووه‌. فه‌ریق تاڵب، له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعه‌ و ژنه‌که‌ی خوشکی ژنی یه‌کێک له‌ براکانی دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری-یه‌ بۆیه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌بێ گوێدان به‌ ڕابردووه‌که‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پێدا. ناوبراو خانووه‌کیشی له‌ هه‌ولێر کڕیوه‌.
فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولغه‌نی عجیل ئه‌لئه‌سه‌دی (شیعه‌)، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌تییه‌کانی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر (معاون رئیس جهاز مکافحة ألإرهاب و قائد القوات الخاصة في جهاز مکافحة ألإرهاب). عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو شعبة) و فه‌رمانده‌ی تیپی سوپای قودسی-ی سه‌دامی بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن وه‌جیه عه‌بدولڵا حه‌مید نه‌جه‌فی (شیعه‌ - ‌حزبی ده‌عوه‌)، ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌ له‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر و پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رخ بووه‌ له‌ به‌غدا. فه‌ریق وه‌جیه‌، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو شعبة) و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕکردن و سه‌رژمێری (مدیر التعبئة و ألإحصاء) و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شه‌ڕکه‌ران (مدیر دائرة المحاربین) بووه‌.
لیوا زیاء حوسێن ساهی ئه‌لکنانی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی لێکۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ (المدیر العام لمدیریة التحقیقات الجنائیة في وزارة الداخلیة).
لیوا ڕوکن مه‌ناف ئه‌لته‌میمی (شیعه‌)، ئه‌فسه‌ر له‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر. لیوا مه‌ناف، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و ڕاگری کۆلێژی فه‌رمانده‌یی (عمید کلیة القیادة) بووه‌.
لیوا ڕوکن عه‌لی مه‌حمود ئه‌لفه‌ره‌ج (شیعه‌)، ئه‌فسه‌ر له‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و فه‌رمانده‌ی تیپی (34)ی سوپای سه‌دام.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت یان هێزه‌ تایبه‌تییه‌کان، له‌ ڕێکه‌وتی (17.11.2003) له‌سه‌ر ده‌ستی لیوا فازڵ جه‌میل به‌رواری (کورد – پارتی دیموکراتی کوردستان) له‌ سه‌ربازگه‌ی جه‌ره‌ف (معسکر الجرف) به‌ناوی فه‌رجی به‌غدا دامه‌زراوه، که‌ دواتر کرا به‌ که‌تیبه‌ی (36)ی کۆماندۆ (المغاویر)‌. هێزێکی دیکه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (14.12.2003) له‌ژێر ناوی لیوای ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان (لواء العملیات الخاصة) دامه‌زرا، که‌ دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (9.5.2005) ناوه‌که‌ی بۆ هێزه‌کانی بازی دوو ڕوبار (قوات صقر الرافدین) گۆڕدرا. هه‌روه‌ها له‌ ڕێکه‌وتی (7.5.2005) ناوی لیوای ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان (قیادة العملیات الخاصة) گۆڕدرا. له‌ مانگی یازده‌ی ساڵی (2005) هێزێکی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ که‌ له‌ ئورده‌ن، ئه‌مریکاو ئوسترالیا مه‌شقیان کردبوو گه‌ڕانه‌وه‌، دوو به‌تالیۆنی نوێیان لێ دروستکردن که‌ یه‌کێکیان شه‌ڕکه‌ر و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان پاڵپشتی، وه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (22.12.2005)دا که‌تیبه‌ی (36)ی کۆماندۆ بووه‌ چووه‌ ناو هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت و ناوی نه‌ما.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان، هه‌م ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو هه‌م به‌هێزترین یه‌که‌ی سوپای ئێراق بوو هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌که‌شی کورد بوو، که‌ نوری مالیکی و شیعه‌کان به‌ مه‌ترسیان ده‌زانی بۆ سه‌ر دواڕۆژی به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ی ئاینده‌ی خۆیان، بۆیه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (7.2.2007) به‌ بڕیارێکی دیوانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری جیاکرایه‌وه‌و خرایه‌ ژێر فه‌رمانده‌یی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر که‌ نزیکه‌ی ته‌واوی ئه‌و ده‌زگایه‌ شیعه‌ن. وه‌کو هه‌نگاوی دووه‌میش ناوه‌که‌یان بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کانی یه‌که‌م (قیادة العملیات الخاصة ألأولی) گۆڕی و بچووک کرایه‌وه‌.
