Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بۆمه‌رگی دایكی حه‌وت شه‌هید.. مەلا شاخی

daiki 7
بۆمه‌رگی دایكی حه‌وت شه‌هید و
تێكۆشه‌ری رێگای كوردایه‌تی
خاتوو مه‌حبووبه‌ عوسمان*
مه‌لاشاخی
شانازییه‌ بۆمێژووی پڕله‌سه‌روه‌ری گه‌لی كوردستان
كه‌ ناوی شێره‌ژنی وه‌ك زێرینی ئامێدی وقه‌ده‌مخێرو
حه‌بسه‌خان وله‌یلاقاسم وخوشكه‌به‌یان وزه‌كیه‌ئالكان و
خه‌جێ‌ باوه‌ وله‌یلازاناوكوێخانێرگز...ی 
له‌لاپه‌ڕه‌كانی خۆیدا تۆماركردووه‌.خاتوومه‌حبووبه‌عوسمانیش
ژنێكی تێكۆشه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌یه‌ كه‌خۆی وهاوسه‌ره‌كه‌ی و
حه‌وت رۆڵه‌ی قاره‌مانی بوونه‌ته‌قۆچی قوربانی 
له‌پێناو رزگاری كوردستاندا..جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری
ناوچه‌كانی گه‌رمیان وشوان وشێخ بزێنی 
باش له‌یادیانه‌ مه‌حبووبه‌ عوسمان وصالح سعیدی هاوسه‌ری
چۆن له‌شۆڕشی ئه‌یلوولدا بن كه‌پكه‌شاخ و
ئه‌شكه‌وته‌كانی ماسقه‌لان وشیوه‌زله‌ یان كردبووه‌ 
سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان وشوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان وكۆرپه‌ئاواره‌كانیان...
نۆساڵ خه‌باتی پڕشانازی، نۆساڵ ئاواره‌یی وخۆڕاگری،
نۆساڵ برسێتی وهه‌ژاری وململانێ‌ وشۆڕش،
نۆساڵ پێكه‌وه‌گرێدانی خه‌باتی شاروشاخ 
بوون به‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی 
بۆپه‌روه‌رده‌كردنی نۆ كۆرپه‌ی چاوگه‌ش،
نۆرێبواری رێگای كاروانی خه‌بات..
تائه‌وه‌بووله‌به‌هاری 1975دا
سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌واڵی نسكۆ..یان راگه‌یاند.
ئیترئه‌وانیش وه‌ك هه‌زاران تێكۆشه‌ری تر ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه‌،
چوونه‌وه‌ شاری دێرینه‌ی كورد شاری كه‌ركوك.
به‌ڵێ‌..خاتوومه‌حبووبه‌عوسمان چونكه‌ بۆی نه‌ده‌كرا 
له‌ئاست سیاسه‌تی (تعریب وتبعیس وترحیل..)ی
خه‌ڵكی كه‌ركوك دابنیشێ‌،
بۆیه‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ناساندنی 
رێبازی كۆمه‌ڵه ‌به‌هاوسه‌ره‌ ماندوونه‌ناسه‌كه‌ی و
ناردنی جگه‌رگۆشه‌كانی بۆئه‌وزانكۆیه‌ی
مامۆستایان خاڵه‌شه‌هاب وهاوڕێكانی تێیدا مامۆستابوون.
هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر دكتۆرهادی ئه‌وپێشمه‌رگه‌برینپێچ و
هه‌ڵمه‌تبه‌ره‌ناسراوه‌ی (تیپی21ی كه‌ركوك) 
له‌ئامێزی ئه‌مدا په‌روه‌رده‌كرابوو،
ئێستایش له‌نێو گلێنه‌ی چاوی 
پێشمه‌رگه‌كانی كه‌ركوك وخاڵخاڵان ..دا،
دكتۆرهادی .. قه‌دوباڵاوتفه‌نكه‌كه‌ی ،
بیروبڕواو رێبازه‌كه‌ی ،ده‌ست وپه‌نجه‌وحه‌قیبه‌كه‌ی ، 
ماڵ به‌ماڵ وسه‌نگه‌رسه‌نگه‌ر ده‌گه‌ڕێن وهه‌رزیندوون و
له‌دڵی مێژوودا ده‌ژین. 
ئێستایش لووتكه‌ بڵنده‌كانی پشتی (شاناخسێ‌)
بۆنكروزی ئاواته‌كانی دكتۆرهادی و
بۆنی كیمیاوی رژێمیان لێ‌ هه‌ڵده‌ستێ‌..
ئێستایش خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌چه‌وساوه‌كه‌ی ره‌حیماوا
له‌یادیانه‌ له‌سه‌رشه‌قامه‌ی پاڵ ماڵه‌كه‌ی كاك ئه‌نوه‌ردا،
له‌شاره‌كه‌ی \اورباخی وله‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ردا، 
چۆن ناره‌وا كاك (رفیق)یان بێ سووچ وگوناح وتاوان
دایه‌به‌رده‌سڕێژی گولله‌ وگه‌یشته‌ رێزی شه‌هیدان..
ئێستایش ده‌رودراوسێكان له‌یادیانه‌چۆن ئه‌وخێزانه‌ هه‌ژاره‌،
ئه‌وبنه‌ماڵه‌ نه‌به‌زو فیداكاره‌،ئه‌نفال كران..
ئه‌م خێزانه‌یش وه‌ك هه‌زاران خێزانی تر
له‌م وڵاته‌ ژیڵه‌مۆیه‌،له‌م وڵاته‌ یڕنسكۆیه‌،
له‌م واری مل وچه‌قۆیه‌،له‌م سووته‌نه‌ پڕبۆن سۆیه‌..
بوون به‌نۆمۆم به‌نۆچرا،
ناویان له‌لیستی نه‌مران له‌ده‌فته‌ری سه‌روه‌ری دا تۆماركرا..
ناوی سه‌هیدانی ئه‌م خێزانه‌:
...................................
1 – شه‌هید صالح سعید بایز سه‌ره‌ك خێزان وپێشمه‌رگه‌ی دێرین
2 – شه‌هیدمه‌حبووبه‌ عوسمان دایكی حه‌وت كۆڕی شه‌هید
3 – شه‌هید هادی صالح سعید دكتۆری شۆڕش له‌تیپی21ی كه‌ركوك
4 –شه‌هیدرفیق صالح سعید له‌ره‌حیماوا به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ شه‌هیدكرا 
5 – شه‌هید عبدالوهاب صالح سعید له‌گه‌ڵ چوار برا بێسه‌روشوێن كران
6 –شه‌هیدصلاح صالح سعید = =
7 – شه‌هیدعادل صالح سعید = =
8 – شه‌هیدسعدون صالح سعید = =
9 - شه‌هیدمهدی صالح سعید = =
7 shahid
...........................................................
* به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌كوردستانی نوێ‌ دا 
له‌ نه‌وه‌ته‌کاندا
ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌ڤاڵ ( مام جلال ) و
دوای چه‌ندرۆژێك له‌وتارێكدا ئامـاژه‌ی بۆگرنــگی 
ئه‌م جۆره‌ بابه‌ته‌كردوداوای كرد
باله‌حێی بابه‌تی وه‌ك(ئه‌ندری پایده‌ر)
ئه‌م جۆره‌ نووسینانه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌...
................................................................
mala shaxii
"نوسینی " مەلا شاخی

 

 

 

Share