Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
مۆنیمێنتی هەڵەبجە لە هۆڵندا

DSC01575

مۆنیمێنتی هەڵەبجە لە هۆڵندا

بەرواری (١٨-٠٢- ٢٠١٤) لە ئەنجومەنی شارەوانی شاری (ئوترێخت ) بە هاوکاری و ئامادە بونی کەسایەتی و سیاسی هۆڵندی و دۆستی کورد بەڕیز ( هانی ڤان بۆمل )و بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ( یونس گۆران) ، بە مەبەستی دروست کردنی کۆمیتەیەکی نوێ بۆ نوێنەرایەتی و یاد کردنەوەی مۆنیمێنتی هەڵەبجە ، بە ئامادە بونی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان و کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کۆبونەوەیەکیان بە ئەنجام گەیاند .
لە شاری ( دنهاخ - لاهای ) بریارە رۆژی ( ٢٩-٠٤-٢٠١٤) مۆنیمێنتەکە لە باخچەی ( ڕێکخراوی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای ) جێگیر بکرێت .
ئەوەی شایەنی باسە کۆکردنەوەی واژوی پێوست بۆ دابینکردنی مۆنیمێنت و رەزامەندی دەربرین لە لایەن ئەنجومەنی شارەوانی ( دنهاخ ) وە بە هەوڵ هیمەتی کۆمیتەی یاد کردنەوەی مۆنیمێنتی هەلەبجەو کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و کۆمەلەی رٶشنبیری کورد و بە هاوکاری چەند کەسایەتیەکی دیارو دڵسۆزی دانیشتوی شاری(دنهاخ) بوو .
زۆر سوپاس و ڕێزمان بۆ ئەو بەڕیزانەی ئامادەی خۆیان نیشان دا بە ئیمزاو ناونیشانی خۆیان بە تایبەتی خەڵکی هۆڵندی دانیشتوانی شاری ( دنهاخ ) .

سەرۆکی کۆمیتەی هۆڵندای
پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

DSC01571

DSC01576

 

Share