له‌ ساڵی (2008) دوو لیوای سه‌ر به‌و فه‌رمانده‌ییه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی ئێراقی لێکدران و (3) تیپی سوسه‌کردن (أستطلاع)، پشتیوانی (الدعم) و شه‌ڕکه‌ر (القتال)ی بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر لێ دروستکرا. تیپی یه‌که‌می ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان له‌ به‌غدا دروست کرا که‌ له‌ دوو لیوا پێکدێت و دووباره‌ ناوی که‌تیبه‌ی (36)ی کۆماندۆی لێنرایه‌وه‌. که‌تیبه‌ی (36)ی کۆماندۆ، تیپی وه‌ڵامی خێرا، پۆلی ته‌واری و هێزه‌کانی دیلتا سه‌ر به‌ تیپی ئاڵتونی (الفرقة الذهبیة)ن که‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌هێزترین تیپه‌کانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان. هه‌روه‌ها تیپی دووه‌م و تیپی پێنجه‌می ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان و لیوای دووه‌می پشتیوانی و مه‌شقکردن به‌شێکی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆرن.
لیوا گورگ (لواء الذئب)، یه‌که‌یه‌کی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان بووه‌. لیوا ڕوکن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زێدان ئه‌لوه‌ڕه‌یشی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی لیوای گورگ بووه‌ له‌ موسڵ، که‌ ئێستاکه‌ فه‌رمانده‌ی هێزی پاسه‌وانی ته‌له‌عفه‌ر-ه‌ دوای ئه‌وه‌ی عه‌مید ڕوکن عه‌بدولڕه‌حمان حه‌نزه‌ل (سوننه‌)یان له‌وێ لادا. لیوا ڕوکن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید ڕوکن حوسێن ڕازی ئه‌لعه‌زاوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان.
لیوا ڕوکن نیزاڵ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولڵا ئه‌لڕکابی (شیعه‌)، له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن ڕه‌شید فله‌یح محه‌مه‌د زاهیر ئه‌لحلفی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی لیوای گورگ له‌ ساڵانی (2004-2005)، که‌ پێشتر له‌ ساڵی (1991)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناسریه‌ (زیقار) بووه‌و دواتریش له‌ ساڵی (1994)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ته‌واری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌منی گشتیی بووه‌ و ئێستاکه‌ش فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی سامه‌ڕایه‌ که‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی چواره‌مه‌.

قیادة قوات الشرطة ألإتحادیة (فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی)

دوو هێزی جیای پۆلیس له‌ ساڵی (2004)دا یه‌که‌میان به‌ناوی هێزه‌کانی کۆماندی ناوخۆ (مغاویر الداخلیة) که‌ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی ڕاوێژکاری ئه‌منی وه‌زیری ناوخۆ و دووه‌میش هێزه‌کانی پاراستنی ڕژێم (قوات حفظ النظام)ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئۆپراسیۆنه‌کان دامه‌زرا، که‌ بوونه‌ هه‌وێنی پێکهێنانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی. ئه‌وکاته‌ لیوا ڕوکن مه‌هدی سه‌بیح هاشم ئه‌لغه‌ڕاوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی ڕژێم بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضا فرقة). دواتر له‌ ساڵی (2006)دا ئه‌و دوو هێزه‌ له‌ یه‌ک فه‌رمانده‌ییدا کۆکرانه‌وه‌ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ تایبه‌تییه‌کان (قیادة القوات الخاصة)، پاشانیش جارێکی دیکه‌ ناوه‌که‌ی گۆڕدرا بۆ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نیشتمانیی (قیادة الشرطة الوطنیة). له‌ ڕێکه‌وتی (30.4.2009)دا به‌گوێره‌ی بڕیارێکی وه‌زیری ناوخۆ ناوه‌که‌ی گۆڕدراوه‌ بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی.
فه‌ریق ڕوکن موحسین عه‌بدولحه‌سه‌ن لازم ئه‌لکه‌عبی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی که‌ له‌ ڕۆژی (1.11.2012) له‌گه‌ڵ فه‌ریق ڕوکن حوسێن ئه‌لعه‌وادی جێگۆڕکێیان پێکرا و ناوبراو پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور بوو. فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم محه‌مه‌د ئه‌لعه‌وادی (شیعه‌ - المجلس ألأعلی)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی کیمیاوی بووه‌ له‌ فه‌یله‌قی چوار له‌ عیماره‌. پێشتر فه‌ریق ڕوکن موحسین عه‌بدولحه‌سه‌ن لازم ئه‌لکه‌عبی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی بووه‌. فه‌ریق موحسین ئه‌لکه‌عبی، پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور (قائد قوات حرس الحدود) بووه، هه‌روه‌ها که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و (عضو شعبة) و ڕاوێژکاری ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هه‌رێمایه‌تی به‌غدا – که‌رخ بووه‌‌. پێشتریش فه‌ریق عه‌دنان سابت ماهر ئه‌لکه‌نعانی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی بووه‌.
