Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌بۆنه‌ى رۆژی دایـــــــك و ســـــاڵیادى هه‌ڵكردنــــــــی ئاڵاى كوردستان له‌ 17/12 به‌ڵێنی وه‌فاداری بۆ دایكانی كوردسـتان و كوردستانی دایك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ALAرۆژی 17ى كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك رۆژی دایكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان، به‌بڕیارى ژماره‌ 48 له‌ ساڵی 2004 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان رۆژى 17ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی دایكانی كوردستان دیاریكراوه‌، دایك و ئاڵای كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ هێمای به‌خشنده‌یی و سه‌روه‌ریین بۆ گه‌له‌كه‌مان، هه‌موومان قه‌رزاری دایكانی میهره‌بانی كوردستان و ئاڵای شه‌كاوه‌ى كوردستانین..
با هه‌موومان له‌م یاده‌دا به‌ڵێنی وه‌فاداری بۆ دایكانی كوردستان و ئاڵاكه‌مان دووپات بكه‌ینه‌وه‌و خه‌باتی بێوچانی دایكانی كورد له‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌ دواییه‌كه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌رزڕابگرین، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی دایكان بێت، كه‌ به‌ شه‌ونخونی و ماندووبوونی بێوچانیان ئێمه‌یان به‌ ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
له‌مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی گه‌له‌كه‌ماندا له‌ وه‌ته‌ى یه‌كه‌م كۆماری كوردستان و به‌ر له‌م مێژووه‌و دواتریش ژنان و دایكانی كوردستان شانبه‌شانی براو هاوسه‌رو هاوڕێكانیان له‌پێناو سه‌ربه‌رزی نیشتمان تێكۆشاون، له‌م پێناوه‌دا به‌سه‌دان شه‌هیدیان داوه‌و خه‌باتیان كردووه‌ تا هه‌رده‌م ئاڵای پیرۆزی كوردستان خۆڕاگرانه‌ له‌ ئاسمانی كوردستانی ئازادو دیموكرات و خۆشگوزه‌راندا بشه‌كێته‌وه‌.
دووباره‌ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانه‌وه‌، هه‌ردوو بۆنه‌ی رۆژی دایكان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان به‌زر ڕاده‌گرین، به‌ڵێنی وه‌فا بۆ دایكانی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر به‌رز و شه‌كاوه‌ بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان... هه‌میشه‌ سه‌رفرازبن دایكان.

ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان

Share