Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
تكایە گیراوانی رۆژهەڵاتی ئازاد بكەن

1رۆژی هەینی 8 نۆڤەمبەری 2013 , بە بەشداری سەدان هاووڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم پاركی شانەدەری شاری هەولێر خۆپیشاندانێكی هێمنانەی شارستانیانە دژ بە ئیعدام كردنی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رێكخرا, بە دوای خۆپیشاندان و كۆبونەوەكە گروپێك لە لاوانی رۆژهەڵات دوور لە ویستی ئامادەكەرانی خۆپیشاندانەكە و پارت و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار بوو لە چالاكییەكە و بێئاگاداری هیچ لایەنێك, بەهۆی كاریگەری ئەو تاوانە قێزەونەی كۆماری پەت و سێدارە ئەنجامی دابوو , خۆرسكانە پەلاماری كۆنسۆڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دا , لە ئەنجامدا پۆلیسی شاری 8 چالاكوانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستانیان دەستگیر كردووە .
ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین لە حكومەت و لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان ئیدانەی كارە فاشیستییەكانی كۆماری ئیسلامی بكەن كە رۆژانە ملی لاوانی كورد بە پەتی سێدارەی ئەوانەوە دەبینین, هەڵوێستی حكومی و حیزبی و جەماوەری دژ بەم كارەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕن , كەچی كەسانێك دەستگیر دەكەن دوورو نزیك ئاگاداری پەلاماردانی كۆنسۆڵگەری ئَێران نین تاوانیان تەنها ئەوەندەیە دژ بە حوكمی ئیعدامن .
لێرەوە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە زوترین كات چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان , هەڤاڵان و هاوڕێیانی شێركۆ معارفی و فەرزادی كەمانگەر و ................. ئازاد بكەن .

كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo.com
9-11-2013
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە, پشتیوانی داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان ,كار دەكات لەسەر پرسەكانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بنەبڕكردنی شوێنەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە كوردستان , ئەندامی رێكخراوی ئاشتی جیهانی و جینۆساید ۆچ و هەردوو تۆڕی هاوپەیمانی جیهانی و كوردستانییە لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.

Share