لیوا ڕوکن که‌ریم عه‌لی جه‌بر خه‌زره‌جی (شیعه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی نیشتمانیی له‌ ساڵی (2009-2010).
لیوا ڕوکن عه‌دنان عوفان عه‌لی ئه‌لکنانی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی.
لیوا ڕوکن عماد عه‌لی فارس ئه‌لعقابی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی یه‌که‌می پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ به‌غدا. پێشتر لیوا ڕوکن عه‌لی ئیبراهیم ده‌بعون ئه‌لمه‌کسوسی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌. پێشتریش لیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌باوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی یه‌که‌می پۆلیسی فیدڕاڵی به‌غدا بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن شاکر له‌فته‌ عه‌بدولڕه‌زا ئه‌لئه‌سه‌دی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی دووه‌می پۆلیسی فیدڕاڵی.
لیوا ڕوکن مه‌هدی سه‌بیح هاشم ئه‌لغه‌ڕاوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی سێیه‌می پۆلیسی فیدڕاڵی که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضا فرقة). لیوا مه‌هدی ئه‌لغه‌راوی، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ساڵی (2011) به‌ بڕیارێکی نوری مالیکی کرا به‌ فه‌رمانده‌ی تیپی سێیه‌می پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ شاری موسڵ و له‌ ڕێکه‌وتی (21.4.2011) ده‌ست به‌کاربوو، به‌ڵام له‌ ڕۆژی (24.4.2011) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ دامه‌زراندنی لیوا مه‌هدی ئه‌لغه‌ڕاوی ڕه‌تکرده‌وه‌، که‌چی نوری مالیکی گوێی پێنه‌دان. پێشتر لیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌تیه‌ عه‌وز ئه‌لجبوری (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی سێیه‌می پۆلیسی فیدڕاڵی موسڵ که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی ئه‌کادیمیای پۆلیسی نه‌ینه‌وا بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ڕۆژێک که‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌و به‌یانییه‌که‌ی ده‌رچوو که‌چی مالیکی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆزته‌وه‌و مه‌هدی ئه‌لغه‌ڕاوی شیعه‌ی له‌ شوێنی ئه‌و دامه‌زراند. لیوا ئه‌حمه‌د جبوری، له‌ ڕێکه‌وتی (15.12.2009) به‌ فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو دامه‌زرابوو، که‌چی له‌ ڕێکه‌وتی (20.4.2011) لادرا. پێشتر لیوا ڕوکن محه‌مه‌د سه‌بری له‌تیف ئه‌لسڕی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی سێیه‌می پۆلیسی فیدڕاڵی بووه‌.
لیوا ڕوکن به‌هاء نوری یاسین (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی چواره‌می پۆلیسی فیدڕاڵی.
لیوا حوسێن عه‌بد عه‌لی عه‌بدولڵا (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی (مدیر عام في قیادة القوات الشرطة ألإتحادیة).
لیوا ڕوکن عه‌بدولحوسێن فنجان توعمه‌ ئه‌لساعدی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی به‌غدا که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). لیوا ڕوکن عه‌لی عه‌دنان یونس قه‌تامی ئه‌لعه‌بودی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی به‌غدا. لیوا حوسێن عه‌بدولڵا عه‌باس ئه‌لسه‌ماوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی به‌غدا که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا عه‌بدولکازم (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی به‌غدا که‌رخ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو شعبة).
لیوا تاهیر به‌کر مه‌حمود خۆشناو (کورد)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک.
لیوا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لجبوری (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا که‌ له‌ مانگی مایسی ساڵی (2011) دامه‌زراوه‌و تا ئێستاکه‌ش به‌رده‌وامه‌. پێشتر عه‌مید ساڵح حه‌سه‌ن ئه‌لجبوری (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی موسڵ بووه‌ که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (24.1.2008) له‌ ناوچه‌ی نزجیلی خۆرئاوای شاری موسڵ کوژرا. پێشتریش لیوا واسق محه‌مه‌د عه‌بدولقادر ئه‌لحه‌مدانی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی موسڵ بووه‌.
