Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
رێكخراوی فریاگوزاری و گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی رۆلی ئه‌نجومه‌نی خانمان به‌رزده‌نرخێنێت . دلێر ئیبراهیم- هه‌ولێر

IMG 1771ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/2/2014 خاتوو په‌روین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی فریاگوزاری و گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی "IRD" كرد، كه‌ بریتییه‌ له‌ رێكخراوێكی ئه‌مریكی قازانج نه‌ویست، كه‌ له‌وه‌ته‌ى ساڵی 2003 وه‌ چالاكییه‌كانی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
له‌دیدارێكی هاوبه‌شدا باس له‌ چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان و پرۆژه‌كانی داهاتووی "IRD" كرا، كه‌ تیایاندا بایه‌خێكی زۆر به‌ رۆل و پێگه‌ی ئافره‌تان و پرسه‌كانی هاوژیانی ئاشتیانه‌ و لێبورده‌یی له‌ نێوان پێكهاته‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی زاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی به‌رزنرخاند، له‌ گه‌شه‌پێدانی رۆلی كچان و ئافره‌تان و داڕشتنی ستراتیژیه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی و گه‌شه‌پێدانی رۆلی ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی خانمانی به‌پێویستزانی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی داهاتوویان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بایه‌خ به‌ مه‌سه‌له‌ى به‌شودانی كچانی ناكام و هۆشیاری یاسایی سه‌باره‌ت به‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ ژنانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌درێت.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا خاتوو په‌روین حه‌سه‌ن، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی خانمان ده‌ستخۆشی له‌ چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ كردو ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "IRD" دوای توێژینه‌وه‌و تاوتوێكردنی پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگیان بۆ گه‌شه‌پێدانی رۆل و پێگه‌ی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا..

Share