Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی 2014 دیاری به‌سه‌ر منداڵانی ئاواره‌ی كوردانی خۆرئاوا له‌ كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌شكرا دلێر ئیبراهیم

- 1به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی 2014
دیاری به‌سه‌ر منداڵانی ئاواره‌ی كوردانی خۆرئاوا له‌ كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌شكرا
دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر
بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، ڕێکخراوی ئەستێرەی منداڵان دیاری ساڵی نوێی 2014 ى زايينى، بەسەر منداڵانی كوردانى رۆژئاوا، لە کەمپی داره‌شەکران دابه‌شكرد.
به‌ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ كه‌مپی داره‌شه‌كرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی 2014 ڕێکخراوی ئەستێرەی منداڵان، بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، دیاری به‌سه‌ر منداڵانی ئاواره‌ی كوردانی خۆرئاوا له‌ كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌شكرد.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا خاتوو سه‌یران سه‌ڵاح سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ستێره‌ی منداڵان ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هاوكاری كردنی رێكخراوه‌كه‌یان له‌ پێشكه‌ش كردنی دیاری به‌ منداڵانی خۆرئاوای كوردستان له‌ كه‌مپی داره‌شه‌كران و دڵخۆش كردنی ئه‌و منداڵه‌ ئاوارانه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵێكی نوێدا.
هیواشی خواست ساڵی نوێی 2014 ساڵی كۆتایی هاتنی مه‌ینه‌تییه‌كانی ئاواره‌كانی خۆرئاوای كوردستان بێت و، به‌سه‌رفرازی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان.

Share