Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
شاندێكی هەرێمی كوردستان له‌ وڵاتی ئوردن، بەشداری خولێكی تایبەت بە رێككەوتنامەى سيداو "CEDAW" ده‌كات .. دلێر ئیبراهیم

DSC06040لە عەممانى پایته‌ختی شانشینی ئوردن، شاندێكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، بەشداری خولێكی مه‌شق و ڕاهێنانی تایبەت به‌ راپۆرتی عێراق بۆ رێككەوتنامەی (CEDAW) بۆ نەهێشتنی گشت جۆرە جیاكارییەك دژ به‌ ژنان ده‌كات،وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه‌ كه‌ بڕیاروایه‌ لە شوباتی 2014 لە شاری ژنێڤی سوێسری به‌ڕێوه‌بچێت.
شاندی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانه‌، بەبەشداری نوێنەرانی ئەنجومەن خاتوو ئەمەل جەلال و فلۆرین گۆرگیس، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ دكتۆر تارق سدیق و، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی دكتۆره‌ ڤیان جاف.
ئه‌م خولە ماوه‌ی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و لەلایەن خاتوو پرامێلا پاترین جێگری سەرۆكی لێژنەی سیداو و نه‌هلە حه‌یده‌ر ئەندامی لێژنەی سیداو بەرێوەدەچێت، لە ماوەی خولەكەدا باس لە قۆناغەكانی ئامادەكاری نووسینەوەی ڕاپۆرتەكە دەكرێت، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ جێبەجیكردنی رێككەوتنامەی سیداو، كە عێراق لە 28/6/1986 واژووی له‌سه‌ركردووەو، هه‌روه‌ها ئەم هەنگاو و میكانیزمانەی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ژنان لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەكە ناویەتی لە راپۆرتەكەدا ده‌خرێنه‌ڕوو، كه‌ ئه‌مه‌ش وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە ده‌داته‌وه‌ كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆبونەوەكانی گفتوگۆی راپۆرتی سیداو ئاراسته‌ ده‌كرێن ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئافره‌تان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

Share