لیوا عه‌بدولحوسێن عه‌لی داموک ئه‌لشه‌مه‌ری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی دیاله‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن تارق ئه‌لعه‌سه‌ل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌نبار. پێشتر عه‌مید هادی ڕزیج که‌سار حنشل ئه‌لدلێمی (سوننه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌نبار. پێشتر لیوا ڕوکن به‌هاء حوسێن عه‌بد حوسێن ئه‌لکه‌رخی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌نبار بووه له‌ ساڵی (2010)‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن فه‌یسه‌ڵ کازم ئه‌لعه‌بادی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی به‌سرا. پێشتر لیوا حه‌سه‌ن عه‌لی مالی حه‌سه‌ن ئه‌لعوبێدی (شیعه‌ی تورکمان)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی به‌سرا.
لیوا ڕوکن عه‌لی ئه‌لغرێری، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی که‌ربه‌لا که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). لیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د عه‌لی زوینی محه‌مه‌د ئه‌لدلێمی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی که‌ربه‌لا، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید عه‌بدولجه‌لیل ئه‌لئه‌سه‌دی، له‌دوای لادانی عه‌مید ماجد زوهه‌یری له‌ ڕێکه‌وتی (7.7.2012) پۆستی نوێی وه‌کو فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هێزه‌کانی دیوانیه‌ وه‌رگرت. عه‌مید ماجد فازڵ یاس جاسم ئه‌لزهێری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیوانیه که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (5.7.2012)دا دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شاره‌که‌دا لادرا‌. لیوا ڕوکن سه‌باح سه‌عید موحسین عه‌لوان ئه‌لفه‌تلاوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیوانیه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن غانم عه‌باس ئه‌لقوره‌یشی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی تکریت که‌ ڕۆژی (28.9.2012) واته‌ ڕۆژێک دوای هه‌ڵاتنی (116) زیندانییه‌که‌، وه‌کو فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌کانی پۆلیسی تکریت ده‌ست به‌کار بوو. غانم قوره‌یشی، پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی دیاله‌ و ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة و عضو شعبة مشارک) و فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی (34)ی سوپای سه‌دام بووه‌. لیوا ڕوکن که‌ریم عه‌لی جه‌بر خه‌زره‌جی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی تکریت که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (20.1.2011) له‌وێ ده‌ست به‌کار بووه‌، پێشتر فه‌رمانده‌ی تیپی پۆلیسی نیشتمانیی (قائد فرقة شرطة وطنیة) و جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیشتمانیی بووه‌. لیوا که‌ریم خه‌زره‌جی، له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة)، به‌ڵام ئه‌و له‌ ڕێکه‌وتی (27.9.2012)دا به‌ بڕیاری نوری مالیکی لادرا دوای ئه‌وه‌ی زیندانییه‌ تیرۆریسته‌کان زیندانیان شکاندو (116) زیندانی هه‌ڵاتن و ته‌واوی دۆسێکانی خۆیان سوتاند. پێشتر لیوا ڕوکن حه‌مه‌د نامس یاسین، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی تکریت که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة) و له‌ ڕێکه‌وتی (18.1.2011) له‌لایه‌ن نوری مالیکی لادرا. لیوا ڕوکن عه‌دنان عه‌بدولکه‌ریم ئه‌حمه‌ عه‌یاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی تکریت که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید که‌نعان حه‌مدی محه‌مه‌د قاسم، ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پۆلیسی تکریت که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن حوسێن عه‌بدولهادی محه‌مه‌د مجاور ئالمه‌حبوبه‌ (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی واست. پێشتر لیوا ڕوکن عه‌بدولحه‌نین ئه‌لئه‌ماره‌ (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌کانی پۆلیسی واست بووه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). پێشتریش لیوا ڕوکن حه‌سه‌ن موتڵه‌گ عه‌بدولڵا فه‌رحان ئه‌لجبوری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی واست بووه‌.
لیوا فازڵ ڕه‌داد کازم عجیل ئه‌لسوڵتانی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی بابل که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن ئه‌بو ئه‌لهێل جحیل مه‌ته‌ر ئه‌لجیاشی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی موسه‌نا که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن ئیسماعیل عه‌ڕاڕ کازم حوسێن ئه‌لساعدی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌کانی پۆلیسی میسان.
