Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
تكایه‌ پاداشته‌ 48 ملیۆنییه‌كه‌ ره‌تبكه‌نه‌وه‌

noimageبڕیار وایه‌ په‌رله‌مانتارانی خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان , هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ بڕی 48 ملیۆن دینار وه‌ك موچه‌ی 6 مانگ خانه‌نشینی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر قوت داهاتی خه‌ڵك پاداشت بكرێن .
ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ ریزی ئه‌و دوو پڕۆژه‌ یاسایه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێشكه‌ش په‌رله‌مانیان كردووه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازات و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران , ئه‌م پاداشته‌و هه‌ر ئیمتیازات و پاداشتێكی دیكه‌ ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا پێیان ده‌درێت , وه‌ ئه‌و ژماره‌ حیسابه‌ بانكییه‌ بلۆك بكه‌ن كه‌ موچه‌و خانه‌نشینی و پاداشته‌كانی ده‌چێته‌ سه‌ر, ده‌نا هه‌موو بانگه‌شه‌و پڕۆژه‌كانتان له‌ درۆیه‌ك زیاتر نه‌بووه‌ له‌ خه‌ڵكتان كردووه‌ .
ته‌نها ئه‌م پاداشته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی زیاتر له‌ موچه‌ی 12 ساڵی كه‌مترین موچه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان .

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
23-10-2013

Share