Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پەخشان زەنگنە بۆ خاتوو باشلێت: سەرکەوتنتان لەوەدەستهێنانى متمانە بۆ سەرۆکایەتى چیـــلى، سەرکەوتنە بۆ بەهاکانى مەدنیەت و دیموکراسی وپرنسیپەکانى مافی مرۆڤ .. دلێر ئیبراهیم

Michel Bachlet پەخشان زەنگنە بۆ خاتوو باشلێت: سەرکەوتنتان لەوەدەستهێنانى متمانە بۆ سەرۆکایەتى چیـــلى، سەرکەوتنە بۆ بەهاکانى مەدنیەت و دیموکراسی وپرنسیپەکانى مافی مرۆڤ
دلێر ئیبراهیم- هەولێر
بەبۆنەى سەرکەوتنی خاتوو میشێل باشلێت بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی رێکخراوی "UN-Women"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وەدەستهێنانی سەرۆکایەتی کۆماری چیلی، خاتوو پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتى ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەى خاتوو باشلێت و حکومەت و گەلی چیلی کرد کە تیایدا هاتووە:
زۆر بەڕێـز خاتوو میشێل باشلێت ...
سەرکەوتنتان لەوەدەستهێنانى متمانە بۆ سەرۆکایەتى وڵاتی چیلى، سەرکەوتنە بۆ بەهاکانى مەدنیەت و دیموکراسی وپرنسیپەکانى مافی مرۆڤ و خواستى بەشخوراوان بۆ ژیانێکى باشتر... لە هەمان کاتیش هاندانێکى مەزنە بۆ ژنانی جیهان لە خەباتیاندا لەپێناو وەدیهینانى یەکسانى و دادپەروەری کۆمەڵایەتى و تەواوی مافە مرۆڤایەتیەکان.. بەم بۆنەیەوە بەگەرمى پیرۆزباییتان لەخۆتان و حکومەت و گەلی چیلی دەکەین، لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ بەرنامەکەتان لەپێناو ژیانێکى باشتر بۆ گەلی چیلى.
پەخشان زەنگەنە- ئەمینداری گشتى ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان

شایانی باسە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە خاتوو میشێل باشلێت، داکۆکیکاری بواری مافەکانی ژنان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی رێکخراوی "UN-Women"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی وڵاتی چیلی هەڵبژێردرایەوە، توانی رێژەى %62 ى دەنگەکان بەدەست بهێنێـت، کە ئەمەش زۆرترین رێژەى دەنگەکانە، کە پالێوراوێکی سەرۆکایەتی لە وڵاتی چیلی لەوەتەى هەڵبژاردنە دیموکراتییەکانی ساڵی 1989 وە بەدەستی بهێنێت.. هەروەها خاتوو باشلێت یەکەم ئافرەت بوو، کە لەماوەى نێوان 2006 تا 2010 پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتی چیلی وەدەستهێناو توانی چەندین دەستکەوتی ئابووری بۆ ئەو وڵاتە وەدەستبهێنێت.. لەبەرنامەى حکومەتی نوێی خاتوو میشێل باشلێتیش دایە، دەســتووری وڵاتەکەى بگۆڕێت، کە بۆ سەردەمی ئۆگستۆ بینۆشێی دیکتاتۆرى پێشووتری ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.

Share