لیوا ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم مسته‌فا ئه‌لمیاحی ئه‌لعامری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی نه‌جه‌ف. پێشتر لیوا غالب ئه‌لجه‌زائیری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی نه‌جه‌ف بووه‌.
فه‌ریق ڕوکن حوسێن جاسم محه‌مه‌د ئه‌لعه‌وادی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور (قائد قوات حرس الحدود)، که‌ له‌ ڕۆژی (1.11.2012) له‌گه‌ڵ فه‌ریق موحسین ئه‌لکه‌عبی جێگۆڕکێیان پێکرا. فه‌ریق ڕوکن موحسین عه‌بدولحه‌سه‌ن لازم ئه‌لکه‌عبی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور.
عه‌مید ڕوکن جاسم ئه‌لدلێمی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور. پێشتر لیوا ڕوکن جومعه‌ عناد سه‌عدون (سوننه‌)، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن حامد عه‌بدولڵا ئیبراهیم ئه‌لحه‌سه‌نی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی نه‌وت (مدیر عام شرطة النفط).
لیوا ڕوکن عه‌باس کازم ڕه‌حیم (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی کارگه‌کان (قائد قوات حمایة المنشآت)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا ڕوکن عه‌لی جاسم کازم ئه‌لعزاری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاسه‌وانی که‌سایه‌تییه‌کان (مدیر عام حمایة الشخصیات).
لیوا ڕوکن که‌ریم عه‌بد سه‌ید ئه‌لسودانی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناسنامه‌ و پسوله‌ی چه‌ک هه‌ڵگرتن (مدیر عام الهویات و إجازات السلاح).
لیوا ڕوکن نزار عه‌بدولڵا نه‌جم (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه‌کان (مدیر عام مکافحة متفجرات).
لیوا ڕوکن عه‌لی هاشم بدای ئه‌لساعدی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌روازه‌ سنووریه‌کان (مدیر عام المنافذ الحدودیة).
لیوای دکتۆر جاسم حه‌سه‌ن عه‌تیه‌ سوێبت ئه‌لکه‌عبی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مه‌شق و پێگه‌یاندن (رئیس هیئة التدریب و التأهیل)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید سه‌باح حوشی حه‌مه‌د ئه‌لسودانی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بنکه‌ی پێگه‌یاندنی پۆلیس (مدیر عام مرکز تأهیل الشرطة).
لیوا ڕوکن عادل ده‌حام فه‌هد حه‌مادی ئه‌لعامری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆپراسیۆنه‌کان (مدیر عام العملیات)، که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سرا بووه‌و له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام-یش ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا مونعم سه‌عید عه‌بدولقادر (شیعه‌ی تورکمان)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان (مدیر عام شرطة ألأدلة الجنائیة).
لیوا لوئه‌ی موحسین عوه‌ید ئه‌لکه‌عبی (شیعه‌)، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پشکنین له‌ هێزه‌کانی ئه‌منی ناوخۆ (رئیس هیئة التفتیش في قوی ألأمن الداخلي).
لیوا عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولحه‌سه‌ن ئه‌لسودانی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌ ده‌سته‌ی پشکنین.
لیوای دکتۆر عه‌بدولکازم جاسم جه‌وده‌ ئه‌لواستی (شیعه‌)، سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی ناوخۆ (رئیس محکمة التمییز لقوی ألأمن الداخلي).
لیوا ڕوکن عه‌لی عه‌بدولحوسێن سادق جه‌عفه‌ر (شیعه‌)، سه‌رۆکی دادگای هێزه‌کانی ئه‌منی ناوخۆ (رئیس محکمة قوی ألأمن الداخلي)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا سه‌عدون جه‌بار عه‌بود ئه‌لساعدی (شیعه‌)، سه‌رۆکی دادگای پۆلیسی فیدڕاڵی (رئیس محکمة الشرطة ألإتحادیة).
لیوا ڕیاز عه‌بدولباقی سه‌لمان ئه‌لشه‌مه‌ری (شیعه‌)، ڕاگری کۆلێژی پۆلیس (عمید کلیة الشرطة).
لیوا جاسم تاهیر جه‌لاب ئه‌لبه‌هادلی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگای باڵای پێشکه‌وتنی ئه‌منی و سه‌ربازی (مدیر عام المعهد العالي للتطویر ألأمني و العسکري).
لیوا ئه‌حمه‌د ته‌ها هاش ئه‌بو ڕه‌غیف (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری ناوخۆ و ئه‌من (مدیر عام الشؤون الداخلیة و ألأمن).
