Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
سەرکردایەتی پ س ک بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە پارتی دۆستیان لە هەڵبژاردنەکانی نەرویج، سەردانی پارتی لیبراڵی نەرویج، ڤێنسترە پارتیان کرد.

partرۆژی ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ بەرانبەر بە ١٦ رەزبەری ٢٧١٣ بەرێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی و قادری خەندەڕەش راوێژکاری سەرۆکایەتی، بەمەبەستی پیرۆزبایکردن بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی ئەو پارتەی دۆستیان،. لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی ئەو وڵاتە سەردانی پارتی لیبرالی نۆروێژیان لە ئۆسڵۆی پایتەخت کرد.
کە بەرگەمی لە لایەن بەڕێزان تروند ئینگەر سکرتێری گشتی پارتی لیبراڵی نەرویجی و کارتن ئالمەنینگ ڕاوێژکاری سکرتێری گشتی پێشوازیکران. و سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بەبۆنەی پیرۆزبایی لێکردن و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی سەرکردایەتی پارتی سەربەستییەوە بە شاندی خانەخوێ.
سکرتێری گشتی پارتی لیبراڵی نەرویجی، زۆر بەگەرمی هەواڵی وردەکارییەکانی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستانی پرسی. و ڕایەگەیاند کە بە داوای لێبوردنەوە و بە هۆی سەرقاڵبوونی گشت سەرکردایەتی حیزبەکەیانەوە بە هەڵبژاردنەکان نەیانتوانیوە وەک پێویست لە سەر ئەو کۆنگرە لەگەڵ پارتی دۆستیان پ س ک دیداریان هەبێت. هەروەها بەریز تروند سڵاوی ترینە شەیگراند سەرۆکی گشتی و ئولە ئیلڤەستووەن جێگرەکەی، کە هاورێێ نزیکی سەرۆکی پارتی سەربەستیین، گەیاندە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و ڕایگەیاند کە بە هۆی سەرقاڵیان بە دامەزراندنی حکومەتی نۆی نەرویجەوە نەیانتوانیوە لە کۆبوونەوەی پێشوازی شاندی پ س ک بەشدارییان هەبێت.
جێگای ئاماژەیە کە لەم دەرفەتەشدا شاندی پارتی سەربەستی کوردستان سەرنجی شاندی خانەخوێی ڕاکێشا بۆ سەر کێشەی نەتەوەی گەورەی کورد و داگیرکاریەکانی ڕێژیمەکانی حاکم بەسەر کوردستاندا. شاندی پارتیمان پێشنیاری خۆی ئاراستەی پارتی لیبراڵی نەرویجی کرد، کە لە بواری پشتیوانی کێشەی نێونەتەویەوە چالاکتر بن. بە تایبەت لە کێشەی کورد و مەسەلە ڕەواکەی، ئەمە لەلایەک، لە لایەکی دیکەشەوە داوای کرد کە کێشەی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە ڕوو دەکەنە وڵاتی نۆروێژ وەک کێشەی نەتەوەیەکی وڵات داگیرکراو چاو لێبکەن، نەک وەک کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی کە لە زۆر وڵاتدا هاتۆتە ئاراوە.
کۆتایی دیدارەکە دیسان درێژەدان بوو بە باس لەسەر بەستی کۆنگرەی لیبرالەکانی کوردستان بوو کە بڕیارە لە رۆژانی ٦و٧ی دێسامبری ٢٠١٣ لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ ببەسترێت، باس لەو ڕێکخراوە ناوەندە گرنگانەی جیهانکرا کە لە کۆنگرەی نێۆنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان بەشداری دەکەن.
جێگای ئاماژەیە کە شاندی خانەخوێ خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەمەر بەستنی ئەم کۆنگریەو هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات خواست. پارتی لیبرالی نۆروێژ ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەشداریکردن و پشتیوانی سیاسی نێۆنەتەوەیی لەو کۆنگرەدا.
لە پاش یەککاتژمێر و نیو و چەندین باسی دیکەی تایبەت. لە هەردوولایەنەوە بەڵێنی بە هێزکردنی پێوەندی هەردوو پارتی دۆست لە داهاتوودا و بە چەندین پرۆژەی نۆیی دوولایەنە نۆێکرایەوەو،
شاندی پ س ک لە لایەن شاندی خانەخۆییەوە بەڕێزەوە بەڕێکران.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە پارتی لیبراڵی نەرویجی لە هەڵبژاردنی ١٢ی سەپتەمبەری ٢٠١٣ی پەرلەمانی نەرویج سەرکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، لە هەڵبژاردنی سالی ٢٠٠٩ توانی تەنیا ٢ کورسی بە دەست بێنێت. بەڵام لەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵ توانی ٩ کورسی بە دەست بێنێت، واتە ٧ کورسی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشووی زیادیکرد. کە زۆر کەم وێنە بووە لە ئاست ئوروپادا کە پارتێک لە ٢ کورسی بچێتە٩ کورسییەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ١٠ / ٢٠١٣

Share