Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ده‌باره‌ى كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌ڕێوه‌چوو

- 4ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/3/2014 به‌ئاماده‌بوونی خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، كاتژمێر 11.30ى پێش نیوه‌ڕۆ له‌ هوتێلى چوارچرا له‌ هه‌ولێر، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی به‌ به‌شداری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو)، بۆ خستنه‌ڕووی كارو چالاكییه‌كانی ماوه‌ى رابردووی ئه‌نجومه‌نی خانمان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای خستنه‌ڕووی كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌ ماوه‌ى كاركردنی له‌ دوو ساڵی رابردوودا، راپۆرتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ لێژنه‌كانی یاساو په‌روه‌رده‌و فێركردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی و گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان و پووخته‌ى كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن خرانه‌ڕوو، پاشان ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وه‌ڵامی پرسیارو سه‌رنجی په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌ جیاجیاكانیان دایه‌وه‌.

Share