Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، كۆنفرانسی ئافره‌ت ژیانه‌ له‌ زانكۆی سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت دلێر ئیبراهیم

W71A8643چوارشه‌ممه‌4ى كانوونی یه‌كه‌می 2013 به‌ئاماده‌بوونی خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵاى كاروباری خانمان و كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی سۆران و دكتۆر روشدی سه‌مه‌د عوسمان سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به‌وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆرانی ناوخۆیی و بیانی و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كانی سنووری سۆران و چۆمان و ڕواندز و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی "ئافره‌ت ژیانه‌ Woman is Life" له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵاى كاروباری خانمان، ده‌ستی به‌كاروچالاكییه‌كانی كرد، كه‌ له‌ میانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانله‌سۆران له‌ ماوه‌ى نێوان 4 تـــــــا 10ى كانوونی یه‌كه‌می 2013 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا وتاری هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران له‌لایه‌ن دكتۆر روشدیسه‌مه‌د عوسمان سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به‌وه‌كاله‌ت و خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ره‌م مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ى باڵای كۆنفرانس و به‌ڕێز كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی سۆران خوێندرانه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو مۆلی ئامیار و نه‌دا مێرگه‌سۆری دوو توێژینه‌وه‌ی گرنگیان له‌ ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد.. شایانی باسه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ تا 10ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و بابه‌تی زانستی گرنگ له‌خۆده‌گرێت.

Share