Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
سەردانی گوماناویی كاربەدەستێكی كونسولگەری ئێران لە زیندانی محەتەی هەولێر

images1

سەردانی گوماناویی كاربەدەستێكی كونسولگەری ئێران لە زیندانی محەتەی هەولێر

11كاتژمێر لەمەوپێش

بە پێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ماوەی سێ رۆژ لەوەپێش یەكێك لە كاربەدەستانی كونسولگەریی كۆماری ئیسلامیی لە شاری هەولێر سەردانی زیندانی محەتەی ئەو شارەی كردووە كە تێیدا 8 چالاكیی مەدەنیی رۆژهەڵاتی كوردستان راگیراون.
بە پێی ئەو زانیاریەی كە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەو كونسولەی كۆماری ئیسلامیی مەبەست لە سەردانەكەی ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی دۆسیەی ئەو 8 چالاكەی رۆژهەڵات بووە كە پاش هێرشی چەند كەسی خۆپیشاندەر بۆ سەر كونسولخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەسبەسەركردنیان دەركرا. هاوكات مەبەستێكی دیكەی ئەم سەردانە گوشارهێنان بۆ سەر پۆلیس‌و وەزارەتی ناوخۆ بووە‌و بەمشێوە خوازیاری داسەپاندنی توندترین سزا بەسەر ئەو هەشت چالاكە مەدەنیەی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
شایانی باسە، كۆماری ئیسلامیی پاش هێرشی هەندێك لە خۆپیشاندەران بۆسەر كۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر لە رۆژی ٠٨_١١_٢٠١٣ کە دژکردەوەیەک بوو بە ئێعدامی لاوانی کورد گوشارێكی زۆری خستوەتە سەر هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی گیراوەكان بەرەوڕووی توندترین سزا ببنەوە. ئەو 8 چالاكە مەدەنیە ئێستاكە ماوەی یەكمانگ‌و شەش رۆژە لە زیندانی محەتەی شاری هەولێر راگیراون‌و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

 

 

 

Share