Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
رێكخراوی چاوی ئەمڕۆ:

1رێكخراوی چاوی ئەمڕۆ:
پاسەوانێكی ناوچەی پارتی هێرش دەكاتە سەر ۆژنامەنوسێكی N.R.T

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ10/11/2013 لە شارۆچكەی سمێڵانی سەر بە قەزای چۆمان پاش دروستبوونی خۆپیشاندانێكی خەڵك بە هۆی كەمی خزمەتگوزارییەوە كەناڵەكانی راگەیاندنیش بۆ رووماڵكردن روویان لەو شوێنە كرد و لەبەردەم بارەگای ناوچەی سمێڵانی (پارتی دیموكراتی كوردستان) یەكێك لە پاسەوانەكانی بارەگاكە هێرشی كردە سەر رۆژنامەنووس (عەبدۆ حوسێن)ی كەناڵی (ئین ئاڕ تی) بۆ رێگری كردن لە ئەنجامدانی كاری رۆژنامەوانی كەناڵی ناوبراو، ئەم پێشێلكارییە زەقە بە وێنەی ڤیدیۆییش بڵاوكرایەوە.
رێكخراوی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێری كاری رۆژنامەوانی بە توندی ئیدانەی ئەم كردەوە قێزەونە دەكات و روو لە بەرپرسانی ناوچەكە و بەرپرسانی ئەم بارەگایە دەكات رێگە نەدەن چەكدار و پاسەوانەكانیان هێرش بكەنە سەر رۆژنامەنوسان و كەناڵەكانی راگەیاندن، ئێمە پشتیوانی لە رۆژنامەنووسی ناوبراو دەكەین و داواكارین پاسەوانی پێشێلكار رووبەرووی یاسا و دادگا بكرێتەوە

دەستەی ڕاپەڕاندنی
رێكخراوی (چاوی ئەمڕۆ)
ئۆفیسی گشتی/ هەولێر

Share