Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ستی پێكرد دلێر ئیبراهیم

600459 165207000321455 209245546 nئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/12/ 2013 به‌ به‌شداری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و له‌درێژه‌ى چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی شازده‌ رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده‌ چالاكییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستی پێكرد.
به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده‌و خاتوو په‌روین حه‌سه‌ن نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و، به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ستی پێكرد، كه‌ له‌ هۆڵی ئاماده‌یی بازرگانی كچان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، شانۆگه‌ریه‌ك به‌ناوی نـــــا بۆ توندوتیژی و كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌و پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری له‌لایه‌ن قوتابیانی ئاماده‌یی بازرگانی كچان له‌ هه‌ولێر و گرووپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌ری منداڵان پێشكه‌شكران، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گشت شێوازه‌كانی توندوتیژی دژ به‌ ژنان كرده‌وه‌.

Share