Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
نا ئارامی ناوچە دابڕاوەکان، نائارامی کوردستانە!

taqenawae hawlerناوچە دابڕاوەکانی لەتبوو لە حکومەتی هەرێمی کورستان ماوەیەکە بەرقەرار نەبوونی ئەمنییەکی یەکجار زۆر بە خۆیەوە دەبینیت و بەتایبەتی شارۆچکەی دووز خورماتوو کە ئەتوانرێت بوترێت رۆژانە تەقینەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت و رۆلەکانی شەهید و بریندار دەکرێت، ماوەیەکە خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن کە باری ئەمنی شار و شارۆچکەکانیان ببپارێزیت و چیتر نەهڵین رۆلەکانیان بکوژرێت، بەڵام کەس بەهانایەنەوە نەهاتووە و ئێستایش رۆژانە تەقینەوەکان بوونیان هەیە.

هەوڵیر کە باوەشی خۆی بۆ سەرجەم کورد و عەرەبی عێراق کردۆتەوە و بە هێلانە ئارامەکەی عێراق هەژمار دەکرێت، ئەمڕۆ لە پاش شەش ساڵ دووبارە زینجیرە تەقینەوەیەک لەبەردەم ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ رویدا و تێدا بە ووتەی وەزیری تەندروستی تاکو ئێستا 6 شەهید 62 بریندار هەیە.

بووتەی دانیشتوانی ناوچە دابڕاوەکان، ئەوان پێشتر داوایان لە هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم کردوە تا ناوچەکەیان ئارام بکەن و چیتر توندو تیژی لێ روونەدات، چونکە ناوچەدابڕاوەکان دەروازەیەکە بۆ هەرێمی کوردستان و نائارام بوون و جێگیربوونی تیرۆریستان لەم ناوچانە نائارامبوونی هەرێمی کوردستانیشە.

لە کۆتاییدا داواکارم لە خوای گەورە کوردستانی خۆشەویستمان بۆ بپارێزێت و چیتر حوێن لە پەنجەی هیچ رۆڵەیەکی کورد نەیەت.


محەمەد ئەحمەد

Share