Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بێده‌نگیم .. هاوار ته‌یب

 

 

 

1
هاوڕێم، من هیچ نیم،
هیچ هیچ
جگه‌ له‌سادده‌ گۆیه‌ك،
جگه‌ له‌خاکییه‌ك.
من پڕ پڕم له‌وتن و
تۆش له‌هیچ!
ده‌مه‌وێ بژیم و ناژیم.
ده‌مه‌وێ ئیتر بۆ ئه‌به‌د بخه‌وم و ناخه‌وم
ده‌مه‌وێت ته‌نیابم،
که‌چی له‌م قه‌ڕه‌باڵغییه‌شدا هه‌ر ته‌نیام.
له‌م هاتوو هاواره‌ی ناوڕووحم،
پڕ پڕم له‌بێده‌نگی و
غه‌مناکییه‌کی قوڵ.

ڕانیه‌
هاوار ته‌یب

 

 

 

Share