Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هەڵکورمان ..هەژار کەوڵۆسی

hazhar

هەڵکورمان

هەژار کەوڵۆسی
بەپەپولەیی هەڵکورمام..!
هەشت بەهار خونم ئەبینی،
بەبەرۆکی گوڵێکەوە بنوسێم!
هەشت بەهار لەبەرپێی گوڵێکدا
هەڵکورمام.
هەشت بەهارخەونم ئەبینی،
بەباڵای مەعشوقێکەوە
تەنها خوێنمان لەیەک ئەچو.
حەزم پەپولەیەک بوو،
بەهەموگوڵێکەوە نەئەنیشتەوە.
تەنها گوڵێکی کردبوە ماڵی
بەختەوەری خۆی،
هەر ئەو گوڵەشی ئەناسی
کەناسکتر بوو لەپەڕەکانی باڵی خۆی.
وەلێ ئەفسوس..بەپەپولەیی حەزیان تەراندم.
تەراندنێک کەنەیان هێشت لەدورەوەش
بیبینمەوە!.
هەتا توڕکێکیان لەژورەکەمدا ڕوواند،
وائێستاکەبیست پایزە
دڕک بەباڵیی پەپولەى حەزما ئەچەقێ!.
هەتا جارێک شیلەى توڕک ئەمژێ
هەزاران جار دڕکى توڕک ڕام ئەچەنێ،
لەگشت وەرزێک تەنها وەرزێک
توڕک شیلەى ئەچۆڕێنێِ!.
چەندین وەرزیش
دڕک تێیدا هەر زریزەى خۆی ئەبەستێ.
25/10/2014

 

 

 

Share