Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
زنجیره‌ خولێكی هۆشیاری له‌ كه‌مپی دۆمێز به‌ره‌و نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا دلێر ئیبراهیم

IMG 3206به‌به‌شداری ژماریه‌كی زۆر له‌ رۆله‌ی ئاواره‌كانی خۆرئاوای كوردستان له‌ كه‌مپی دۆمێز و له‌ درێژه‌ى چالاكییه‌كانی ڕێكخراوى زمانناسى بۆ په‌ره‌پێدانى زمانى كوردى به‌هاوكاری فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانى كوردستان، 27 ـ29/9/2013 له‌ كه‌مپى دۆمیز ــ پارێزگای دهۆك، زنجیره‌ خولێك بۆ هه‌ردوو به‌ڕێزان (نه‌وزاد پیر مووســـــا) و (بێوار عه‌بدولعه‌زیز ســــــه‌یدۆ) له‌ ژێر ناوونیشـانى (به‌ره‌و نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌میانی ئه‌م خولانه‌دا باس له‌ گرنگی خوێندن و خوێنده‌واری و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی نه‌خوێنده‌واری بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی كراو، هه‌ردوو كۆڕگێڕ باسیان له‌ گرنگی خوێندنی زمانی شیرینی كوردی بۆ رۆله‌كانی كوردستان كرد.
به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان به‌ كوردانی خۆرئاوای كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوی زمانناسی به‌شێك له‌ چالاكییه‌كانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئاوارانه‌و رۆله‌كانیان ئه‌نجامده‌دات.

Share