لیوا ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف (شیعه‌ - حزبی ده‌عوه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپراسیۆنه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ (مدیر عملیات وزارة الداخلیة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا یاسین تاهیر حه‌سه‌ن ئه‌لیاسری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شت و ڕه‌گه‌زنامه‌ (مدیر عام السفر والجنسیة)، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). پێشتر لیوا ڕوکن عه‌دنان قاسم هاشم عه‌باس ئه‌لموسه‌وی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شت و ڕه‌گه‌زنامه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة). پێشتریش عه‌مید ئه‌یاد حه‌مدی محه‌مه‌د حه‌مید (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید نه‌شئه‌ت ئیبراهیم شه‌لال ئه‌لخه‌فاجی (شیعه‌)، به‌ێوه‌به‌ری گشتیی پاسه‌پۆرت (مدیر عام الجوازات).
لیوا له‌تیف مه‌زهه‌ر ئه‌لمسلماوی (شیعه)‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگری شارستانی (مدیر عام الدفاع المدني). پێشتر لیوا عه‌بدولڕه‌سوڵ باسم محه‌مه‌د له‌فته‌ (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگری شارستانی بووه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید سه‌عد عه‌بدولفه‌تاح که‌سار فته‌یح (شیعه‌)، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی به‌رگری شارستانی که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
عه‌مید محه‌مه‌د سه‌باح عه‌لی ئه‌لحمیری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی کاره‌با (مدیر عام شرطة الکهرباء).
لیوا عه‌بدولسه‌لام ئیبراهیم کتێعان ئه‌لفکه‌یکی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی.
لیوا ڕوکن سه‌باح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌له‌بی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی فریاکه‌وتن (مدیر عام شرطة النجدة). پێشتر لیوا عه‌لی هادی حوسێن سه‌لمان ئه‌لیاسری (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی فریاکه‌وتن بووه‌، که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه‌ به‌ پله‌ی (عضو فرقة).
لیوا جه‌عفه‌ر توعمه‌ کازم ئه‌لخه‌فاجی (شیعه‌)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتووچۆ (مدیر المرور العام).


تێبینی: (هۆکاری نووسینی بابه‌تی داموده‌زگاکانی سوپای نوێی ئێراق (سوپای مالیکی و شیعه‌)، گه‌یاندنی زانیارییه‌کانه‌ به‌ کورد، داموده‌زگاکانی حکومه‌تی باشووری کوردستان، وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ و دڵسۆزانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌ یه‌که‌ فه‌رمانده‌ و یه‌که‌کانی سوپای نوێی ئێراق بناسن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سوپایه‌ له‌ هه‌ر شوێنێک تاوانێکی له‌دژی کورد و کوردستانیان ئه‌نجام دا. تا ئێستاش زۆر جار باسی هه‌ندێک له‌ فه‌رمانده‌ی سوپا و داموده‌زگاکانی دیکه‌ی سه‌ربازی، حکومی و حزبی ده‌کرێت وه‌کو به‌شداربووی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال یان تاوانی (31.8.1996)ی (معرکة آب المتوکل علی الله‌)، به‌ڵام به‌ڵگه‌ که‌من یاخود هه‌ر نین. یان به‌شێکی زۆری تۆمه‌تباره‌ به‌شداربووه‌کان له‌ تاوانه‌کانی دژ به‌ کورد نه‌ناسراون).
هه‌روه‌ها داواکارم هه‌ر که‌سێک زانیاری هه‌یه‌ له‌سه‌ر سوپا و فه‌رمانده‌کان یان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێت و ئه‌وانه‌ی زانیارییان هه‌یه‌ هه‌ڵه‌کانم بۆ ڕاستکه‌نه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و ئیمێیڵه‌م (darsim2006@hotmail.com) یان دۆزینه‌وه‌م له‌ فه‌یسبووک (http://www.facebook.com/DersimDibegeyi)، په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بکه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ هێشتاکه‌ ته‌واو نه‌بوویمه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیکه‌ی دوو مانگه‌ خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌و زانیارییانه‌م و له‌ ڕێکه‌وتی (4.11.2012)ه‌وه‌ خه‌ریکی نووسینم و پێویستیم به‌ پشوویه‌ک هه‌یه‌، بۆیه‌ جارێ لێره‌ ده‌وه‌ستم و دواتر دێمه‌وه‌ سه‌ری.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا بابه‌کر زێباری که‌ بۆ سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ناردووه‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌:
https://skydrive.live.com/?cid=021128402B4BE852&id=21128402B4BE852%211383

Share