Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ماستەرنامەیەک لە بواری پەرستاریدا ..

IMG 8777-2222لە هۆڵی کۆلیژی پەرستاری لە زانکۆى هەولێرى پزیشکی، تاوتوێی ماستەرنامەى توێژەر "دڵزار عومەر قادر" کرا، بە ناوونیشانی "Quality of Nursing Care Provided at Coronary Care Units for Acute Myocardial Infarction Patients/ Erbil City Hospitals" ، کە تایبەت بوو بە بواری کواڵیتی لە پەرستاری بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەکانى هەولێر، چۆنیەتی گەشەپێدان و بوژاندنەوەو بەرزکردنەوەى کوالێتی نەخۆشخانەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەتایبەتی لە بواری پەرستیاری و نەخۆشەوانیدا، کە ئەمەش یەکەمین توێژینەوەیە لەم بوارەدا.
دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و خستنەڕووی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە، بڕوانامەى ماستەر لە بواری پەرستاری بە توێژەر دڵزار عومەر بەخشرا.
لێژنەى تاوتوێکردنی ماستەرنامەکەش پێکهاتبوو لە هەریەکە لەم بەڕێزانە:
• پ. د. سەعدیە ئەحمەد خدر – سەرۆکی لێژنە
• پ. ی. د. عومەر سورچی – ئەندام
• پ. ى. د. سەمیر لافی – ئەندام
• م. د. یوسف محەمەد یونس – ئەندام و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە.


دلێر ئیبراهیم - هەولێر

Share